KDC

وڵاتانی ڕۆژئاوا دیبلۆماتکارانی ڕوسیا دەردەکەن

چەند وڵاتێکی خۆرئاوایی ڕۆژی سێشەممە دەرکردنی دیپلۆماتکارانی ڕوسیایان ڕاگەیاند دوای راپۆرتی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی لەشارۆچکەی بوچەی ئۆکرانی

وەزیری دەرەوەی دانیمارک گێبی کۆڤۆد ڕۆژی سێشەممە گوتی ئەو وڵاتە بڕیاری دەرکردنی 15 دیبلۆماتکاری ڕووسیی داوە

“ئێمە سەلماندمان کە 15 کارمەندی هەواڵگری دەرکراو لە خاکی دانیمارک چالاکی سیخوڕییان ئەنجام داوە” کۆوود بە رۆژنامەوانی وت، جەختی لەسەر سووربوونی خۆی کردەوە بۆ ناردنی نیشانەیەکی ڕوون بۆ ڕوسیا کە سیخوڕیکردن لەسەر خاکی دانیمارک قبوڵ ناکرێت

دی مایۆ وەزیری دەرەوەی ئیتالیاش دەرکردنی 30 دیبلۆماتکاری ڕووسیی “لەسەر کێشەکانی ئاسایشی نەتەوەیی” ڕاگەیاند

ڕۆژی دووشەممەفەرەنسا گوتی 35 دیبلۆماتکاری ڕووسی دەردەکات بۆ کردەوەکانی مۆسکۆ لەئۆکرانیا، لەکاتێکدا ئەڵمانیا ژمارەیەکی زۆر لەدیبلۆماتکارانی ڕوسیای نەخوازراو ڕاگەیاند

دەرکردنی دیپلۆماتکارە ڕووسییەکان لە کاتێکدا دێت کە هێزەکانی ڕووسیا بە ئەنجامدانی “دڕندەیی” لە دژی هاوڵاتیانی ئۆکرانی لە بوچا لە دەرەوەی کیێڤ تۆمەتبار کراون کە مۆسکۆ نکۆڵی لێ دەکات

___

ئوسترالیا : ڕەوەندی کوردستانی بەشداری گردبوونەوەی پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی ئێران کرد

nusar1

تاڵیبان گەشتکردنی ئافرەتانی قەدەغەکرد 

KDC

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پەرلەمانی نەرویجیان کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW