KDC

شێوەکار حەمید جەمال .. لەنێو جیهانی ئەزموونی شێوەکاریدا

تەنها ویژدان دەتوانێت ئاسوودەی بە ماندوێتی ئەزموونەکان ببەخشێت

ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەند

حەمید جەمال شێوەکارێکی کورد لە باشووری کوردستان .. هەولێری پایتەخت و وێستگەی هونەرو کەلتوورو ڕۆشنبیری ، لە تەنیشت چایخانەی مچکۆ پێش ٣٠ ساڵ لەتەمەن لە ڕێگای هونەرو ئاڵوگۆڕی کەلتوورەوە یەکترمان ناسی و لە زۆربەی چالاکی یە هونەریەکان و کار لە مۆزەخانەی قەڵا لە ڕاستی یەکتر دەهاتین یان لە هۆڵی میدیا بۆ هونەری شێوەکاری و گفتوگۆمان وورد بونەوەو تێڕوانینی تایبەتیمان هەبوو بۆ بزووتنەوەی شێوەکاری لە کوردستان ، ئەو سەردەمەی کە خۆشەویستی و شەیدایەکان یەکگیر بوون و بەشەرمەوە هەنگاو دەنران بۆ کاری هونەرو نمایشی هونەری .
ئەزموونی تەمەنێك لە کاری هونەرو ڕەنگ و قوتابخانە هونەریەکان و ڕووداوە چاوەڕوان نەکراوەکان ، ئەو ژیان و تەمەنەیە کە هاوڕێ ی هونەرمەندم حەمید جەمال لە نێو کەشتی جیهانی هونەردا ئەزموونە جیاجیاکانی دەهێنێتە پێش چاومان ، هەر جارەی لە جیهانێك و لە قوتابخانەیەك ، هەر جارەی لە ڕووداێکی تراژیدی ژیان کەلە کوردستانەوە لەدایك دەبێت و لەو پەڕی جیهانەوە دیدەی لێ دەگرین کە چیمان پێ دەڵێت .
هونەرمەندی شێوکار حەمید جەمال لەساڵی ١٩٥٤ لە شارۆچکەی شەقڵاو لەدایك بووە ، لەساڵی ١٩٧٧ لە زانکۆی موستەنسریەی شاری بەغدا بەشی ئیدارە و ئابووری تەواو کردوە ، خولیای هونەرو شێوەکاری ئەو هەنگاوە بووە کە لە ناخیدا بناغەیەکی قووڵی چەقاندووە ، بە شێوەیەك کە بە ووردی توێژینەوەی لە سەر هونەرو قوتابخانە هونەریەکان کردوە وە خوێندنەوەیەکی دورو درێژی لە سەر هونەرمەندانی جیهانی هەیە ، بێگومان وەکو هەموو قۆناغە دەستپێکەکان لە ئەکادیمیەتی هونەرەوە هەنگاوی ناوە بەرەو ئەزموونی شۆڕ بونەوە لەنێو مێژووی هونەری و ڕۆشنبیری و زانستی هونەرە جیاوازەکان لە جیهانی ئەوروپی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوپەڕی ووڵاتانی ئاسیایی ، هەر بۆیە باگراونی ئەو دیدە ڕەنگدانەوە هونەری یە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەنێو ئەزموونی ژیانی هونەرمەند حەمید جەمال دەبینیت ، لەنێو هونەرمەندانی کوردستان بەتایبەت شاری هەولێر بەرچاویەکی دیارو ناسراوێتی هەیە بە هۆی چالاکی هونەری یەوە لە زۆر ووڵاتانی جیهانی پەیوەندیەکی تۆکمەی هەیە ، لەهەموو ڕووداوەکان وە ژیانی ڕۆژانەی هونەریدا چ لە کۆڕو کۆبونەوەو سیمینارو ڤیستیڤاڵە هونەریەکاندا هونەرمەند کاریگەرێتی خۆی هەیە وە ئامادەیی هەبوە .
من سەرەنج لە چەند چەمکێکی ئەو هونەرمەندە دەدەم لەئەزموون و کارە هونەریەکانی کە دیدەم وایە هونەرمەند حەمید جەمال لەهەموو ئەو ساڵانەی کە ناسیومە دانەبڕاوە لە کاری هونەری و توێژینەوەی هونەرە مۆدێرنەکان و گۆڕانکاری یە هونەریەکانی سەردەمی سیستەمی تەکنەلۆجیایی و هەنگاو بەرەو ئارتە پێشکەوتوەکان ، لەوەی کە دیدە لە کارەکانی دەدەم لەهەر قۆناغێك شێوەو ڕێبازو کەرەستەو فۆرمێکی بەکار هێناوە ، بەتایبەتی دەورووبەر ، واتە ئەو ڕوداوانەی کەلە کوردستان ڕوو دەدەن لە جیهاندا ڕوو دەدەن ، ئەو دەستی بردوە بۆ فۆرمەلەی ئەو کارانە ، لەگەڵ بەکار هێنانی ئەو کەرەستانەی کە هەرجارەو بە شێوەیەك یان بە ماتریالێکی نوێ ، خەمی ڕۆژانەی خەڵك .. ژیانی ڕۆژانە و ڕووداوەکان زادەی ئەو کاراە هونەریانەن کە لە نێو خەڵکانەوە دەگوازرێتەوە بۆ نێو هونەرێکی هاوچەرخ و مۆدێرن .. ڕووداوە هەژێنەرەکان و ڕووداوە مرۆڤایەتیەکان بەشێکن لە فۆرمەلەی کارە هونەریەکان . ئازاری نەتەوەو گەلێك .. هێڵکاری هونەرمەندن کە ڕۆژانە لەگەڵ ئەو ئازارانەدا دەژین . فۆرم و ناوەخنی فۆرمەکان ، بەشێوەیەك کە تادەگاتە کەرەستە سەرەتایەکانی مرۆڤ وە دەست بردن بۆ ئەو ئارەزووە منداڵی یە سەرەتایەنەی کە لە ڕێگای هێڵ و ڕەنگەوە مامەڵەی لەگەڵدا کردووە ، جیهانێك پڕ لە ووردەکاری هونەری .. ئەو تێ نەپەڕیوە بەسەر ووردیلەی ئەو شێوانەدا کە بیانگونجێنێت لەگەڵ چوار چێوەی کەڤاڵەکەدا .. بۆ هەر سەردەم و ڕووداوێك هەڵبژاردەی زۆری هەبوە ، وەکو ( کۆچ کردن یان خنکاندنی گەنجەکان لە دەریای ئنجە یان هاتنی داعش و کردەوەکانیان یان دەموو چاوە نامۆکان لە ووڵاتی خۆیدا ) ئەمانەوە چەندی بابەتی ڕۆژانە هەڵگەڕاوەتەوە بۆ کاری هونەری مۆدێرن بە کەرەستەو ماتریالێکی سەرکەوتوو لە پانتایەکی فرە پان و پۆڕیدا ، تاوەکو بتوانێت هەموو وێنەکە بە شێوەیەکی دیاردەیی بخاتە بەرچاوی بینەران .
زۆر جاریش لە زۆر وێستگەدا گەڕاوەتەوە بۆ سروشت ، واتە گوڵێك سەرەنجی ڕاکێشاوە و بۆەتە بابەتێکی هەنوکەیی ، یان کورسیەکی بێ گیان ، بۆتە جوڵەیەکی زیندوو ، یان پارچە بەردە بێ گیانەکان ، لە هزری هونەرمەند زۆر کارو کاردانەوەی جیاجیا هەیە ، وەکو مامەڵەش لەگەڵ دەموو چاوە پڕ لە ئازارەکان وەیان ماتەکان کەهەر جوڵەیەکی دەموو چاو پڕن لەمان و دەربڕین ، گەڕان بەدوای جیهانە پۆپ ئارتەکان وەیان ئابستراکە مۆدێرنەکان کە خوێندنەوەی تایبەتی هەیە بۆیان ، وەکو باسم کرد هونەرمەند حەمید خوێندنەوەی هەیە بۆ قوتابخانەکان ئەوکات دەستی بردوە بۆ ماتریال و فۆرمەلەکان .. جیهانی ڕەنگ و گوڵ یان سروشتی و ڕەنگی بۆشایەکان .. لە کۆمەڵە کارێکی تردا ئەو پرۆژانەی داڕشتوە .. بۆ هەر ڕووداوێك یان فۆرمەکان ئەو وەکو پرۆژە مامەڵەی لەگەڵ کارە کەدا کردوە واتە پتر لە ٢٠ کار یان زیاتری داڕشتوە ، لە پرۆژەیەکی تردا بە شێوەیەکی ترو بە شێوازێکی تر لە پێوانەی جیاجیادا دەستی بۆ ماتریالەکان بردوە وەکو ڕەنگی ڕۆنی یان ئەکریلیك یان گواش یان کەرەستە زیندووەکان و لەحیم کردنیان بەیەکەوە ، بێگومان شێوەکار حەمید جەمال پێش کات هێڵکاری و پلان و شێوەو فۆتۆی کارەکانی لە هزریدا تۆمار کردوە ، ئەوکات دەستی بە داڕشتنی ئەوکارانە کردوە ، زۆر جار سروشتی هونەرمەند بەو شێوەیە کە کارەکان بە شێوەیەکی بێ پەیوەستکاری داڕشتوە و تەنها لەکارێکدا نەوەستاوە بەڵکو لە چەندین تابلۆدا جێگایانی کردۆتەوە لە پێوانە جیاوازەکاندا ، پرۆژەکان یەك پێوانە نین بەڵکو لە زۆرکاردا کار لە ٣ مەترو ٤ مەتری کاری هونەری خۆی تێدا دۆزیوەتەوە ، وەلەهەندێك کاری تردا لە پێوانە باریك و لا تەریبی یەکاندا پرۆژەکانی جێبەجێ کردوە ، لە هونەری میناتۆریشدا ووردیلەیکارەکانی وەکو پێوانەیەك دەست نیشان کردوە ، بۆیە پێوانەکان زۆرتریان پانتایی گەورەن وەکو ئەوەی کە خەمەکان لەوە گەورەتر هەڵدەگرن .
لە چمکێکی تری کارەکانەوە مەوداکان وە هێڵکاری دووربینی چاوو ، هۆیەکی ترن بۆ کۆکردنەوەیان لە سەنتەری چاوودا ، وە هەڵبژاردەی تەنەکان یان ڕەنگەکان و دەرخستەیان لە چوارچێوەیەکدا ، ئەمانە هۆکارێکی ترن کە بینەر بە ووردی نیگا لە کۆکردوەی مێشکی خۆی بکات ، بەو دیدەیەی کە ئەو نیگای لێوە گرتووە ، واتە زانستی هونەری لە داڕشتندا لەبەرهەمی شێوەکاردا زۆر بە ئاشکرا دیدەی لێوە دەکرێت ، من دڵنیام کە هونەرمەند لەپاڵ چاو گێڕان بە هەموو قۆناغە هونەریە جیهانییەکاندا ، زادەیەك یان پوختەیەکی هونەری جوانی بۆ بەرجەستە دەبێت ، بەو داڕشتنەی کە نمایشیانی کردوە لە ڕابردوودا ، زۆر لەگەلەری یە جیهانی یەکان وە مۆزەخانە جیهانیەکان گەڕاوین ، وە زۆر فلیم و دیکومێنتاری و چاپمان بینیوە لەسەر ئەزموونی هونەرمەندە جیهانی یەکان ، من بێگومان هەنگاوەکانی وە ئەزموونەکانی هونەرمەندی شێوەکار حەمید جەمال کەمتر نی یە ، وە بگرە زۆرتری بە بەرهەم هێناوە لە جوڵەی هونەری شێوەکاری کوردی ، بەڵام ئەوەی کە ئێمەی دواخستووە یان نەبووە ، نەبوونی بە ماکێت کردن و گواستەوەی هونەری کوردستانی یە بۆ جیهانی مۆزەخانەو گەلەری یەکانی دونیایە . ئەوەی لە سەدەکانی پێشوودا کاریان بۆ نەکراوە تاوەکو ئێستا ترانسفێری هونەری یە بۆ جیهانی گەلەری و بینیالەی جینهانی دەرەوەیە .
دەست بردن بۆ کەرەستە سروشتی یەکان کە لە دیدەی زانستی یە هونەریەکانەوە بە هونەری سروشت و ٤ دی دانراوە ، ئەم جۆرە کارانە کەلە نێو پرۆژەکانی هونەرمەندا بەرچاو دەکەوێت بە شێوەیەکی مۆدێرن کە کیسە خۆڵەکانی ڕێك خستوون بە دیواربەندی یەکەوە ، بەتایبەتی ڕەنگی ڕەش و کۆنتراسی ئەو دابەش کردنانە پێوانەیەکی یەکسانی بەخشیوە بە دیدەی بینەران ، یان بەکار هێنانی جلو بەرگی سروشتی یان چوون بەرەوە دیوارە زیندووەکان و کەرەستە ماتریاڵەکان لە جێگای خۆیان بەڵام لە زینجرەی ئە وپرۆژانەیە کە هونەرمەند کاری لەسەر کردوە وە توێژینەوەیەکی هزری و پراکتیکی بۆ کردوە لە کارە هونەریەکانیدا ، دەست بردن بۆ لقە دارو داڕشتنی وەکو سیمبوڵێك لەگەڵ فۆرمەکاندا یان داکوتاندنی هەنارە بە بزمارەکان و زۆر فۆرمی تریش لەو پرۆژەیەدا کە واتاو مانا بەخشێکی هونەرین و لەخزمەتی کارە هونەریەکانیدا بەرجەستەی کردوون . تێکڕای کۆرە هونەریەکان یان دەتوانم بڵێم ئەزموونی هونەرمەند حەمید جەمال گرەوێکی هونەری ئەکادیمی هاوچەرخە لە بزوتنەوەی وهونەری شێوەکاری کوردی کە بەردەوامی بەخۆیەوە دەبینێت وە دانەبڕاوە لە هەموو درێژە پێدانەکان و ئامادەیی خۆی لەنێو گۆڕەپانی هونەری لەم سەردەمەدا .
لە چالاکی یە هونەریەکانی وە پێشانگاکانی هونەرمەندا لە ساڵی ١٩٩٢ پێشانگای هونەری خۆی لەگەلەری میدیا – هەولێر کردۆتەوە ، وە بەشداریەکی بەرچاوی هەبوە لە ووڵاتانی ئەوروپی وەکو ساڵی ١٩٩٣ لە دانیمارك و فەرەنساو ووڵاتانی تریش ، بێجگە لەوەی کە هاوبەشی یەکی کارا بووە لەگەڵ گروپ و هونەرمەندانی کوردستان و دەستە جیاوازەکان لە شارەکانی کوردستان و بەغداو دەرەوەی ووڵات . کاتێك من گفتووگۆم لەگەڵ هونەرمەند حەمید جەمالم کرد زۆر بە ووردی باسمان لە کۆمەڵە خاڵێکی گرنگ کردەوە لەئەمڕۆدا ، کاتێك کە هونەر لە ئێستا بەهاکانی کەم بۆتەوە لە کوردستان وە گرنگی بەو بوارە کەمترە وەکو پرۆفیشیناڵ و تایبەتمەندێتی ئەو هونەرە لە نێو کۆمەڵگاو دەزگاکاندا ، وە باس لەوە کرا خوێندنەوەی هەڵە هەیە بۆ ئاستی هونەری و بەدامەزراوە کردنی هونەر لەسەر ڕێچکە هونەری خۆی . یان کاردانەوەی کۆمەڵگا بۆ ئەو بیرۆکانەی کەمرۆڤ ئازادن وە خەمی نەتەوەیەکە و ڕزگار بوون لەو چوار چێوەیەدا ، ئەمانە کۆڵەکەی ئەو هونەرمەندەن کەتەنها وویژدان ئاسوودەی دەدات بەو بەرهەمانەی کە ئەنجامی داون .
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر کارە هونەریەکانی هونەرمەند :
facbook: HAMID JAMAL
Instagram : HAMID JAMAL
Hamid Jamal Ahmad
1954- boren in Shaqlawa –Erbil-Iraq
1977- Obtained Diploma in Management at University of Mustansryia, Management and Economy Collague .
1992- Personal Exhibition in Midia Gallery , Erbil
1993 – Personal Exhibition , Manusipality Hall ( Thisted), Denimark.
1994- Personal Exhibition , Media Gallery , Erbil.
1997- Personal Exhibition , Media Gallery , Erbil.
1997- Personal Exhibition, Shaheed Salman Hall, Dohok.
2000- Personal Exhibition, Kurdistan Gallery , Erbil.
2002- Personal Exhibition, Sulaimani Museum Gallery, Sulaimani .
2008- Personal Exhibition, Kurdistan Gallery, Erbil.
2009- Personal Exhibntion, La Ferme d’en Haut, Lille , France.
2014- Personal Exhibntion, La Ferme d’en Haut, Lille , France.
Joint Exhibitions:
Since 1972 , Participated in most Joint Exhibitions inside and outsid Iraq.
2008 Founded Merg Gallery in Erbil.
2003-2011 Technical Director of Shewekary magzin ( Palstic Art Magazin)

Grope exhibitions:
1972 – grope exhibition in Al Ayoubi school hall in Erbil.
1973 – grope exhibition in Aubiya school for girls- Erbil.
1975- group exhibition in Kurdistan high school-Erbil.
1977- group exhibition in Al Mustansiriya university – Baghdad.
1982- group exhibition in Media Gallery – Erbil.
1985- group exhibition in Media Gallery – Erbil.
1988- group exhibition in Media Gallery – Erbil.
1991- group exhibition in Media Gallery – Erbil.
1993- group exhibition in Dohuk Gallery- Dohuk.
1993- group exhibition in Space hall- London.
1994- group exhibition in Art palace (Koshky Hunar) – Erbil.
1996- group exhibition in (Amna Soraka)- Sulaimania.
1998- group exhibition in Dohuk Gallary- Dohuk.
1998- group exhibition in (Sardam) gallery- Sulaimania.
1998- group exhibition in gallery Erbil in Erbil citadel.
1999- group exhibition in Zamwa gallery- Sulaimania.
1999- group exhibition in Kurdistan gallery citadel Erbil.
2001- group exhibition in Kurdistan gallery- Erbil.
2002- group exhibition in Dohuk.
2005- group exhibition in Media hall- Erbil.
2007- group exhibition in Zamwa gallery- Sulaimania.
2012- – group exhibition in Merg gallery- Erbil.
2013- – group exhibition in Merg gallery- Erbil.
2013- group exhibition in Duhok gallery.
2014- group exhibition in Duhok gallery.
2016- group exhibition in Grov Art- Sulaimania.
2016- group exhibition in lille- center of plastic art- franc.

___

وەک ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی -دوسلدۆرف لە ئەڵمانیا کۆمەڵەی هونەرمەندانی لەو وڵاتە دامەزراند

nusar1

ئازمان ھونەرمەندێکی گەنج لە تاراوگە

KDC
KDC

FREE
VIEW