KDC

ئەو کەسانە کێن کە پێویستیان بە وەرگرتنی چوارەمین ڤاکسین هەیە؟

لە کاتێکدا ژمارەی کەیسەکانی COV بەردەوام لە دابەزیندایە لە سەرانسەری ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئەگەری هەیە پارێزبەندی خەڵک کەمبێتەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی چەندین لێکۆڵینەوە ئەوەیان دۆزیەوە کە ژەمەکانی زیادکراو، سەرکەوتوون لە کەمکردنەوەی مردن و توشبووەکان کە روو لە نەخۆشخانەکان بکەن.

نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت: تا ئێستا تاکە کەس کە ڕێگەیان پێ دراوە بۆ وەرگرتنی ژەمی چوارەم لە ئەمەریکا، ئەوانەن کە بەرگری لەشیان کەمە.

ئەوە قورسە کە پێشبینی بکەیت کەی، یا ئەگەر وەزارەتی دەرمان و خۆراک لە ئەمەریکا ڕێگە بە دوو دەرمانی بەهێزکەری (ژەمی چوارەم) دەدات بۆ هەموو گەورەکان، چونکە ئاژانسەکە مانگی داهاتوو کۆبوونەوەی لیژنەی ڕاوێژکاری ئەنجام دەدات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکە.

لە کاتێکدا شارەزایان دەڵێن گونجاوە بۆ کۆمیسیۆن بە خێرایی بجوڵێت لەسەر داواکەی فایزەر بۆ پەسەندکردنی دووهەم دەرمانی بەهێزکەر بۆ ئەوانەی کە زیاتر لە 65 ساڵە، بەڵام ڕوون نییە کە ئایا داواکارییە گشتگیرەکەی مۆدێرنە گڵۆپی سەوز بە دەست دەهێنێت، یا نا.

کارلۆس دێل ریۆ، پسپۆڕی نەخۆشییە تووشبووەکانی زانکۆی ئیمۆری لە جۆرجیا دەڵێت: “ئێمە دەزانین کە ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی 65 ساڵەوەیە، تەنانەت ئەگەر کوتانیش بکرێن، زیاتر لە کەسانی خوار تەمەن 65 ساڵ دەمرن، بەڵام ئەم ئەگەرە بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بۆتەوە ئەگەر ئەوان بڕێکی بەرزتریان وەرگرتبێت”.

یەکێ لە هۆکارەکان کە کەسانی بە تەمەن سوود لە ژەمی چوارەمی بەهێزکەر وەردەگرن، لەوانەیە ئەوە بێت کە وەک سیستمی بەرگری جەستەی لاواز دەبێت و، هەمان بڕی بەرگری جەستەیی بەرهەم ناهێنێت وەک پێشتر.

سەرەڕای ئەوەش، زۆربەی کات کەسانی بە تەمەن بە دەست دۆخی ناجێگیری تەندروستی دیکەوە دەناڵێنن، کە سەرنجی جەستە دەگرن و دەیانخەنە مەترسییەوە بۆ نەخۆشییە مەترسیدارەکان، دکتۆر کریستیان گابلەر، پسپۆڕی بەرگری لە زانکۆی ڕۆکفیلەری شاری نیۆیۆرک دەڵێ: “ئێمە دەزانین کە ئەمانە عادەتەن لە پیریدا دەردەکەون.”

لە پاساوی گەڕان بۆ دەرمانی زیادە بۆ ئەو کەسانەی کە تەمەنیان 65 ساڵ و زیاترە، فایزەر بە قورسی پشتیان بە بەڵگەکە بەستووە، وەک لە دوو لێکۆڵینەوە کە لە ئیسرائیل ئەنجام دراوە، نیشانی دەدا، ئەو کەسانەی کە 4 دۆزی ڤاکسینیان وەرگرتووە، کەمتر ئەگەری ئەوە هەیە تووشی ڤایرۆسەکە بن.

هەرچۆنێک بێت، شارەزایان هۆشداری دەدەن کە داتا بەردەستەکان هێشتا سەرەتایین و هێشتا دەریان نەخستووە کە سوودەکانی ژەمی چوارەم چەندە دەخایەنێت.

___

پرسەنامەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ کۆچی لە ناکاوی حەفزوڵا نێروەیی

nusar1

دواین گۆرانکاری گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئۆکرانیا و ڕووسیا

nusar1

شیعرێکی شاعیری گەورەی ئۆکرانی ڤاسیل سیمۆنینکۆ بۆ شۆڕشی ئەیلوول

nusar1
KDC

FREE
VIEW