KDC

بۆچی سورییەکان دەچنە پاڵ ڕووسەکان بۆ شەڕکردن ؟

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆری هەواڵی بی بی سی هەندێ لە چەکدارانی سوریا، نزیکەی 7000 دۆلاری ئەمەریکی وەردەگرن بۆ ئەوەی لە ڕیزەکانی پێشەوەی شەڕی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بجەنگن.

نزیکەی دوو هەفتە لەمەوپێش، مۆسکۆ ڕایگەیاند، کە نزیکەی 16 هەزار جەنگاوەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خۆبەخشانە شانبەشانی سوپای ڕووسیا لە ئۆکرانیا شەڕیان کردووە.

حەسەن لەگەڵ هاوسەرەکەی و سێ منداڵەکەی لە شارێکی ژێر دەستەڵاتی حکوومەتی سوریا دەژیت، ناوی راستی و شاری ئاشکرا ناکەین.

حەسەن ماوەی نۆ ساڵە لە سوپای سوریادا بووە و، ئێستا بە خۆبەخش لە پاڵ ڕووسیادا بیر لە گەڕانەوە بۆ مەیدانەکانی جەنگ دەکاتەوە.

ئەو ناڕازییە لە ئامانجەکانی جەنگەکە: “ڕووسیا کۆمەڵکوژییەک لە ئۆکرانیا ئەنجام دەدا و، هەژاری سورییەکان دەقۆزێتەوە، کە هیچ پەیوەندیان بەو شەڕەوە نییە و، بڕێکی کەمیان پێدەبەخشێت کە شانبەشانی شەڕ بکەن و بۆی بمرن”.

پارە پاڵنەرێکی سەرەکی بوو بۆ خۆبەخشی، بە 7000 دۆلار بۆ شەڕی پێشەوە و نیوەی ئەو پارەیە بۆ کارکردن لە هێڵی دواوەدا.

BBC توانیویەتی ژمارەیەک لە گرووپە تایبەتیەکانی فەیسبووک و لاپەڕەکانی وێب بدۆزێتەوە، کە خۆبەخشانە پەر بۆ شەڕکردن شانبەشانی هێزەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا دەدەن و، یەکێ لەو گرووپانە زیاتر لە 20,000 شوێنکەوتووی هەیە.

نووسراوێک بڵاوکرایەوە: “ئێمە کۆمەڵێک گەنجین کە خزمەتی سوپامان کردووە و، گرێبەستێکمان وەرگرتووە بۆ شەڕکردن لە ڕیزی فیرقەی پێنجەمدا، داوا لە هەر ئەندامێکی ئەم گرووپە دەکەین، کە یارمەتیمان بدەن بچینە ڕووسیا”.

بڵاوکراوەیەکی دیکە ڕایگەیاند، کە خۆبەخشەکان مانگانە 1500 یۆرۆ (1,600 دۆلار) وەردەگرن، حکوومەتی ڕووسیا هەموو خەرجییەکان لە خواردن و جلوبەرگەوە لە ئەستۆیەتی و، ئەگەر خۆبەخشەکە لە شەڕەکەدا بریندار بێت، ئەوا قەرەبووی گەورە دەدرێتەوە، ڕووسەکان 50,000 یۆرۆ (55,000 دۆلار) دەدەن بە خۆبەخشەکان، کاتێک جەنگەکە کۆتایی پێ هات، ئەوەش وەک دەربڕینی سوپاسگوزاری.

یەکێ لە سورییەکان وتی: “لەوانەیە بکوژرێم، بەڵام گرینگترین شت بۆ من ئەوەیە، کە پارە بۆ کوڕەکەم و هاوسەرەکەم پاشەکەوت بکەم، هاوشێوەی ئەو شتانە دەبێت کە لە لیبیا ڕوویدا، وەک چۆن پارەمان دەست دەکەوێت و گەشت دەکەین و دەمرین لە وڵاتێکدا، کە بۆ ئێمە نییە، بەڵام لە کۆتاییدا گۆڕمان دەبێت”.

حەسەن، ئەوەشی وت: “ئەوە ئەو پارەیەیە کە سورییەکان بە خۆبەخشی دەڕۆنی بۆی بۆ شەڕکردن، ژمارەیەکی زۆر خۆبەخشن من خۆم بەلایەنی کەمەوە 200 کەس دەناسم کە داوای خۆبەخشییان کردووە”.

بە گوێرەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕووسیا 14 ناوەندی خۆبەخشی لە شارەکانی سوریا کردووەتەوە، لەوانە دیمەشق، حەلەب، حەما و ڕەقق

بی بی سی لەفەیسبووک گفتوگۆی لەگەڵ کەسێ کرد و، کەسەکە وتی، کە گەنجەکان دەنووسن و دەیانەوێ بۆ شەڕکردن شانبەشانی سوپای ڕووسیا دژی ئۆکرانیا، ئەوەش زۆر هاوشێوەی دامەزراندنە بۆ شەڕکردن لە لیبیا، لە ناوچە جیاوازەکاندا نوێنەر هەیە، خۆبەخشەکە مافی ئەوەی هەیە، کە دوای پێشکەوتن ڕای خۆی بگۆڕێت، کەس ناچارت ناکات بڕۆیت.

سوریا بەشێکی زۆری پێداویستی دانەوێڵەی خۆی لە ئۆکرانیا و ڕووسیا هاوردە دەکات و، مانگی ڕابردوو حکوومەتی سوریا ڕایگەیاند، کە بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا،چەند بەرهەمێکی وەک گەنم و شەکر بە یاسایی دەکات، حەسەن، وتیشی:”لەسەدا هەشتای خۆبەخشەکان لە پێناو بژێوی ژیانیاندا ئەو کارە مەترسیدارە دەکەن”.

شەڕی ئۆکرانیا نرخی سووتەمەنی و خواردن و خواردنەوە و هەموو شتێکی بەرزکردۆتەوە.

جێی باسە، ڕووسیا لە شەڕی ناوخۆی سوریادا، پشتگیری لە حکوومەتی سوریا کردووە، لە کاتێکدا میدیاکانی ڕووسیا ئێستا دووپاتی دەکەنەوە کە سوپای سوریا دەیەوێت قەرزەکە بداتەوە.

بەڵام حەسەن وابۆ دەچێت کە هەمووان بۆ پارە شەڕ دەکەن، نەک لەبەر هۆکاری ئایدۆلۆژی، یان قەرزداربن

ڕووسیا ئەو خۆبەخشانە زیاد دەکات کە داواکارییەکانیان پەسەند کراوە لە بنکەی هیمیم لە نزیک لازقیە پێش ئەوەی بڕۆن بۆ ڕووسیا، ڕاهێنانیان پێ دەکرێت.

ڕوسیا ڕایگەیاندووە ،کە 1351 سەربازی لەو شەڕەدا کوژراون و، ئەمەریکا ژمارەی کوژراوانی ڕووسیا نزیکەی 7000 سەرباز دەبێت

دوای 11 ساڵ لە شەڕی ناوخۆ، لیژنەی رزگارکردنی نێودەوڵەتی مەزەندە دەکات، کە لەسەدا 60ی خەڵکی سوریا، نزیکەی 12 ملیۆن کەس برسین و ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە لە دابینکردنی هێزی خۆیان و خێزانەکانیان.

بنەماڵەی حەسەن نایانەوێت بچنە ئۆکرانیا، بەڵام دوای 11 ساڵ لە شەڕی ناوخۆ دەڵێت، هیچ هەڵبژاردنێکی دیکە نییە، بۆیە پێویستە بۆ پارە بڕۆم، لەسەدا 90ی خۆبەخشەکان پێدەچێت لەم شەڕەدا بمرن.

___

150ڕێکخراوی ناحکومی داوای ڕاگرتنی دروستکردنی دیواری نێوان پۆلۆنیا وبیلاڕووس دەکەن

nusar1

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماری ساڵی ڕابردوو بڵاودەکاتەوە

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پرسەوسەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی یەشار کایا دەکەن

KDC
KDC

FREE
VIEW