توندوتیژییەکانی ئەم دواییەی سوید، سەرنجی سیاسەتمەدارێکی نەناسراوی ڕاکێشاوە، کە بە هاندانی پەنابەران و موسڵمانان بەدوای تیشک خستنە سەر خۆیدایە، شارەزایان پێیانوایە کاردانەوەی پەنابەرە موسڵمانەکان دەبنە هۆکاری توندبوونەوەی هەڵوێست بەرانبەریان.
کاتێک سیاسەتمەداری مافپەروەری دانمارکی-سویدی ڕاسموس پالۆدان، ماوەی ڕابردوو زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لە سەرتاسەری سوید ڕاگەیاند و، لەو ماوەیەدا پلانی سووتاندنی قورئانی دانا، کاردانەوەکە توندبوو یەکەم کۆبوونەوەکانی لەگەڵ ناڕەزاییە دژەکان کۆبۆوە، کە لە چەند شارێکدا ئاژاوەگێڕیی و پێکدادانی لێکەوتەوە و، لە ئەنجامدا ئوتۆمبێل و ماڵ و موڵکیان سوتاند و ژمارەیەک پۆلیس و خۆپیشاندەر بریندار بوون.
لە کاتێکدا زۆرێک لە حکومەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئیدانەی سوتاندنی قورئانیان لە سوید کرد، پۆلیسی سوید ڕایگەیاند، کە هەندێک لە خۆپیشاندەران دەستیان هەبووە لە ئاژاوەگێڕی. مۆرگان جۆهانسۆن وەزیری دادی سوید لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەفتۆنبلادی سویدی، پالۆدانی بە گەمژە وێناکرد، کە تاکە ئامانجی هاندانی توندوتیژی و دابەشبوونە.
توند و تیژی بۆ دەستکەوتی سیاسی
پالۆدان لە کۆتایی هەفتەدا ڕایگەیاند، کە بڕیاری داوە خۆپیشاندان لە شارەکانی لینشۆپینگ و نۆرشۆپینگ هەڵبوەشێنێتەوە، کە تێیدا کاری تێکدەرانەیان لەلایەن پەنابەرانەوە تێدا ئەنجامدران، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گێڕایەوە، کە ئەفسەرانی پۆلیسی سوید، پێیانڕاگەیاندووە، کە ئەوان بەتەواوی ناتوانن خۆیان و ئەویش بپارێزن.
پەنابەرە موسڵمانەکان ئەو نائارامییەیان وەک خزمەتێک بە پالۆدان گەیاند، کە پارتە سەرسەختەکەی لە دوایین هەڵبژاردنەکانی دانیمارکی ساڵی 2019دا، لە سەکۆیەکی دژە ئیسلامیدا بەڕێوە برد، بەڵام نەگەیشتۆتە ئەو 2٪ەی پێویست بۆ چوونە ناو پەرلەمانەوە، پالۆدان ئێستا وا دەردەکەوێت سەرنجی خۆی بخاتە سەر سوید، ئەو پیاوە 40 ساڵە، کە ڕەگەزنامەی دووانی هەیە، لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا پلانی ئەوەی هەیە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا خۆی هەڵبژێرێت.
ئاندەرس ویدفێڵدت، پڕۆفیسۆری سیاسەت لە زانکۆی ئەبردینی سکۆتلەندا، رایگەیاند، “ئەمە ڕێک ئەو جۆرە ڕاگەیاندن و پشت دانەوەیە، کە پاڵۆدان دەیەوێت بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات، ئەمە ئەو جۆرە کۆمەڵگایە نیشان دەدات کە سوید لە ڕێگەی ناتەواوییەکی زۆرەوە بەهۆی وەرگرتنی پەنابەرە موسڵمانەکان دروستی کردووە”.
توندکردنەوەی هەڵوێستەکان بەرانبەر کۆچبەران
شارەزایان دەڵێن بەرزبوونەوەی توندڕەوانی وەک پالۆدان، دەبێت لە چوارچێوەی فراوانتری هەڵوێستی توند و تیژ بەرانبەر پەنابەرە مسوڵمانەکان لە دانیمارک و سوید، قەیرانی کۆچبەرانی ساڵی 2015 و 2016، کە زیاتر لە ملیۆنێک کەس لە ئەفەریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە روویان لە ئەوروپا کرد، هەزارانیان گەیشتوونەتە وڵاتانی ئەسکەندەناڤی، کە سوید بە نزیکەیی 10 ملیۆن کەس ژمارەی پەنابەری پێگەیشتووە بە بەراورد لەگەڵ هەر وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا.
ئاندرێس هیلسترۆم، پسپۆڕی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی و پۆپۆلیستی و مامۆستایەکی دیاری زانکۆی مالمۆ، دەڵێت: “ئێمە بارودۆخێکمان هەیە کە دانیشتوانەکە زیاتر هەمەجۆر دەبن لە هەمانکاتدا، توندوتیژی چەتەکان لە سوید زۆرە، ئەو بەکارهێنانە قێزەونە لە بەستنەوەی تاوان بە کۆچبەران و وێناکردنی سوید وەک شوێنێک بۆ کۆچبەرە توندوتیژەکان – وەک پالۆدان دەیکات، ئێستا گوتارێکی باوە.
لە ساڵی 2017 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، لە میانەی گردبوونەوەیەکی شێوازی کەمپینێکدا، لێدوانێکی مشتومڕی لەسەر سوید دا و پێشنیاری ئەوەیکرد، کە مێژووی سوید بۆ پێشوازیکردن لە پەنابەران هۆکاری سەرەکی هێرشێکی توندوتیژییە کە لە ڕاستیدا ڕووینەداوە لەو کاتەدا، ئەمە تووڕەیی لە سوید دروست کرد، بەڵام شارەزایان دەڵێن کە ئەو بۆچوونە ئێستا بە فراوانی قبوڵکراوە و لە سویددا بیری دژە پەنابەری زیاد دەکات، ئەوەش بەهۆکاری کارە دزێوەکانیانەوە.
گشتاندنی توندڕەوی
کاردانەوە توندوتیژەکەی دژ بە پەنابەران، هانی سەرهەڵدانی پۆپۆلیستی ڕاستڕەویدا بۆ ئەوەی لایەنە سەرەکیەکان خاڵی ڕاست و دوور هەڵگرن و، هەڵوێستی توندتر بەرانبەر بە پەنابەران بگرن، هەڵبژاردنی ساڵی 2019ی دانیمارک ئەوەی ڕوونکردەوە کە ئەجێندای دژە کۆچبەرانی هەیە.
لە سوید دیموکراتە ڕاستەکانی ئەو وڵاتە، کە پارتێکی دژە کۆچ و کۆچبەرە، هەندێک لە بیرۆکەکانی خۆی لە نیۆ نازییەکانەوە دەکێشێت، ئەوەش لە دوای چوونە ناو حکومەتەوە لە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئەیلولی داهاتوودا، ئەمان دەیانەوێت زۆرێک لەو کەسانەی کە لەم ساڵانەی دواییدا مافی پەنابەرێتییان لە سوید پێدراوە، لێیان وەربرگرنەوە، ئەو پارتە بڵاوبوونەوەی ئیسلام بە گەورەترین هەڕەشەی وڵات وێنا دەکەن.
لایەنەکانی وەک (دیموکراتەکانی سوید)، هەوڵی ڕاکێشانی مامناوەندیان دەدا و دەڵێن: ئێمە زۆر ئاسایین، بۆیە ئێمە گشتاندنێکی توندڕەوی دەبینین، کە تێیدا سروشتییە باس لە موسڵمانان و کۆچبەران بکەین.
هەموو شتێک ون نییە
بۆ داهاتووی سیاسی ڕاسموس پالۆدان لە سوید، شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن، کە تائێستا ئەو ژمارەی نییە تا بتوانێ بچێتە ناو پەرلەمان، ویدفڵدت وتی، هەوڵەکانی پالۆدان بۆ بنیاتنانی پلاتفۆڕمێکی سیاسی لە سوید، تووشی شکستێک بوو دوای ئەوەی ڕۆژنامەیەکی دانیمارکی ئاشکرای کرد، کە ئەو دەستی کردووە بە گفتوگۆی سێکسی لەگەڵ کچانی گەنج، بەڵام پالۆدان دەڵێ بێتاوانە و ناڕاستە.
هەندێک لەو باوەڕەدان کە گرینگە لە ساڵانی ڕابردوودا تێڕوانینێکی واقیعیانەتر بۆ پێشکەوتنەکان بکەن. هیلسترۆم دەڵێت: لە ساڵی 2015ەوە، ئێمە لە کۆمەڵگەدا زۆر جەمسەرگیرین، بەڵام ئێمە هێزی کۆنەپەرستی و پێشکەوتنخوازیمان هەیە، ڕاسموس پالۆدانت هەیە، بەڵام تۆ هەروەها گرێتا تۆنبێرگت هەیە و، جووڵەی هەینی فۆرتۆرت هەیە، هەروەها ڕاپۆرت هەیە بۆ ئەوەی کۆچبەران یەکبخرێنەوە بۆ بازاڕی کار، “ئەوە گرینگە وێنەیەکی ورد و بڕواپێنەکراوت هەبێت، کە هەموو شتێک ون بووە”.