KDC

شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا :هێزی نوێ لە بەکرێگیراوەکان دروست دەکرێت

لە سەرەتای شەڕی ئۆکرانیا و ڕووسیا، زیلنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، موچەی خەیاڵی بۆ سەربازەکانی ڕاگەیاند، کە بە گوێرەی هەواڵی دەزگاکانی ڕاگەیاندن، بڕی 3500 دۆلاری دیاریکردووە، پاشان دەرگایشی بە ڕووی ئەوانە کردەوە، کە دەیانەوێت شەڕی ڕووسیا بکەن، لە پشت ئەم کارەشەوە، ڕەنگە موچەیەکی خەیاڵی لەوەی ڕاگەیەنراوە بدرێتە ئەو کەسانەی بەشداری لە شەڕی دژ بە رووس دەکەن.

وێڕای ئۆکرانیا کە دەرگای بە رووی کەسانی بیانی کردووە تا بەشداری جەنگی دژ بە رووسیا بکەن، لە بەرانبەریشدا ڕووسیا هاوشێوە دەرگای بە ڕووی ئەوانە کردەوە کە لە پاڵ هێزەکانی وڵاتەکەی شەڕی ئۆکرانیا دەکەن.

سێرگی شیگۆ، وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، 16هەزار کەس لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە پەیوەندیان بە هێزەکانی ڕووسیاوە کردووە، ئەوەش بۆ ئەوەی لە پاڵ هێزەکانیان شەڕی ئۆکرانیا بکەن.

شیگۆ ڕایگەیاند، کە پۆتن سەرۆکی ڕووسیا، فەرمانی دەرکردووە هێزێک لەو کەسانە دروست بکات، تا لە پاڵ هێزەکانیان شەڕی ئۆکرانیا بکەن.

سایتی بی بی سی لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازی بڵاویکردەوە، کە بە کردەوە ئەو بەکرێگیراوانە کە لە خەڵکی سوریا، سودان و لیبیا و چەند وڵاتێکی دیکە گەیشتونەتە ڕووسیا و، پەیوەندیان بە سوپای ڕوسیاوە کردووە.

لەلایەکی دیکەوە بە گوێرەی ڕاپۆرتی ناوبراو، نزیکەی 400 ڤاگنەر گەیشتونەتە ئۆکرانیا،
فاگنەر چیە و کەی دروستبوون؟

فاگنەر هێزێکی تایبەتن و لەو کەسانە پێکدێت، کە خەڵکی ڕووسیا نین، لە ساڵی 2014 ئەم هێزە لە کەسانی خەڵکی سوریا، سودان، لیبیا، مۆزەمبیق و کۆماری ئەفەریقای نێوەند پێکدێت، لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە مەشقیان پێدەکرێت، دواتر بۆ بەرەکانی شەڕ بە کاردەهێنرێن، بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ ئەم گرووپە، چەندین پێشلکاری لە یاساکانی جەنگ و مافی مرۆڤدا کردووە، لە مانگی 12ساڵی پار یەکێتی ئەوروپا، کۆمەڵە سزایەکی بە سەر ئەو گرووپە دەرکرد.

هەرچەندە ڕووسیا نکۆڵی لە پەیوەندی سوپای رەوسیا و فاگنەر دەکات و رەتی دەکاتەوە، بەڵام لە هاریکاریکردنیان بێدەنگ دەبێت و وەڵامی پەیامنێران ناداتەوە.

بۆچی ئەو بە کرێگیراوانە بە کاردەهێنرێن؟

بە کرێگیراوەکان لە کەسانێک پێکدێن، کە لە پێناو بڕە پارەیەک کاری نایاساییان پێدەکرێت، بەڵام بۆ ئەمانە بە کاردەهێنرێن؟

لە بەرەکانی جەنگ سودیان لێدەبینرێت، تا زیانەکانی شەڕ لەسەر خۆیان کەم بکەنەوە

بە کاردەهێرێن بۆ کاری تایبەت و، نهێنی کوشتنی نەیارانیان پێئەنجام دەدەرێت،
بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزی شەقام بە کاردەهێنرێن، کەس نایان ناسێت،
بۆ دەستەی هەواڵگری ناپێویست بە کاردێن، ئەو گرووپە بە کرێگیراوانە، لە نێو هێزە داگیرکەرەکان بۆ ئەنجامدانی کاری نایاسایی بە کاردەهێنرێن.

سۆران حەسەن

___

ئەمەریکا سزای ئابوری نوێی ڕوسیا دەدات و ،هاریکاری ئۆکرانیا بەبڕی 13,6ملیار دۆلار دەکات

nusar1

بەناساندنی کەلتوری کوردی لە ڕێگای ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانییەوە

nusar1

ئەو پەنابەرەی بەنایاسایی لە ماڵی سەرۆکوەزیرانی سویدداکاری کردبوو دیپۆرتکرایەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW