KDC

ھاوپەیمانی مه سیحی ئەڵمانیا بەرنامەی ھەڵبژاردنی خۆیی پێشکەشکرد

هاوسەنگ لەگەڵ زیادبوونی پێگەی جەماوەری ، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ، ھەردوو پارتی ھاوپەیمان CDU- CSU لە ئەڵمانیا ، وردەکاری کۆتایی بەرنامەکانیان بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ پاییزی داهاتوو ئامادە کردوو خستیانەڕوو ، بەڵێنیاندا بە بەرنامەیەکی گونجاو پوخت بۆ داھاتووی ئەڵمانیایەکی مۆدێرن و خستنی سیاسەتی دژەکانیان لەبەرەی چەپ ، پێکەوە بەردەوام بن لەکارکردن .

مارکوس زۆدەر سەرۆکی پارتی سۆسیال مەسیحی باڤاریا ، هاوپەیمانبوو لەگەڵ پارتی دیموکراتی مەسیحی ( CDU ) دەڵێت ” ئەڵمانیا هەمیشە سەرکردایەتییەکی بەهێزی ھەبووە ، کاتێک پارتی دێموکراتی مەسیحی و پارتی سۆسیال مەسیحی وەک یەک و بە ھەمان ئاراستەبوون ” . ئارمین لاشێت ، سەرۆکی پارتی دیموکراتی مەسیحی (CDU) وتی:”ئامانجمان ئەوەیە بەرنامەیەک بۆ ئەڵمانیایەکی هاوچەرخ و پێشکەوتوو ئامادەبکەین ” هەردوو حیزب بە ڕوونی ئاشکرایان کرد پلاتفۆرمەکەیان هیچ زیادکردنی باج لەخۆ ناگرێت ، بەڵکو ئەوەشی ڕوون کردەوە ئەو بەرنامەیە ڕێگری لێ کردوون لە هەر جۆرە کەمکردنەوەیەکی باجیش بیری لێبکەنەوە .

لاشێت ڕایگەیاند : ئامانجی سەرەکی ئەوەیە هاوسەنگی یەک لە نێوان پابەندبوونەکانی ئەڵمانیا بە بێلایەنی کەشوهەوا و پێویستی کۆمپانیا و خاوەنکارانی ئەڵمانی . هەروەها داوای کرد نیگەرانییەکان لە بارەی هاوپەیمانییەکانی پارتەکانی ناوەندی چەپ ، چەپە توندڕەوەکان ، چ بۆ ژینگە یان دەستی کاربێت ، چونکە ئەمانە پێکھاتە سیاسییەکانی تری ئەڵمانیا پێکدێن ، ئاماژەی بەهاوبەشی نێوان پارتی دیموکراتی مەسیحی و پارتی سۆسیال مەسیحی کرد و وتی ” ئێمە ناتوانین ڕێگە بەهاوپەیمانی دژ بەیەکگرتنەکەمان بدەین ” . ئاماژەی بەوەدا لەوەتەی پارتی دیموکراتی مەسیحی و پارتی سۆسیال مەسیحی لەئێستادا نزیکەی 30 ٪ ی دەنگەکان پێک دێنن ، لەو ئاستەشدا دەبین بە بەخشینی ئەزموون بۆ هەر هاوپەیمانییەک پێک بێت لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەیلولدا .

ڕاپرسییەکی ئینسا بۆ ڕۆژنامەی ( بیلد ئام زۆنتاگ ) ڕۆژی یەکشەممەی پێشوو 20 ی حوزەیرانی 2021 بڵاویکردەوە ، ئەو دوو لایەنەی بە بەدەستهێنانی 28 ٪ ی دەنگەکان پێشبینی کرد . پشتیوانی ئەڵمانیا بۆ کوتلە مەسیحیەکە بەڕێژەیەکی سەدی زیادیکردووە بەبەراورد بەڕاپرسیەکەی هەفتەی ڕابردوو . کوتله ی مه سیحیەکان له گه ڵ پارتی سۆسیال دیموکراتدا هاوپه یمانی ده بەستێ بۆ پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو .

هاوڵاتیانی ئەڵمانیا لە لایەکی ترەوە لە 20٪ پشتیوانی لە بەرژەوەندی پارتی سەوز دەکەن ، بۆ پارتی سۆسیال دیموکرات ( SPD ) لە 16 ٪ بە نەگۆڕی ماوەتەوە ، هەروەک پارتی دیموکراتی لیبراڵ ( FDP ) لە 13 ٪ ، هەروەها پارتی ڕاستی دژە پەنابەری بۆ ئەڵمانیا ( خۆیان وەک ئەلتەرناتیف بۆ ئەڵمانیا دەبینن ) لە 11 ٪ ماونەتەوە ، هەروەها پارتی چەپی ئۆپۆزسیۆن ، لە 6 ٪ ماوەتەوە . ھەروەھا بۆ کاندیدی پارتەکانی دی بۆ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ، پشتگیریی ئەڵمانیا بۆ جێگرەوەی مێرکل، ئارمین لاشێت ، زیادی کرد بۆ 19٪، هەروەها ئەنالینا باربۆک کاندیدی سەوزەکان بە ڕێژەی 17٪ خاڵێکی لە دەستدا، هاوکات پشتیوانییان بۆ کاندیدی SPD ئۆلاف شولتس لە 18٪ مایەوە، ڕاپرسیەکە لە نێوان 14 بۆ 18 ی حوزەیران ئەنجامدراوە و ڕاپرسی لەسەر هەزار و 502 کەس کراوە .

___

پەیامی پیرۆزبایی عەلی عەبدولڕەحمان رەسوڵ

KDC

بە ڤیدیۆ: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی 8ی مارس چالاکییەکی لە ئەڵمانیا ئەنجامدا 

KDC

دانیمارک: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ پەرلەمانتارێکی پارتی سۆسیالست دیمۆکراتی دانیمارک کۆبوونەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW