KDC

هەفتەیی یەکەمی ساڵی نوێ، کۆرۆنا ئاستی پێوانەیی لە تووشبووان تۆمارکردووە

جیهان لە سەرەتای هەفتەی یەکەمی ساڵی نوێی 2022 ئاستی پێوانەیی لە تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید 19 تۆمارکردووە.

زیاتر لە 2 ملیۆن حاڵەتی کۆڤید-19 ڕۆژانە لە یەکەم هەفتەی ساڵی 2022دا لە نێوان 1 و 7ی کانوونی دووەمدا لە جیهاندا تۆمارکراوە.
ڕێژەی تووشبووان لە حەوت ڕۆژی ڕابردوودا 2,106,118 حاڵەتی لە ڕۆژێکدا بووە، پاش ئەوەی لە 23 بۆ 29ی کانوونی یەکەمی 2021، لە هەفتەیەکدا ڕێژەی 1 ملیۆن تووشبووانی تێپەڕاندبوو،ئەو ژمارەیە لە 10 ڕۆژدا دوو ئەوەندە زۆرتربووە، ئەوەش بە گوێرەی داتای بەردەستکەوتوو.
بەم پێیە لەکاتی سەرهەڵدانی شێوە گۆڕاوی نوێی ئۆمیکرۆن، لە بوتسوان و باشووری ئەفریقا، لە کۆتایی مانگی یانزەی 2021 بۆ ئێستا، بە ڕێژەی لەسەدا 270 تووشبووانی نوێ تۆمارکراون.

ئەوروپا زۆرترین ڕێژەی تووشبوانی نوێی تۆمارکردووە، بە کۆی گشتی 7,211,290 حاڵەت لە حەوت ڕۆژدا، کە لەسەدا 47 لە لە ئاست هەفتەی ڕابردووە.
ویلایەتە یەکگرتووەکان و کەنەدا هەریەکەیان لەسەدا 49 و 33ی ئەو حاڵەتانەی کە لە ماوەی هەفتەیەکدا لەسەر ئاستی جیهان تۆماریان کردووە، کۆی گشتی 4,808,098 تووشبوانی نوێ بوون، کەلەسەدا 76 لە ئاست هەفتەی پێشوو.

کۆڤید-19 زۆر بە خێرایی لە هەموو کیشوەرەکان بڵاودەبێتەوە، ئوسترالیا بە تۆمارکردنی 369,313 نەخۆشی لە حەوت ڕۆژدا، کە بە ڕێژەی لەسەدا 224 زۆرتربووە و، ئەمەریکای لاتین و کاریبی بە 1,126,862 توشبووانی نوێ تۆمارکراوە، بە ڕێژەی لەسەدا 148زیاتربووە، لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست 209,021 تووشبوانی نوێی لە حەوت ڕۆژدا تۆمارکراوە، بە ڕێژەیی 116زیاترە و لە ئاسیا 714,017، تووشبوانی نوێ بەڕێژەی لەسەدا 145 لە هەفتەیەکدا فراوانتربووە.
لە کیشوەری ئەفریقا 304224 تووشبوانی نوێ تۆمارکراوان،کە ئەم ژمارەیەش بەرزترین ئاستە لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو و، لەوکاتەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە.
زۆری ڕێژەی تووشبووان لە بەرزترین ئاستدان، ڕێژەکان لە هەفتەی یەکەم ساڵی نوێ، زۆر فراوان بووە، بەڵام ڕێژەی گیان لەدەستدان بە هۆی ئەم ڤایرۆسە، لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو لەسەر ئاستی جیهان، ڕۆژانە 6237 کەس گیانی لەدەستداوە، کە ئەمەش نزمترین ئاستی مانگی 10ساڵی 2020بۆ 20 مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2021ە، کە ڕۆژانە لە جیهاندا 8049 کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە، ئەم ڕێژەیە پێش سەرهەڵدانی پەتای شێوە گۆڕاوی نوێی ئۆمیکرۆنە.

سۆران حەسەن

___

واشنتن: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ڕێپێوانێکیان دژ بە ئێران بەڕێوەبرد

nusar1

هاوکارییە سەربازییەکانی سوید گەیشتە ئۆکرانیا

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی پڕۆفیسۆر نادر نادرۆڤ دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW