بەرەبەیەنی ئەمڕۆ یەک شەممە بۆ جارێکی تر شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیرۆرستانەوە ڕووبەڕووی هێرش موشەکی بووەوە
بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کورستان ،شەوی 12/13-3-2022. پاش کاتژمێر یەکی بەرەبەیانى، 12 مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عێراق، لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کۆنسوڵخانەی ئەمریکی لە هەولێر کران و ناوچە سڤیلنشینەکانی نزیک بارەگای کەناڵی کوردستان24 و دەوروبەری بەر هێرشەکە کەوتن.
لەبارەی زەرو زیانەکانی وەزەرەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند
دەرئەنجام زەرەر و زیانی ماددی بەر باڵەخانە و خانووەکانی ئەو ناوچەیە کەوتووە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا هاووڵاتییەک بە سووکی بریندار بووە و هیوای سەلامەتی و چاکبوونەوەی خێرای بۆ دەخوازین.
لەمبارەوە لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە دەزگاکانی پۆلیس و ئاسایش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەکانن ،کەبەپێی بەیاننامەکە دواتر ڕای گشتی لێ ئاگادار دەکرێتەوە
لەکۆتایی بەیاننانەی وەزارەتی ناوخۆ هاوڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە هەولێر ئارامە و هەربەئارامی دەمێنێتەوە
ئەمەش دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆییە:-
راگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
شەوی 12/13-3-2022. پاش کاتژمێر یەکی بەرەبەیانى، 12 مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عێراق، لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کۆنسوڵخانەی ئەمریکی لە هەولێر کران و ناوچە سڤیلنشینەکانی نزیک بارەگای کەناڵی کوردستان24 و دەوروبەری بەر هێرشەکە کەوتن، دەرئەنجام زەرەر و زیانی ماددی بەر باڵەخانە و خانووەکانی ئەو ناوچەیە کەوتووە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا هاووڵاتییەک بە سووکی بریندار بووە و هیوای سەلامەتی و چاکبوونەوەی خێرای بۆ دەخوازین.
دەزگاکانی پۆلیس و ئاسایش دەستیان بە لێکۆڵینەوەکان کردووە و دواتر رای گشتی لە ئەنجامەکان ئاگادار دەکەینەوە.
لە کاتێکدا ئەم هێرشە ترسنۆکانەیە شەرمەزار دەکەین، ھاووڵاتییانی خۆشەویستی پایتەخت و خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە هەولێر ئارامە و هەر بە ئارامی دەمێنێتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
13-3-2022