KDC

کەڕووی ڕەش لە عێراق ڕوو لەزیاد بوونە


کەڕووی ڕەش پەتایەکی دەگمەنە کەبەھۆی بۆگەنبونی مادە شیبوەکانی ناو خاکەوە لەپەینی سروشتی وڕووەک و میوە و سەوزەی شیبوەوە ھەیە .ـ
کەڕووی ڕەش کاریگەری دەکاتە سەر دەوری مۆخ و لووت و سیەکان ٸەم پەتایە زۆرتر ٸەو کەسانە تووش دەبن کە نەخۆشی شەکرە یان بەرگری لەشیان کەمە
نیشانەکانی کەڕووی ڕەش
١ـ ھەڵٸاوسان و دەربۆقینی چاو
٢ـ دەرکەوتنی توێژێکی تۆخ لەناوەوەی لووت
٣ـ تا و سەرٸێشە
٤ـ تێکچونی ڕەوشی مێشک
٥ـ سووربونەوەی بۆشەڵەکانی دەوری لوت
٦ـ کۆکە و ھەناسە تەنگی و ژانە سک
٧ـ بوونی خوێن لەگەڵ پیسایی
٨ـ سکچون و ھەڵھێنانەوەی خوێن
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند لیژنەیەکی پزیشکیان پێک ھێناوەبە مەبەستی بەدواداچوون بۆ بڵاوبونەوەی نەخۆشی کەڕووی ڕەش
ڕەبی فلاح حسن ٸەندامی تیمی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند کەتیمەکانیان بەردەوام لە گەڕان و پشکنین بۆ کەیسە گومان لێکراوەکان ھەتا ٸێستا چەند حاڵەتێک ھەن ھەروەھا داوا لەو کەسانە دەکات کەنیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە سەردانی دامەزراوە تەندروستیەکان بکەن بۆ ٸەوەی ڕێگری لە زیاتر بڵاو بونەوەی بکرێت
ٸەوەشی ڕاگەیاند کە ژمارەی حاڵەتەکان و مردنیش بەو نەخۆشیە تا ٸێستا کەمترە لەوەی وەک پەتایەکی بەربڵاو دابنرێت
علی جمال

___

کتێبی خانم دەستی پیاوەکەت بگرە

KDC

کاراکتەری داگیرکەری عەرەب، لە قەسیدەی (داڵ)ی شێرکۆ بێکەس دا

KDC

ڕووسیا:مانۆری سەربازی لەگەڵ بیلاڕووس ئەنجام دەدات

nusar1
KDC

FREE
VIEW