KDC

روسیا پێش کاتژمێر سفر هێزکۆدەکاتەوە و پۆتینیش زمانی نەرم بەکاردنێت


سۆران حەسەن…
لەدوایی کۆبوونەوەی لوتکەیی پێویست لەسەرەتایی ئەم مانگە لەنێوان جۆن بایدن سەرۆکی ئەمەریکا و ڤلادمیر پۆتین سەرۆکی روسیا لە بارەی تەنگژەکانی سەر سنوور روسیا لەگەڵ ئۆکرانیا ،روسیا لە کۆکردنەوەی هێز بەردەوامە شارەزایانی سەربازیش وای بۆ دەچن کە سەرەتایی ساڵی نوێ روسیا هێرش بکاتە سەر ئۆکرانیا هەرچەندە ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوە هۆشدادی توندیان داوە بە کرملین و دەرئەنجامێکی زۆر توندی دەبێت

ئامادەکاری و کۆکردنەوەی هێز لەلایەن ڕوسیاوە بەردەوامە لەمبارەوە سەدان تانک و تۆپی دورهاوێژ و. تەنانەت موشەکی بالیستکی مەودا کورتی لە سیبیریاوە گواستۆتەوە بۆ نزیک سنورەکانی ئۆکرانیا
بەپێی ڕاپۆرتی دەزگایی هەواڵگری سەربازی ئەمەریکا ،روسیا لە کۆتامانگی یەکی ساڵی نوێ بە بەکارهێنانی سەدان تانک و 175 هەزار سەرباز هێرش دەکاتە سەر ئۆکرانیا
هەرچەندە کرملین ئەم هەواڵانە رەتدەکاتەوە لەوەڵامی جوڵەکانی ڕۆژئاوە یەروسیاش دەستی بە جووڵەکردەوە بە ڵام جوڵە سەربازییەکان هەڕەشە نییە بۆسەر هیچ وڵاتێک

هەرچەند ڕۆژێک دوایی کۆبوونەوەی بایدن و پۆتین دەزگایی هەواڵگری ئەمەریکا چەندین جوڵی هێزەکانی روسیا دەخاتەروو

بۆ نموونە دوای دوو ڕۆژ لە لوتکەی پوتین بایدن، یەکەکانی پیادەی ئۆتۆماتیکی لە سانت پیتەرسبێرگ گواسترانەوە بۆ کامپی سەربازی ڕۆژهەڵاتی کورسک، تەنیا 100 کیلۆمەتر لە سنووری ئۆکرانیا دوورە، بەپێی ئەوەی دەنگی ئەمریکا لە زاری کۆمپانیایەکی هەواڵگری سەر بە سەرچاوەی کراوەی جیهانی کە بارەگاکەی لە بەریتانیایە وەریگرتووە
هەروەها کۆمپانیایی گەینس ڕایگەیاندووە لەدوای 24 کاتژمێر لە کۆبونەوەی لوتکەیی، بەکارهێنەرێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکی بڵاو کردەوە کە تێیدا سیستەمی ڕۆکێتی بۆک و ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان نیشان دەدات کە دەگەنە وێستگەی شەمەندەفەر لە شاری ڤارۆنیش لە ڕووسیا لە نزیک سنووری ئۆکرانیا
چاودێرانی سەربازی سەربەخۆش دەڵێن هەندێک لە یەکەکانی سەربازی ڕووسیا کە لە ئێستادا لەسەر سنووری ئۆکرانیا جێگیرکراون لە ناوچە زۆر دوورەکانەوە هاتوون وەک سیبریا و سنووری مەنگۆلیا و ئەو تانکانەی بە شێوەیەکی ئاسایی لە هەرێمی مۆسکۆی گەورە جێگیرکرابوون لەم چەند هەفتەیەی دواییدا لەئێستادا لە سنوری ئۆکرانیا جێگیکراون

بەرپرسانی هەواڵگری ئەمەریکا و ئەوروپا کە ، پێیان وایە کە داگیرکاریی ڕوسیا نزیک نییە،ئاماژە بەوە دەکەن کە هەندێک لە یەکە لۆجستییە گەورەکانی کە لە سنوورەکە ماوە هێشتا بوونیان نییە، وەک تانکی سووتەمەنی و تەقەمەنی
ئەوان گوتیان مۆسکۆ لە نێوان 70 تا 100 هەزار سەرباز لە سنوورەکە جێگیر کردووە، بەڵام پێشبینی دەکات هێزەکە پێش هەر داگیرکردنێکی سەربازی بگاتە 175 هەزارسەرباز

جێی ئاماژەیە پێشتر وڵاتانی ئەوروپا لە بەیاننامەکەدا داوا لە ڕووسیا کردبوو، کە “گرژییەکان کەم بکاتەوەکە بەهۆی هێنانی هێزی سەربازیەوە بەدرێژایی سنوورەکانی لەگەڵ ئۆکرانیا دروستبووەو لە ڕێگەی میکانیزمێکەوە کە بە شێوەیەکی سەرەکی بە بەشداری گفتگۆ دیپلۆماسیەکانی پاریس و بەرلین و کیف بکات

سەرچاوە:-
Skynewsarbia

سەرچاوە:-

___

کاردانەوە نێودەوڵەتیەکان لەسەر هێرشەکەی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا

nusar1

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1

لە ورمێ باندێکی قاچاخچی مرۆف دەستگیرکرا

KDC
KDC

FREE
VIEW