KDC

کەنەدا: ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ئۆتاوا بەشداری لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دژی کوشتنی ژینا ئەمینی دەکەن

دوێنێ سێشەممە لەشاری ئۆتاوای پایتەختی کەنەدا ڕەوەند کوردستانی بەشدارییان لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژی کوشتنی بە ناهەقی کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژینا ئەمینیان کرد

گردبوونەوەکە لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتی کەنەدا و لەلایەن کۆمیتەی کوردی شاری ئۆتاوا ڕێکخرابوو ، شوان ئاغا سەرۆکی ڕەوەندی کوردستانی و ئەندامانی ناوەند بەشدارییان لە گردبوونەوەکەدا کرد ، کەبۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر کوشتنی ئافرەتان لەسەر دەستی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران ،و ئەو ستەمەی کە هەر جارو بە بیانوویەک دژ بە ڕۆڵەکانی کورستان ئەنجام دەدرێت
ئەمەو ئەندامانی ڕەوەندی کوردستانی بەدانانی گوڵ و داگیرساندنی مۆمی وەفاداری پشتگیری کوردستانیان کرد ، هەروەها وەک پشتگیرییەک بۆ ڕۆڵەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە چەند ڕۆژێکە دژی کوشتنی ژینا ئەمینی لە شارەکانی کوردستان خۆپیشاندان و گردبوونەوو ناڕەزایەتیان بەرپا کردووە

___

کەناڵی سوێس لە ماوەی ساڵی 2021دا تۆماری نوێ و بێوێنەی بەدرێژایی مێژووەکەی تۆمارکردووە

nusar1

نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە تالیبان دەکات ڕێز لە بەڵێنەکانی بگرێت

KDC

هەفتەیی یەکەمی ساڵی نوێ، کۆرۆنا ئاستی پێوانەیی لە تووشبووان تۆمارکردووە

nusar1
KDC

FREE
VIEW