قوبرس پەرە بە یاسای پەنابەران دەدا
قوبرس بەم دواییانە رووبەرووی زیادبوونی ژمارەی کۆچبەران بووەتەوە و، ئەوەش وای لەو وڵاتە کردووە، کە پەرە بە یاسای پەنابەران بدا و، ماوەی چاوەڕوانی وەڵامدانەوەی کەیسەکانیان لە سێ ساڵەوە کەم بکاتەوە بۆ شەش مانگ.
چەند ساڵێکە دەستەڵاتدارانی قوبرس-بەشی ئەوروپا، ڕایانگەیاندووە کە ئەوان یەکێکن لەو وڵاتانی ئەوروپا کە پێشوازیان لە پەنابەران کردووە،بەبەراوردبە ژمارەی دانیشتوانی ژمارەیەکی زۆر پەنابەری وەرگرتووە
، بۆچی دوورگەی گەشتیاری داوای زیادبوون بۆ کۆچبەران بەئەزموون دەکات؟
لە کاتێکدا لە قوبرس ماڵپەڕی کۆچبەر، چاودێری ژمارەیەک گۆڕانکاری پەیوەست بە یاسای پەنابەری و کۆچبەران و، گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە سیستمی پێشوازی و ناوەندەکانی تۆمارکردن و یارمەتی دەوڵەت بۆ کۆچبەران کرد.
بۆ نموونە لە سەرەتای ساڵەوە، دەستەڵاتەکان ماوەی ڕەچاوکردنی داواکارییەکانی پەنابەرییان کەمکردۆتەوە، کە لە ڕابردوودا لە نێوان سێ بۆ پێنج ساڵی خایاندووە، بەڵام ئێستا بۆ چەند مانگێک دەخایەنێت، هەروەها سەنتەرێکی لە پارێزگای نیکۆسیا تەرخانکردووە، کە تایبەتە بە پێشوازیکردن و تۆمارکردنی پەنابەران بە هاوکاری ژمارەیەک لە رێکخراوە ناحکومییەکانی ناوخۆ.
هەروەها دەستەڵاتداران ئەو سیستمە یارمەتیانەی کە لەلایەن پەنابەرانەوە وەردەگیرێن، باشتریان کردووە، وەک زیادکردنی بڕی مانگانەی پارە و ئاسانکردنی پڕۆسەی ناردنی نامە داواکراوەکان بۆ فایلی پەنابەری لە ڕێگەی پلاتفۆرمێکی تایبەتی ئۆنلاینەوە، کە هەندێک لە کردارەکان لەوانەیە وەک جێگرەوەیەکی باش ببینرێن، کاتێک بە بەراورد لەگەڵ ئەو شتانەی کە لە ڕابردوودا بوون. بەڵام وێنە ڕاستەقینەکەی ئێستا چییە و تاچەند ئەم پێشکەوتنانە بەشداریان کردووە لە پەرەسەندنی سیستمی وەرگرتنی پەنابەری؟
ژمارەکان:
بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی ناوخۆ، لە سەرەتای ساڵی 2022ەوە، زیاتر لە 5000 پەنابەر گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە، کە زۆربەیان لەڕێگەی هێڵی سەوزەوە (لە باکووری تورکیاوە) بوون، لیۆس میکائیل، وتەبێژی وەزارەت لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی کۆچبەر، ڕایگەیاند، کە پەناخوازان ئێستا لە ٪5ی تەواوی دانیشتوانی بەشی ئەوروپای دوورگەکە پێکدێنن و، دەستەڵاتدارانی وڵات داوای یارمەتیان لە وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا کردووە ، بۆ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران ،بەتایبەت ئەو وڵاتانەی کە هیچ ڕێککەوتنێکی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ نییە و باڵیۆزخانەی قوبرسیان تێدانییە.
لە راپۆرتێکی ئەم دواییەدا، فرێنتێکس ئەو ژمارانەی پشتڕاست کردەوە، کە لەلایەن حکومەتی قوبرسەوە باسکراوە و ئاماژەی بەوە کردووە، لەماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ژمارەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی بۆ5100کۆچبەر بەرزبۆتەوە، لە کاتێکدا کە ژمارەی کۆچبەرە نایاساییەکان بە ڕێگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەموو وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا، تەنیا 1905 کۆچبەربووە
بەگوێرەی ئەو ژمارانەی وەزارەتی ناوخۆ، لە ساڵی 2021دا ئەو وڵاتە زیاتر لە 13 هەزار داواکاری پەنابەری وەرگرتووە.
ڕێکارەکان:
دەستەڵاتداران جێبەجێکردنی پاکێجێکی ڕێوشوێنیان ڕاگەیاندووە بۆ ئاسانکاری بە پڕۆسەی پەنابەری و پاشەکەوتکردنی کات بۆ پەنابەران، لەوانە دروستکردنی پلاتفۆرمێکی ئەلیکترۆنی نامەی ئەو کەسانە وەردەگرێت، کە پەیوەندیدارن، نەک خۆیان بیاننێرن بۆ بنکەکان، هاوکات ماوەی داواکاریی پەنابەرییش بۆ شەش مانگ کەمکراوەتەوە، بەراورد بە سێ بۆ پێنج ساڵ لە ڕابردوودا.
هەروەها دەستەڵاتداران سەنتەری پێشوازیکردن لە “بورنارا”یان وەک خاڵێکی سەرەکی بۆ تۆمارکردنی هەموو گەیشتنەکان و، بەدەستهێنانی داتاکانیان بەر لەوەی ڕێگەیان پێبدەن بچنە شارە جیاوازەکانەوە دیاریکردووە.
ھەروەھا چەند پێوانەیەک لە سەرەتادا لەلایەن رێکخراوەکانەوە بە باشی پێشوازیان لێکراوە، کە کار دەکەن بۆ یارمەتیدانی کۆچبەران، بەڵام ئەو پێوانانە لایەنی دیکەی بێئاگایان هەبوو.
پلاتفۆرمی ئەلکترۆنی کە بۆ وەرگرتنی نامە پێویستەکان داڕێژراوە، هێواشە و پەنابەرەکە دەبێت زۆر چاوەڕێ بکات بۆ دابەزاندنی یەک نامە و، ئاژانسەکانی دەوڵەت کە بەرپرسیارن لە وەرگرتنی ئەو جۆرە داواکاریانە، بە ستافێکی کەم و لە ژێر فشاری بەرچاودا بەردەوامن لە کارکردن.
داواکارییەکان لە حاڵەتی ڕەتکردنەوەی مافی پەنابەرێتیدا لکێندراوە بە ماوەی 15 بۆ 30 ڕۆژ، کە بەگوێرەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، ئەو داواکارییە کەمە کە پەنابەران بتوانن پارێزەرێک بدۆزنەوە و، پەڕاوەکانی پێویست بۆ دادگا مسۆگەر بکەن، قسەکردن لەسەر سەنتەری پێشوازی بورنارا، وا دانراوە کە زۆرترین 1000 کەس وەربگرێت، لە کاتێکدا ئێستا زیاتر لە 3000 کەس وەردەگرێت، کە دوورە لە تایبەتمەندیەکانی سەنتەری مۆدێلەکە بارودۆخی ژیان لەناویدا کارەساتبارە، سەرەڕای ئەو پێشکەوتنانەی لەلایەن دەستەڵاتدارانەوە زیادکراوە.
هەروەها دوای ئەوەی پەنابەرە نوێیەکە گەیشت و تۆمارکرا، دەبێت بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەفتە لە سەنتەرەکە بمێنێتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا، ئەو ماوەیە دەکرێت زیاتر لە شەش مانگ بێت، (وەک چۆن دواتر باسی هەندێک لەو کەیسانە دەکەین کە لەوێ یەکترمان بینی). ئەوان دواتر لە نیکۆسیا ئازاد دەکرێن، لەگەڵ ئەو دەستەڵاتدارانەی کە داواکراون، ناونیشانی خانووبەرە دابین بکەن بۆ دەستکردن بە وەرگرتنی پارەی مانگانە و خزمەتگوزارییەکانی دیکە، بەڵام بۆ کوێ ناونیشانی خانووبەرە دێن؟ بۆ ماوەیەک لە شەقامەکانی شاردا بێ ماڵ دەبن، پێش ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ هەمان سەنتەر (بورنارا) بۆ ئەوەی هەندێک خواردنیان بدرێتێ.
داواکاری ناونیشانەکە پێویستە بۆ چارەسەرکردنی داواکاری مافی پەنابەری، وەک دەستەڵاتداران دەڵێن، دەیانەوێ بەکاری بهێنن بۆ ئیمەیڵکردنی پەنابەران، وە پێویستە حسابی بانکی بکرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانن پارەی یارمەتی وەربگرن. هەروەها، ناونیشانی ماڵەکە پێویستە بۆ ئەوەی پەنابەرەکە بەتوانا بکات بۆ بەدەستهێنانی ناسنامە، ئەوەش پاش پەسەندکردنی داواکارییەکەی. بۆیە لە غیابی ناونیشاندا، هیچ کام لەوان ناتوانن هیچ کام لەمانەی سەرەوە بەدەست بهێنن.
بەڕای دەستەڵاتدارانی قوبرسی، چیتر بارودۆخی ئەو وڵاتە بەردەوام نییە، بۆیە داوای هاوکاری یەکێتی ئەوروپای کردووە، بە ڕوانگەی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ “کێشەی کۆچبەران”، بەتایبەتی لەگەڵ سەرهەڵدانی “قەیران”ی پەنابەرانی ئۆکرانی