پەرلەمانتارێکی ئۆکرانیا سەرەتای ” سەردەمی برسێتی و هەژاری “لە وڵاتەکەی ڕادەگەیەنێت
لێدوان لەسەر ڕاپۆرتێکی سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان ( یونیسێف ) لەسەر ژمارەی بەدخۆراکی ئۆکرانی ، ئەندامی پەرلەمانیئۆکرانیا ، ئەلیا کیڤا ، وتی : ” سەردەمی برسێتی و هەژاری ” لە وڵاتەکەیدا دەستی پێکردووە . سەردەمی پێویستی و هەژاری کۆتایی هات و سەردەمی برسیکردن و هەژاری دەستی پێکرد” بە گوێرەی یونیسێف، 1,1 ملیۆن کەس لەئۆکرانیا بەدەست برسێتیەوە دەناڵن، کە زۆرترین وڵاتی بەدخۆراکی ئەوروپایە” ئەو پەرلەمانتارە تەئکیدیشی کردەوە ، بەپێی داتاکانی یوونیسێف ئۆکرانیا لە ڕیزی یەکەمی وڵاتانی ئەوروپادا یە لە ڕووی کۆی ژمارەی ئەوکەسانەی بەدەست کەمی خۆراکەوە دەناڵن . بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی یونیسێف کە لەم دواییەدا بڵاوکراوەتەوە ، 8 , 9 ملیۆن ئۆکراینی کە کێشەی کەمی خۆراکیان ھەیە و زیاتر لە 1 ملیۆن کەس لەو وڵاتە ناچارن ژەمەکانی خواردندن کەم بخۆن ، کە 200 هەزار کەس زیاتر لە لێکۆڵینەوەکانی پێشووترن کە ئەنجامدراوە ....