KDC

پرۆفایلی دانی ئەلڤێس

دانیێل ئەلڤێس دا سیلڤا، ناسراو بە دانی ئەلڤێس، لە ٥ی ئایار ساڵی ١٩٨٣ لە شاری گوازێرۆی ڕۆژھەڵاتی بەڕازیل، لە ولایەتی باھیا لەدایک بووە. یاریزانی تۆپی پێی بەڕازیلە. لە بەرگریکاری باڵی (چەپ) یاری دەکات لە یانەی یوڤانتۆس و ھەڵبژاردەی بەڕازیل.

لە یانەی سێڤیلیاوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، لە بەرانبەر ٣٢٬٥ میلیۆن یۆرۆ، لەگەڵ ھاتنی لە یەکەم وەرزی خۆی لەگەڵ بارسێلۆنا، سێ نازناوە سەرەکیەکەی بە دەستھێنا. کە ھەریەک لە خولی ئیسپانی و جامی شای ئیسپانیا و خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بوو. دوای ئەم نازناوانەش سێ نازناوی دیکەی لە ھەمان وەرز لەگەڵ بارسێلۆنا بە دەستھێنا، کە ھەریەکە لە (جامی سوپەری ئیسپانیا، جامی سوپەری ئەوروپا، جامی جیھانی یانەکان). بەم پێیەش یەکێ بوو لەو یاریزانانەی کە شەشینەی مێژوویی لەگەڵ بارسێلۆنا بە دەستھێناوە.

لە ساڵی (٢٠٠٥) بۆتە خاوەنی پاسپۆڕتی ئیسپانی، یاری بۆ ھەریەک لە یانەکانی باھیای بەڕازیلی و سێڤیلیا و بارسێلۆنای ئیسپانی و یوڤانتۆسی ئیتاڵی کردووە. یەکەم یاری دانی، لەگەڵ یانەی باھیا لە یارییەک بوو لە دژی یانەی بارانا، لە خولی پلە دووی بەڕازیل، کە یارییەکەیان بە ئەنجامی (٣–٠) بردەوە، لەو یارییەدا، دانی، دوو گۆڵی دروست کردوو و، لێدانی سزایەکیشی بۆ گیرا، کە گۆڵی سێھەمیان بۆ یانەکەیان کرد.

لەگەڵ یانەی باھیا چەندین یاری ئەنجام داوە و یەکێ بووە لە باشترین یاریزانانی یانەکە. دوای ئەوە ڕوویکردە یانەی سێڤیلیای ئیسپانی لە ساڵی (٢٠٠٢). پاش یەکەم وەرزی لەگەڵ یانەی سێڤیلیا، دانی گەڕایەوە بەڕازیل و، لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی بەشداری جامی جیھانی لاوانی کرد و جامەکەشیان بەرز کردەوە، دانی ئەلڤیسیش یەکێک بوو لە باشترین سێ یاریزانی جامەکە.

لە ساڵی ٢٠٠٦، یانەی لیڤەرپوول ئۆڤەرێکی پێشکەش بە یانەی سێڤیلیا کرد، بۆ دەستبەرداربوونی دانی و یانەی سێڤیلیاش ڕازیبوو، کە دانی بداتە لیڤەرپوول، بەڵام لە دواساتەکان، یانەی لیڤەرپوول ڕەتی کردەوە بەو نرخە دانی بکڕێت، کە یانەی سێڤیلیا دیاریکردبوو، ئەویش ٨ میلیۆن یۆرۆ بوو.

لە وەرزی ٢٠٠٦–٢٠٠٧ لە ٤٧ یاری یانەکەی بەشداربوو و، ٥ گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکرد. یارییەکی یەکجار جوانیشی کرد لە خولی ئەوروپی و نازناوەکەشیان بە دەستھێنا.

ساڵی ٢٠٠٧ بە کەناڵی سپۆرت تیڤی بەڕازیلی ڕاگەیاند، کە حەزدەکات یانەی سێڤیلیا جێبھێڵێت. لە دیمانەیەکیش بە ڕۆژنامەی ماڕکای ئیسپانی ڕاگەیاند، کە ئارەزوودەکات ڕووبکاتە خولی ئینگلیزی و لە یانەی چێڵسی یاری بکات.

پاش دەمەقاڵێیەکی زۆر لەسەر درێژکردنەوەی بۆندەکەی لەگەڵ ئیدارەی یانەکە، دواجار ئەلڤێس بڕیاری جێھێشتنی یانەکەی دا.

لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ دانی ڕوویکردە یانەی بارسێلۆنا و لە یەکەم وەرزیشیدا ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەش کرد و، سەرجەم نازناوەکانی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا بە دەستھێنا. لە زۆربەی یارییەکانی یانەکەی، یاریزانی سەرەکی بوو، چونکە بەو ئاستە بەرزە و توندوتۆڵی لە نێو یاریگا، متمانەی ڕاھێنەری ئەوکاتەی یانەکەی، کە پیپ گواردیۆلا بوو، بە دەسھێنا. لە دووەم وەرزی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە، ٥ نازناوی بە دەستھێنا. دانی لە یانەی بارسێلۆنا بە قسەخۆش و گاڵتەجاڕ و، ھەندێ جاریش بە شێت ناسراوە.

لە وەرزی ٢٠١٠–٢٠١١ دانی چوار گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردوو، ٢٠ گۆڵیشی دروست کرد، لەگەڵ تۆمارکردنی دوو گۆڵ، لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕوپا.

لە وەرزی ٢٠١٤–٢٠١٥ لەگەڵ یانەکەی، ٥ نازناوی دیکەیان بە دەستھێنا، لەگەڵ ڕاھێنەر لویس ئەنریکی، ھەروەھا لەگەڵ یاریزان لیۆنێل مێسی دۆستایەتییەکی باشی ھەیە، لە ٢٧ی حوزەیرانی٢٠١٧ دوای تەواوبوونی بۆندەکەی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا، بێ بەرانبەر ڕووی کردە یانەی یوڤانتۆس، بۆ ماوەی وەرزێک لەگەڵ یانەی یوڤانتۆس بەردەوام بوو، توانی لەگەڵ یانەکە ببێتە براوەی خولی ئیتالیای وەرزی ٢٠١٦–١٧ و جامی ئیتالیای ٢٠١٦–١٧، بۆ یانەی یوڤانتۆس ١٩یاری ئەنجامدا و، توانی ٢ گؤڵ تۆمار بکات.

لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٧ پەیوەندی کرد بە یانەی پاریس سان جێرمان، بۆ ماوەی ٢ وەرز لەو یانەیە مایەوە، لە کۆی ٤٨ یاری توانی ٢ گۆڵ تۆمار بکات، هەروەها یاریزانە بەڕازیلییەکە گەڕاوەتەوە یانەی بەرشەلۆنە و، درێژە بە کاروانی وەرزشی خۆی دەدات، ئەوەش لە ژێر ڕاهێنەری بە توانا چاڤی، کە راهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە دەکات.

___

وڵاتانی ڕۆژئاوا کۆبوونەوەی لوتکەی مانگانە بۆ هاوکاریکردنی ئۆکرانیا پەسەند دەکەن

nusar1

کەنەدا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوەیەکی فراوانی ڕێکخست

nusar1

وەزارەتی تەندروستی ئێراق: شێرپەنجەی سنگ لە ناو ئافرەتان زۆربووە

nusar1
KDC

FREE
VIEW