KDC

شاندێکی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پارتی گەلی تورکمانیان کرد

سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و شاندی یاوەری، سەردانی پارتی گەلی تورکمانیان کرد و لەلایەن سکرتێری حزبەکەوە پێشوازیان لێکرا.

ئیسماعیل کامیل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و، سەلام کوردە ئەندامی لیژنەی چاودێری کۆنفدراسیۆن و، مەمێ مەمۆیی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری و بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-رووسیا، سەردانی بارەگای پارتی گەلی تورکمانیان کرد و لەلایەن عیرفان کەرکووکلییەوە پێشوازیان لێکرا.

لەمیانەی سەردانەکەدا، شاندەکەی باسیان لە کاروچالاکییەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کرا، کە ئامانج لە پڕۆژەکانیان وێڕای کوردانی تاراوگە، پشتیوانن بۆ هەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازی پێکهاتەکان، لەبەرانبەریشدا عیرفان کەرکووکلی بە شاندی کۆنفدراسیۆنی راگەیاند، کە ئەو بە شانازییەوە کوردستانییە و ئەوەشی بەوان بکرێ، هاوکار و هەماهەنگی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەبن.

___

کۆمپانیایەکی دانیمارکی بە تاوانی دابینکردنی سوتەمەنی بۆ هێزی ئاسمانی روسیا لە سوریا سزادرا

KDC

یونیسێف زانیاری لەسەر منداڵانی ئۆکرانی ئاشکرا دەکات

nusar1

ئێران: دژی ئەشکەنجەدان و مردنی ژینا ئەمینی لە تاران خۆپیشاندانی فراوان دژی ڕژێمی ئیسلامی بەڕێوەچووە

nusar1
KDC

FREE
VIEW