KDC

شیکەرەوەیەکی ئەڵمانی : ئەوروپا لە بەردەم قەیرانێکی بێوێنەی پەنابەراندایە

شیکەرەوەیەکی ئەڵمانی: ئەوروپا لە بەردەم قەیرانێکی بێوێنەی پەنابەراندایە

هەرچەندە ژمارەی ئاوارەکانی جیهان گەیشتووەتە زیاتر لە 100 ملیۆن کەس، بەڵام بەگوێرەی خەمڵاندنەکانی کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR)، نووسەر و شیکەرەوەی سیاسی ئەڵمانی، ئەندریاس کلۆت، باوەڕی بە لێکۆڵینەوەیەک هەیە کە بلومبێرگ نیوز بڵاویکردۆتەوە و ئاماژەی بە خراپی دۆخی ئەوروپا لە رووی پەنابەرییەوە دەکات.

نووسەر و شیکەرەوەی سیاسی ئەڵمانی ئەندریاس کلۆت، سەرنووسەری پێشووی ڕۆژنامەی هاندلسبلاتی ئەڵمانی دەڵێت، ڕۆژێک هەر کەسێ لە جیهاندا دەتوانێت خۆی بدۆزێتەوە، کە ناچار بێت وڵاکەی خۆی بەجێبهێڵێت بۆ دەربازبوون لە نا دادپەروەری و توندوتیژی و زۆرداری و برسێتی، بۆیە دەبێت هەموومان چارەسەری پەنابەران، یا ئەو کۆچبەرانە باشتر بکەین کە لەنێوماندا دەژین.

شەپۆلی نوێ “زیاتر شڵەژان”

لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، ئەوروپا پێشوازی لە ملیۆنان ژن و منداڵی ئۆکرانی کردووە، کە لە شەڕی ڕووسیا دژی وڵاتەکەیان هەڵاتون، زیاتر لە سەرنجی میدیاکانی ڕۆژئاواوە، لە وڵاتانی وەک ئەفغانستان، بورکینا فاسۆ، میانمار و کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ هەڵاتون.

هەرچەندە قەیرانی پەنابەرانی جیهان هەم لە ژمارە و هەم لەڕووی ئازارەوە هێشتا نەگەیشتۆتە لوتکە، جەنگی ڕووسیا لە دژی ئۆکرانیا جیهانی بێبەش کردووە لە یەکێ لە گرینگترین سەرچاوە گەنمەکان و، چەندین بەروبوومی کشتوکاڵی گرینگ، کە لەلایەن ئۆکرانیاوە بەرهەم هێنراون و هەناردەیان کردوون، جیهان بەرەو قەیرانێکی سەختی برسێتی پاڵ پێوە دەنێت.

ئەگەر خەڵکانێکی زۆر لە وڵاتانی ئەوروپا هەست بە دووبارەبوونەوەی قەیرانەکان بکەن لە شێوەی بەرزبوونەوەی نرخێکی بەرچاو، وڵاتانی هەژار لە ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی ئەو قەیرانەوە تووشی برسێتی دەبنەوە.

مارگاریتیس شیناس، کۆمسیاری کۆچبەرانی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت، پێشبینی قەیرانی نوێی پەنابەران دەکات، ئەم جارە پەنابەران لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە دێن، نەک لەڕێگەی شەمەندەفەر و سنووری وشکانیەوە، وەک ئەوەی لە قەیرانی ئۆکرانیا ڕوویدا. شەپۆلە نوێیەکە هەروەها شڵەژانتر دەبێت، وا دەکات کە هەست بکەی کە شەپۆلەکانی پێشوو بە تەواوی شڵەژان نەبوون.

کاردانەوە ئەوروپییەکان “تێکەڵ”

لە وێستگەی شەمەندەفەری میونخ، زۆر لە ئەڵمانییەکان بە بوتڵی ئاو و باوەش و یاری منداڵان پێشوازییان لە پەنابەرە سورییەکان کرد، لە کاتێکدا ئەڵمانییەکانی دیکە لە هاتنیان تووڕە بوون و داوایان کرد، کە وەرنەگیرێن، بەڵام هەمووان ئارام بوون لە دەربڕینی پۆستەکانیان، جیاوازی شوێن هەبوو لە هەموو ئەوروپا، وڵاتێکی وەک هەنگاریا پەنابەرەکانی بە تەلی دڕکاوی و سنووەی ئاوەوە گەمارۆ داوە.

زینۆفۆبیا: ڕەگەزپەرستی، یا تەنیا دڵەڕاوکێ؟

هەڵوێستی ئەوروپی بەرانبەر بە پەنابەران و کۆچبەرانی بیانی لە میواندارییەوە بۆ زینۆفۆبیا جیاوازە.

کلۆت دەڵێت، ئەزمونە شەخسیەکانی پێشنیاری ئەوە دەکەن، کە “زینۆفۆبیا” هەند جار ڕەنگدانەوەی هەڵوێستی ڕەگەزپەرستانە و دڵڕەقانەیە، بەڵام زۆرجار تەنیا نیگەرانییە. بۆ نموونە لە ئەڵمانیا شەڕوپێکدادان لەگەڵ بیانیەکان لەساڵی 2015 خراپتر بوو.

ئێستا کە ئاوارەکانی سەر پاسەکان دەگەنە ئەڵمانیا، ئەو ئەڵمانیانە لە ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا لە ترسی ئەوەدان، کە هاتنی ئەو بیانییانە ببێتە هاووڵاتی پلە سێ و مافەکان لە دەست بدەن.

بنیامین فرانکلین و کۆچبەرانی ئەڵمانی

لە ئەمەریکا کۆچبەرانی سکۆتلەندی و ئیرلەندی کە زوو دەگەنە خاکی ئەمەریکا، ڕەتیان کردەوە پێشوازی لە شەپۆلی کۆچبەرانی ئەڵمانی بکەن، ئەوەش لە سەدەی نۆزدەیەم، پاشان ئەڵمانییەکان هەمان قسەی سکۆتلەندیەکانیان هێنایەوە کاتێ کۆچبەران لە ئیتالیاوە هاتن، پاشان لە ڕووسیا و پاشان جوولەکەکان و پاشان چینیەکان.

کلۆت دەڵێت، سروشتی مرۆڤ حەزدەکات جیاوازی لەنێوان ئەندامانی کۆمەڵگەی تاک و باقی خەڵکدا بکات و، زیاتر لە کەسانی دیکە هاوسۆزی بۆ کۆمەڵگە نیشان دەدات، تەنانەت بنیامین فرانکلین، یەکێ لە دامەزرێنەرانی ئەمەریکا کە وەک مرۆڤێکی کراوە تەماشا دەکرا، کۆچبەرانی ئەڵمانی و قسەکەرانی دیکەی نائینگلیزی بە گومانەوە وەک “پێستی تاریک” و گوماناوی سەیر دەکرد.

تا ئێستا، ئێمە لەنێوان پاڵنەرەکانی مرۆڤدا گیراوین، لەلایەکەوە هەست بە سۆزی و کراوەیی و میهرەبانی و سۆزداری دەکەین، لەلایەکی دیکەشەوە هەستی بێمتمانەیی و گومان لە ڕۆژئاوا و نادادپەروەری بۆ هاونیشتمانیان دەکەین، لە کاتێکدا هەندێ سەرنج دەخەنە سەر چیرۆکی سەرکەوتنی ئەو پەنابەرانەی کە بە ئاسانی تێکەڵی کۆمەڵگا نوێیەکانیان بوون و، بەشداریان لە ڕێنێسانسی خۆیان کردووە و ڕێزیان لە یاساکانی ئەو وڵاتانە گرتووە، هەندێکی دیکەش باس لەو پەنابەرانە دەکەن، کە توشی شۆکێکی شارستانی بوون و یەک تێکەڵی ناو کۆمەڵگا نەبوون و، بوونەتە بارگرانی، ڕاستییەکەی ئەوەیە کە چیرۆکەکانی ئەمانە و ئەوانە ڕاستن و شایەنی گوتن و بیستنن، بەڵام هەمان جیاوازیش لە چیرۆکەکانی خەڵکی ڕەسەندا دەدۆزرێتەوە کە هەندێکیان سەرکەوتوو بوون و، بەشداریان لە خۆشگوزەرانی کۆمەڵگا کردووە و ڕێزیان لە یاساکان گرتووە، دیسانیشەوە هەندێکیان بوونەتە بارگرانی لەسەر کۆمەڵگا.

لە کۆتاییدا هێشتا گەورەترین قەیرانی پەناخوازی لە مێژوودا نەهاتووە، بەڵام پێدەچێت لە ئاسۆدا بێت، میراتی جەنگ و قات قڕی لە ناوچەکانیان دوور لە وڵاتانی دەوڵەمەندی ڕۆژئاوا نامێنێتەوە، بەڵکو لە ئەنجامی گۆڕانی کەش و هەوادا زیاتر بڵاو دەبێتەوە و فراوانتر دەبێت.

کلۆت لێکۆڵینەوەکەی کۆتایی پێدێنێت بەوەی دەڵێت، تەنانەت گەلانی ئێستای ئەوروپاش، یا باوباپیرانیان کۆچبەرن، یان منداڵی کۆچبەرانن، نەک هەر ئەوە، بەڵکو دەکرێت بوترێت کە نەوەی ئەوروپییەکان لە هەندێ خاڵدا دەتوانن ببنە پەنابەر، بۆیە ئەوروپییەکان دەبێت مرۆڤانەتر مامەڵە لەگەڵ دراوسێ پەنابەرەکانیان بکەن، چونکە داهاتوو بۆ هەمووان ڕووناک نییە.

___

هەولێر: تاهیر هەورامی پێشوازی لە فەزیلە شۆڕش دەکات

nusar1

پۆڵەندا مانگانە 250 یۆرۆ دەداتە هەر پەنابەرێکی ئۆکرانی 

KDC

گەشتە ئاسمانییەکانی رووسیا بۆ عێراق دەست پێدەکاتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW