KDC

ئێراق سەرکۆنەی ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری تورکیا لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

عێراق سەرکۆنەی ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، بە هەموو شێوەیەک هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی باکووری وڵات رەتدەکەینەوە و،ئەمەش رێزنەگرتنی پەیماننامەی هاوسنووریەکان و پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

حکومەتی عێراق، دوپاتی دەکاتەوە، کە ڕێگا نادات خاکەکەی لەلایەن هیچ لایەک و بۆ زیان گەیاندن بە وڵاتانی دراوسێ و یەکلاکردنەوەی ناکۆییەکانیان بەکاربهێنرێت.

جێی ئاماژەیە، دوێنێ وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی لە رێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ سەر ئامانجەکانی چەکدارنی پەکەکە لە ناوچەکانی مەتینا، زاپ، ئاڤەشین و باسیان دەستپێکردووە.

سۆران حەسەن

___

لە پەرلەمانی نەرویج سیمینارێک لەسەر پرسی کورد بەڕێوەچوو

nusar1

ڕووسیا مەرجی داواکارییەکانی بۆ کێشەی ئۆکرانیا زۆر دەبێت وبۆ ڕۆژی دووەم بۆردوومانەکان بەردەوامە

nusar1

چەندین داعش لە حەسەكە دەستگیركران

KDC
KDC

FREE
VIEW