KDC

سووریا پارە لەو سوورییانەی نیشتەجێی وڵاتانی دەرەوە دەسێنێت کە خزمەتی سەربازییان نەکردووە

ئەمڕۆ تەلەفزیۆنی سوید تیشکی خستە سەر کێشەی سووریەکانی دانیشتووی وڵاتەکەی و وڵاتانی دیکە، لە پێدانی پارەی بەرانبەر ئەنجام نەدانی خزمەتی سەربازی لە سووریا.

ئێس ڤی تی لە راپۆرتێکیدا ڕایگەیاندووە، کە دەرماڵەی خزمەتگوزاری نزیکەی 70 هەزار کرۆن کێشەی سەرەکی سەدان هەزار پیاوی سووریایە، کە لە دەرەوەی سووریا دەژین، هاوکات حکوومەتی سووریا بە نیازە بە دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکیان ئەو پارەیە لە خێزان و کەسوکاریان لە سووریا داوا بکات، بۆیە لە ترسا ئەو سووریانەی لە وڵاتانی دیکە نیشتەجێن پارە دەدەنە حکوومەتی سووریا.

لە کاتێکدا باڵیۆزخانەی سووریا لە ستۆکهۆڵم وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەنووسانی تەلەفیزیۆنی نەدایەوە سەبارەت بەو پرسە، ئێس ڤی تی لە زاری ڕۆژنامەنووسی سووری، قەیس فارسەوە دەڵێت: “ئەمە ڕەشەکوژییە، دوای 10 ساڵ لە کوشتن و تیرۆری دانیشتوان، من بەنیازم پارە بدەم، تەنانەت ئەگەر ئەو پارەشم نەبێت”.

بنەمای پێویست بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی

لە راپۆرتەکەدا هاتووە: ئەو بڕیارەی لە بەهاری ڕابردوودا لە سووریا دەرکراوە، پێویستی بە هەموو پیاوانی سووریا هەیە کە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 42 ساڵدایە و، خزمەتی سەربازی خۆیان بۆ پێدانی پارە لەبەرانبەر جێبەجێ نەکردنی ئەرکی سەربازی دەگرێتەوە لە هەر کوێی دنیادا بژین.

مانگی شوباتی ڕابردوو، دەزگای کۆچ و کۆچبەرانی سوید ڕایگەیاند، مەترسی وەبیرهێنانەوەی خزمەتی سەربازی حکوومەتی سووریا، هۆکارێکی پێویستە بۆ پێدانی مافی پەنابەری بە پیاوانی سووریا لە سوید.

پارەدان لەباڵیۆزخانە

کرێی بنەڕەتی حکوومەتی سووریا بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت خۆیان لە دەستبەرداربوون بە دوور بگرن، 8000 دۆلارە و پارەدان لە باڵیۆزخانەی سووریا لە ستۆکهۆڵم بۆ ئەو سوورییانەی دانیشتوانی سویدن دەکرێت،

کاتێک لە هاوینی ئەمساڵدا ڕۆژنامەنووسانی OCCRP سێ جار سەردانی باڵیۆزخانەی سووریایان لە ستۆکهۆڵم کرد، لە هەر سەردانێکدا لانی کەم 10 کەس تۆمار کرابوون کە لە بەرانبەر ئەنجام نەدانی خزمەتی سەربازی پارەیان داوە.

___

قەسیدەی ئاو

nusar1

بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرە سورییەکان دەدرێت..دیمەشق ئارامە 

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە وێبنارێک لەسەر سەرچاوە و هزری توندڕەوی ساز دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW