- Advertisement -

کیڤان محو سمایل بارزانی شێوەکاری کورد لە سەنتەری گۆتەی ئەڵمانی


ئاشتی گەرمیانی – هەولێر


پێم وایە هێلان و هێلانەو ژیان و چەتری ژیان و لەباوەش گرتن .. چەند وشەیەکن دڵ و دەرونمانی پێ ئارام دەگرێتەوە .. ناونیشان و تیتڵی ئەو پێشانگایەی کە لەسەنتەری گۆتەی ئەڵمانی لە شاری هەولێر کراوەیەوە لە ڕۆژی ٢٠ ئایاری ٢٠٢٣ لە فێرگەی فرێمینك بۆ وێنەی ڕۆژنامەوانی کەلەنێو گەلەری گۆتەیە لە نێوەندی شاری هەولێرو پشت پارێزگا .. ئەو ماڵە جوانەیە کە کارو بەرهەمە نوێیەکانی شێوەکاری کورد کیڤان بارزانی لە خۆ گرتبوو ، لەو ستایڵ شێوانەی کە لە دوو جۆردا نوێن ! یەکەم لە ڕوی داڕشتن و دابەش کردنی فۆرمەکانەوە

، دوەمیش لە ڕووی هەڵبژاردەی جۆری قوتابخانە هونەریەکەوە ، کاری دەستیش ئەو خاڵ بەخاڵە و ووردتر لە میکرۆسکۆپ ورد بینیەکی وردو درشتە ، لە چەند گۆشەیەکدا وەکو هونەری میناتۆر دیدەیی خۆی دەدات ، لە کۆی فۆرمی کارەکاندا ڕیالیستی دەربڕین خوازی تیادا خستۆتە ڕوو .
ئەزموونی ئەم جارەی هونەرمەند کیڤان بارزانی لەوەوە سەرچاوەی گرتوە دەبێت هەموو ئازارەکانی میللتەکەمان لە ڕێگای کەلتوورو هونەرەوە بخەینە بەرچاوی خەڵکانی خۆمان و جیهان ، بەتایبەتی ئەو گەشتیارو دیبلۆمات و گروپ و کەسایەتیانەی کە سەردانی نێوەندی شاری هەولێر دەکەن

، گوزەرێك دەکەن بە کوچەو کۆڵانە کەلتووریەکانی ئەم پایتەختەدا .. ستایلێکی تایبەتیم بینی کە تەواوکەری پرۆسەی کارەکانی هونەرمەندە ، وە لەگەڵ مامۆستایان نامۆ ڕۆستەم و بەهێز نامیق دا پاش گوزەرێك چەند گفتووگۆیەکی هونەری ئێستای هونەریمان و تێڕوانیمان بۆ کارەکانی هونەرمەند کیڤان وەرت و وەڵا کرد ، ئەو هەنگاوانە جێگای دڵخۆشین و، من بەرز دەیاننرخێنم ، لەکاتێکدا چالاکی هونەری یان بەهای هونەری گەمارۆیەکی زۆری لەسەرە لەم سەردەمەی ئێستادا .
کیڤان بارزانی لە ووتەیەکی خۆیدا لەسەر کارت و فۆڵدەری پێشانگاکەی دەلێت (( مۆنتیڤ هونەرێکی سەربەخۆیە ، ڕێبازێکی تایبەتی بەخۆیەوە هەیە .

ئەوەی من لە هونەری مۆنتیڤ تێ دەگەم هونەرێکی هەڵبەست و چیرۆك وڕۆمانە ، ئەو شێوەیە بەرزو نزمی تێدایە وەکو بیستراو بینراو یان هەست پێ کردن ، هەست پێکردنی مرۆڤ بۆ ئەم هونەرە ئەوەیە بەجوانی مرۆڤ لە چەند قۆناغیکی ژیان دەگەڕێتەوە شێوەی سیمبوڵێکی کوردی کە پێوەی دیارە ، وەکو ئەم شتانەی کە بەدەست دروست دەکرێن بۆ نمونە مافووری کوردی جل و جەفیەو چەندەهای تری ڕاهێنانم لەسەر ئەم کارانە کردووە ئەمەش لەسەر بنەمای شێوەی هێڵکاری و خاڵبەندی بووە ، بەڵام هیچ بایەخێکی پێ نەدراوە ، هەستم بەوە کرد کە بۆ ئەوەی کەلە ژیان تێبگەین وە چەندەها ناخۆشیمان بینیوە و بەسەرمان هاتووە بەڵام هەر بەردەوام بوین لە ژیان لەسەد ساڵی ڕابردوودا وە پەلکێشمان دەکات بۆ هەندێك لەم کارانەی کە کردومە مودێرنانەی سیمبوڵی کوردی بۆ هونەری مۆنتیڤ ئەویش لەسەر ستایلی نوێ نەخشاندومە بە شێوازی سەردەمیانەی ئێستا.
کیڤان محو سمایل بارزانی
لەدایكبووی ساڵی ١٩٧١ – بارزان
دەرچووی کۆلیژی هونەرە جوانەکان زانکۆی سەلاحەددین هەولێر ، بەشی شێوەکاری ١٩٩٢ – ٢٠٠٤ .
لە ڕاگەیاندن وڕۆژنامە کاری کردووە لە بواری کاریکاتیوری و مۆنتیڤ و دیکۆر و میکیاجی سینەمایی .
لە ڕۆژنامەی خەبات و برایەتی و گۆران و ڕامان و جەندی تر کاری کردووە .
لە سەتەلایتی کوردستان تیڤی کاری کردوە وەکو دیکۆریست .
بەشداری ٢٥ پێشانگای کردووە وە ٨ پێشانگای تایبەتی کردۆتەوە .

KDC

FREE
VIEW