KDC

مردن یان دیل ،هێزی دەریایی لە ماریۆپۆل دوایین پەیامی جەنگی ڕاگەیاند

لەوە دەچێت کە پەیامی ماڵئاوایی بێت، هێزی دەریایی ئۆکرانی لە ماریۆپۆل ڕایگەیاند، کە خۆی ئامادە دەکات بۆ دوایین شەڕ بۆ کۆنترۆڵکردنی بەندەری باشووری شارەکە، کە ماوەی 40 ڕۆژە لەلایەن ڕوسەکانەوە گەمارۆدراوە.

لیوای 36ی دەریایی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانی، ئەمڕۆ دووشەممە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە، ڕەنگە ئەمڕۆ کۆتا شەڕ بێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کە چارەنووسی هەندێکیان لە کاتێکدایە یا دەمرن، دیل دەبن، بەتایبەتی کە لەلایەن هێزەکانی ڕوسیاوە گەمارۆ دراون، ئێمە بە هێواشی لەنێودەچین”.

ئەو داوای لە ئۆکراینییەکان کرد و وتی: “نازانین چی روودەدات، بەڵام ئێمە بەڕاستی داواتان لێ دەکەین، کە هەمیشە بە باشی یادی ئێمە بکەنەوە”.

نە چەک و تەقەمەنی، نە خواردن

ڕوونیشیکردەوە، کە هێزەکانی ئۆکرانیا ماوەی زیاتر لە مانگێکە شەڕیان کردووە، بەبێ دابینکردنی تەقەمەنی نوێ و بێ خواردن و ئاو.

ئەوەشیان نووسیوە، نزیکەی نیوەی ئەندامانی فەوجەکە بریندار بوون، بۆ ماوەی زیاتر لە 40 ڕۆژ لە شەڕی سەختدان، وردە وردە دوژمن گەمارۆیان داون و، ئێستا هەوڵدەدەن لەنێومان ببەن.

هەروەها لە نەبوونی یارمەتی لە فەرماندەیی سوپا و، سەرۆک ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی نووسیویانە: “فەوجەکە تەنیا جارێک 50 گولە و 20 مین و موشەکی دژە تانکی وەرگرتووە، بەبێ هیچ شتێکی دیکە، ئەوەش وێڕای ئەو بەڵێنانەی هەبوون و جێبەجێ نەکران”.

80٪ لەژێر کۆنترۆڵی جوداخوازاندایە

ئەم لێدوانە دوای ئەوە هات، کە جێگری سەرۆککۆماری جوداخوازی دۆنتسک ئیدوارد باسورین، پێشتر ڕایگەیاندبوو کە 80٪ ی بەندەری ماریۆپۆل دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەو لە چاوپێکەوتنێکیدا لە تەلەفزیۆنی ڕوسیا24 لەبارەی بارودۆخی کەناراوەکان وتی: “هێشتا بەرگری هەیە”.

___

ناوەندی ئۆتاوا لە پەرلەمانی کەنەدا یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەنەوە

nusar1

گرنگی دیالۆگی لە بنیاتنانی کۆمەڵگەدا

nusar1

یەکێتی ئەوروپا بەرەو دروستکردنی هێزێکی سەربەخۆ بەجیا لە ناتۆ هەنگاو دەنێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW