KDC

ئەمەریکا پشتگیری هەوڵەکانی گۆتیرێس بۆ گەڕانەوەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا بۆ بازارەکانی جیهان دەکات

جیهانی سەردەمی شەڕی ئۆکرانیا، کۆمەڵێ ئاماژەی هاوبەش لەنێو گەلان جیهان لە مەترسییەکان و ناکۆکییەکان کەم دەکاتەوە.

دوابەدوای ئەوەی هیندستان بڕیاریدا لە پێناو پاراستنی ئاسایشی خۆراکی وڵاتەکەی، هەناردەکردنی گەنمی ڕاگرت، لەبەرامبەردا نرخی دانەوێڵە دووبارە لە بازاڕەکانی جیهان گوژمێکی گەورەی بەرزبووە.

ئەمەش ئەمەریکای ناچارکرد، کە پشتگیری هەوڵەکانی ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دووبارە گەڕانەوەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا و، بەرهەمە کشوتەکاڵییەکانی ڕووسیا بۆ بازاڕەکانی جیهان بکات.

لیندا تۆماس گرینفیڵد، باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، هەوڵەکانی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێسی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ گەڕاندنەوەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا بۆ بازاڕەکانی جیهان، سەرەڕای بەردەوامی شەڕ، ئەم لایەنەش لەگەڵ ڕووسیاش باسکراوە و پشتگیری دەکەن.

دوای سەردانەکەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتایی مانگی ڕابردوو بۆ مۆسکۆ و کیێڤ، سەرەڕای بەردەوامی شەڕ، گۆتیرێس سووربوو لەسەر هاوکاری گەڕاندنەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئۆکرانیا و، بەرهەمە خۆراک و پەینیەکان لە ڕووسیا و بیلاڕوس بۆ بازاڕەکانی جیهانی.

ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵ، ڕۆژی دووشەممە بڵاویکردەوە، کە گوتێرێس، داوای لە ڕووسیا کردووە، کە ڕێگای هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا بدات و، لە بەرامبەردا کارئاسانی بۆ هەناردەکردنی بەرهەمە پەینی کیمیایی و خۆراکی ڕووسیا و بیلاروسیا بۆ دەرەوە بکرێت.

هەروەها تۆڕی هەواڵی سکای نیوز بڵاویکردەوە، کە باڵیۆزی ئەمەریکاش دوپاتیکردەوە، کە سزاکانی ئەمەریکا بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ڕووسیا ناگرێتەوە.

سۆران حەسەن

___

تەندروستی جیهان هۆشداری لە زیادبوونی تووشبووی ئۆمیکرۆن دەدات

nusar1

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆنفرانسی میونشن دەکات

nusar1

نوێنەری كۆنفدراسیۆن بەشداری لە ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی دێموکراتی کوردستان دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW