KDC

دەزگای نێودوڵەتی پێشمەرگە بۆکاری مرۆیی لە وڵاتی بەریتانیا بە بۆنەی ٨ی مارس پەیامێک بڵاودەکاتەوە 

دەزگای نێودوڵەتی پێشمەرگەبۆکاری مرۆیی بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانەوە، پەیامی پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستە سەرجەم کچان و ژنانی جیهان، بە تایبەت کوردان دەکەن.

دەقی پەیامەکە :
بەناوی خۆمان و ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە بەریتانی
8 مارس ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان پیرۆز دەکەین.
ڕۆژی هەشتی مارس ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی زوڵم و ستەم بوو چۆن ٣/٨ وەک ڕۆژی ئافرەتان دیاریکرا ؟
کاتێک ژنان لە کارگەکانی پیشەسازی کاریان دەکرد لە ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا؛ ژنان دوای هەستکردن بە زوڵم وستەم بەرانبەریان و زۆری کاتەکانی کارکردنیان؛ لەساڵی ١٨٥٧ ژنانی شاری نیۆرک لەیەکێک لەکارگەکانی ڕستن و چنین لەڕۆژی هەشتی مارس هاتنە سەرشەقامەکان و ناڕەزایەتییان پیشاندا دژی ئەو نادادپەروەرییەی کە بەرانبەریان دەکرا لەلایەن خاوەن کارگەکانەوە، داواکاری خانمان لەخۆپیشاندانەکان ڕێزلێگرتنیان و کەمکردنەوەی کاتەکانی کارکردنیان بوو بۆ (١٠) کاتژمێر لە ڕۆژێکدا و بڕی مووچەکەیان زیادبکرێت.
هەربۆیە لەساڵی ١٩٢١ ڕۆژی ٣/٨ وەک ڕۆژی جیهانیی ژنان دیاریکرا لەلایەن وڵاتانەوە، دواتر نەتەوەیەکگرتووەکان ساڵی ١٩٧٨ ئەم ڕۆژەیان بەفەرمی ناساند؛ وەک ماندووبوون و خزمەتکردنی وڵات و ئەرکی بەرپرسیارێتی ماڵ و منداڵەکانیان.

پیرۆزبێت ڕۆژی جیھانی 8 مارس

دەزگای نێودەولەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی
ناوەندنی رەوندی کوردستانی لە بەریتانیا
8/3/2022

___

ئەڵمانیا – ‎جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری سیمینارێک کرد

KDC

نامەی چوار شەهید

KDC

کۆچکردن بۆ ئەوروپا بەراورد بە ساڵی پار زۆر زیادی کردووە

nusar1
KDC

FREE
VIEW