KDC

کاندیدی ڕاسترەوی سەرۆکی فەرنسا بەڵێنی داوە هەرچی پەنابەرە نایاساییەکانە دیپۆرتی وڵاتی خۆیان بکاتەوە

ئیریک زێمۆر سەدان هەزار پەنابەر دیپۆرتی وڵاتانی خۆیان دەکاتەوە

وەک بەشێک لە کەمپین و بەڵێنەکانی بە بنکە جەماوەرییەکەی، ئێریک زێمۆر، بەڵێنی دامەزراندنی وەزارەتێکی بۆ دووبارە کۆچکردن دا، کە هەموو ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی کە لە خاکی فەرەنسا دەژین بۆ وڵاتانی خۆیانیان دیپۆرت دەکاتەوە.

ئیریک زێمۆر، کاندیدی ڕاستڕەو بۆ هەڵبژاردنەکانی فەرەنسا، رایگەیاند، ئەگەر وەک سەرۆک هەڵبژێردرێت، ئەوا کار بۆ دامەزراندنی وەزارەتێک دەکات، کە دووبارە کۆچ بە پەنابەرەکان بکاتەوە بۆ وڵاتانی خۆیان، بەڵێنیشیدا کە دیپۆرتی بە کۆمەڵ ئەنجام بدات.

لە کەمپینەکەیدا، بە تایبەتی لەسەر بڕگەکانی کۆچ، زێمۆر بەڵێنیدا یەک ملیۆن پەنابەر لە ماوەی پێنج ساڵدا بگەڕێنێتەوە وڵاتانی خۆیان، بە گوتەی زێمۆر، ئەو پەنابەرانەی نایاسایی و لادەر و تاوانباری دۆسیەی ئەمنی و تیرۆرن، دەگرێتەوە.

ئەو پاڵێوراوە ڕاستڕەوە ئەوەشی خستەڕوو، گەر سەرۆکایەتی بباتەوە، ئەوا سەردانی وڵاتی مەغریب دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرکردەکانی تونس و جەزائیر و مەغریب، سەبارەت بە ناردنەوەی هاووڵاتییەکانیان.

دەستەواژەی دووبارە کۆچکردن چییە؟

ئەم چەمکە لە ئەدەبیاتی ئەوپەڕی ڕاستڕەوەکاندا دەگەڕێتەوە، چەمکێک کە لەلایەن گرووپەکانی لایەنگرانی ناسنامەوە بەرزکراوەتەوە و، لایەنگرانی زێمۆران.

ئەو گرووپە چەمکی تایبەتیان هەیە کە دەکەونە نێو ڕێنماییەکانی مافی فەرەنسا و داوای گەڕاندنەوەی زۆرینەی کۆچبەرانی نا ئەوروپی بۆ وڵاتانی بنچینە دەکەن.

دیپۆرتی بە کۆمەڵ کێشەیە؟

ئەم پێشنیارە نادیارە لەلایەن زێمۆرەوە زۆر کێشەی دروستکردووە، دیپۆرتکردنەوەکان دەبێ چوارچێوەدار بکرێن، میکانیک بکرێن و چەندین چەمک و پرەنسیپی بۆ لەبەرچاو بگیرێت.

تانیا ڕاتچو، دکتۆرا لە یاسای ئەوروپا و ئەندامی گرووپی مافی مرۆڤی لێس هایلایتەرس، لە چاوپێکەوتنێکی پێشتردا، بە هەواڵی کۆچبەرانی ڕاگەیاند، “پێش هەموو شتێک، یاسای ئەوروپا گەڕانەوەی هەر کەسێک بۆ وڵاتێک قەدەغە دەکات، کە ژیانی لە مەترسیدا بێت، بۆ نموونە ئەم یاسایە بەشێکی زۆری کەیسەکان دەگرێتەوە بە ئەفغانیشەوە، وە بەسەر کەسێکدا دەچەسپێت، کە نەخۆشە، یان حاڵەتێکی تایبەتی پزیشکی هەیە و لە وڵاتی ئەسڵی خۆیدا چارەسەر ناکرێت”.

لە لایەکی دیکەوە بە نایاسایی بوونی لە خاکی فەرەنسا، بە هەڵە لە فەڕەنسا ناژمێردرێت، هەر کەسێک بڕیاری ڕۆیشتنی هەبێت، دەتوانێت داوای داواکاری لە دادگاکان بکات دژی بڕیارەکە و، ئەو بڕیارانەی کە دەبێت خاکی فەرەنسا بەجێ بهێڵن.

دیدیەر لیسکی، بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی کۆچ و یەکگرتنی فەڕەنسی، لە کتێبی نۆڤەمبەری ساڵی 2020ی خۆیدا ڕوونی کردەوە، “یاسا وەک ئەوەی وەستاوە ڕێگە بە نوێبوونەوەی دیپۆرتکردنەوەی بە کۆمەڵ نادات”.

یەکێکی دیکە لەو توخمانەی کە پێویستە ڕەچاو بکرێت، گەڕانەوەی هەر بێگانەیەکە بۆ وڵاتی خۆی، کە پێویستی بە مۆڵەتی قونسوڵ هەیە لە باڵوێزخانەی وڵاتەکەی، بەتایبەتی کە زۆربەیان ناسنامەیان نییە.

بۆیە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی ئەو قەبارەیە، دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان هەموو یاساکانی حوکمی دیپۆرتکردنەوەکان پشتگوێ بخەن و، نیشانەی پرسیاری سەرەکیان لەسەر توانای زێمۆر، یا کاندیدەکانی دیکەی ڕاستڕەو بن بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنەی بۆ هەڵبژاردن داویانە.

___

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن وێبینارێکی بۆ چیا عەلیار سازکرد

nusar1

نەمسا: شاندێکی ناوەندی ڤێنا بەشدارییان لە ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهید قاسملۆ کرد

nusar1

له‌ كه‌مپێكى لیتوانیا ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌رى عێراقی پشێویان دروست کرد

KDC
KDC

FREE
VIEW