KDC

داهاتی ساڵی ڕابردووی نەوتی خاوی کەرکووک ئاشکرا دەکرێت

هەناردەی نەوتی خاوی كەركووك بە بۆری، لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە 35 ملیۆن بەرمیل بووە و، داهاتەكەی بە گوێرەی نرخی فرۆشتنی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا، گەیشتووەتە زیاتر لە دوو ملیار و 374 ملیۆن دۆلار.

بە گوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی نەوتی ئێراق و كۆمپانیای به‌ بازاڕكردنی نه‌وتی ئێراقی سۆمۆ، ساڵی 2021 هەناردەی نەوتی خاوی كەركووك بە بۆری بۆ بەندەری جیهان لە توركیا، گەیشتووەتە 35 ملیۆن و 580 هەزار و 218 بەرمیل.

بەرزترین ئاستی هەناردەی نەوت لەو ساڵەدا كەوتووەتە مانگی شوبات، كە زیاتر لە سێ ملیۆن و 772 هەزار بەرمیل بووە و، نزمترین ئاستی هەناردەش لە مانگی تشرینی دووەمدا بووە، بە دوو ملیۆن و 32 هەزار بەرمیل.

لە ساڵی 2021ـدا نرخی فرۆشتنی كۆی نەوتی هەناردەكراوی كەركووك زیاتر لە دوو ملیار و 374 ملیۆن و 76 هەزار دۆلار بووە.

زۆرترین بڕی داهاتی فرۆشتنی نەوت لە مانگی تشرینی یەكەمدا بووە بە زیاتر لە 242 ملیۆن دۆلار و، كەمترین داهاتیش كەوتووەتە مانگی تشرینی دوەم كە 155 ملیۆن دۆلار بووە.

هەر لە كەركووك هەندێك مانگ بە تانكەر نەوتی خاو رەوانەی ئەردەن كراوە.

هەناردە و داهاتی فرۆشتنی نەوتی كەركووك لە 2021ـدا زیادیكردووە، بەوپێیەی لە ساڵی 2020 كۆی هەناردەی نەوت 33 ملیۆن بەرمیل بووە، بە داهاتی زیاتر لە ملیارێك و 196 ملیۆن دۆلار.

لە ساڵی 2019ـیشدا هەناردەی نەوتی كەركووك زیاتر لە 33 ملیۆن بەرمیل بووە و داهاتەكەی گەیشتووەتە سەروو دوو ملیار و 33 ملیۆن دۆلار.

لە سنووری پارێزگای كەركووك پێنج كێڵگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو هه‌یه، ئاڤانا، بای حەسەن، قوبەی بابا، جمبور ‌و خەبازە، كه‌ لەژێر دەستەڵاتی كۆمپانیای نه‌وت باكوور-ی سه‌ر به‌ حكوومەتی عیراقیدان

___

ناوەندی بەلجیکا سیمینارێک لەسەر بوون بە خاوەنی کار سازدەکەن

nusar1

ماکرۆن: فەڕەنسا هەمیشە ئامادەی داواکانی گەلی عێراقە

KDC

عێراق ،لە هەڕەشەکردنەوە بۆ ناسەقامگیری بەردەوام

nusar1
KDC

FREE
VIEW