KDC

ئیسپانیا:باندەکانی بازرگانی کردن بە مرۆڤ ،بەکوشتنی کۆچبەرانی میلیا تاوانبار دەکات

لەکاتێکدا حکومەتی مەغریب کوژرانی 18کۆچبەر بڵاوکردەوە،کە هەوڵیاند دابوو دیواری میلیای ئیسپانیا ببڕن ،ئەمەو ئاژانسەژانی هەواڵ باس لە هەوڵێکی کۆچبەران بۆ بڕینی دیواری میلیای ئیسپانیا ،کەنزیکەی 18کۆچبەر بە گوللەی پاساوانانی دیواری تەلبەندی نێوان مەغریب و ناوچەی میلیای ئیسپانیا کوژراون
نزیکەی دوو هەزار کۆچبەری وڵاتانی ئەفریقا لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە سنوری یەکێتی ئەوروپا بەتایبەت ناوچەی میلیا لەسەر دەریایی ناوەڕاست کە تاکە ناوچەی وشکانی نێوان ئەفریقا و یەکێتی ئەوروپا یە ،لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی ڕووبەروی کۆچبەران بوونەوە ،لەکاتێک کۆچبەران بە ئامێری گەورەی قرتێنەر لە هەوڵی قرتاندنی دیواری تەلبەنگەکان بوون ،پێکدادان لە نێوان کۆچبەران و هێزەکانی ئەو ناوچەیە دروست بووە
بەپێی زانیاتییەکان کەلە لایەن ئاژانسەکانی جیهانی بڵاوکراوەتەوە ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی پۆلیس و کۆچبەران بریندار بوون

ئەمە یەکەم هەوڵدانە لە هێرشی کۆچبەران بەهیوای پەڕینەوە بۆ میلیا لەو کاتەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان مەدرید و ڕەبات لە مانگی ئازاردا ئاساییبۆتەوە لە دوای پشتگیری ئیسپانیا بۆ پلانی مەغریب لەبارەی ناوچەی بیابانی ڕۆژئاوای جێناکۆک ،هەرچەندە ماوەی دووساڵیش بە هۆی پەتایی کۆرۆنا سنورەکان داخرابوون

پێدرۆ سانچێز سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا ڕۆژی شەممە کوژرانی 18کۆچبەری خستە ئەستۆی مافیای باندەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە ،لەکاتێکدا 2000 کۆچبەری ئەفریقی هەوڵیان دا بپەڕنەوە بۆ ناو گەمارۆی میلیای ئیسپانی لە باکوری مەغریب و بە میلیاو سیوتا، دوو ناوچەی ئیسپانی لە کەناری باکووری مەغریب، شاری میلیا لە باکووری ئەفریقا شارێکی ئیسپانیایە، بەڵام بەهۆی نزیکبوونی لە سنووری مەغریب پەنابەرێکی زۆر رووی تێدەکەن بۆئەوەی لەو رێگایەوە خۆیان بگەیەننە ئەوروپا.  دەوڵەتی ئیسپانیا دیوارێکی بە بەرزیی ٦ مەتر لە سەر ئەو سنوورە دروستکردووە و ساڵانە ژمارەیەک پەنابەر لەکاتی پەڕینەوە بەهۆی ئەو دیوارە گیانیان لە دەست دەدەن ، بە هەزاران کۆچبەری ئەفریقی کە دەیانەوێت بگەنە ئەوروپا، هەوڵی چوونە ناو خاکی ئەوروپا ئەو ڕێگایە تاقیدەکەنەوە

سۆران حەسەن

___

لە 25/09/2017,گەلی کوردستان بڕیاردا

nusar1

کۆبوونەوەی ئەمەریکا و ڕووسیا لە بارەی ئۆکرانیا بێ ئەنجام بوو

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خەڵاتی ڕێزلێنان بە شاعیری ئەمازیخی مەلیکە مەزان دەبەخشێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW