KDC

سوید: لەسەر پێشێلکردنی دیموکراسی هاوکاری رێکخراو و کۆمەڵە ئیسلامیەکان دەبڕێت

لەبەرئەوەی لە شەرعی ئیسلامدا هەتا پیاو بڕیاری جیابوونەوە نەدا، تەڵاقی ژن ناکەوێت، گەرچی ئافرەتەکە داوایشی کردبێت، بەڵام لە سوید بەوپێیەی وڵاتێکی دیموکراسیە و تەواوی مافی ئافرەتی داوە، بە یاسای ئەو وڵاتە هەر ئافرەتێک داوای جیابوونەوە بکات، یاسا بڕیاری جیابوونەوە پەسەند دەکات، لەبەرانبەریشدا مەلا پەنابەرەکانی سوید رەتی جیابوونەوەکە دەکەنەوە و ژنان ناچار دەکەن، کە لە مارەیی پێشەکی و پاشەکیان خۆش بن، ئەوکات جیابوونەوەکە بە شەرعی پەسەند دەکرێت، ئەوەش جۆرێکە لە خواردنی مافی ئافرەتەکە، سویدیش لەو کارەی مەلاکان بێزارن و بڕیاری بڕینی هاوکاری رێکخراو و کۆمەڵە ئیسلامیەکانی لە وڵاتەکەی دەدات.

ئەمڕۆ لە تەلەڤیزیۆنی سویدی لێکۆڵینەوەیەکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا تەڵاقدانی ژنانی موسڵمانی پەنابەر لەو وڵاتە، کە لەرێی یاساوە هاوسەرگیریان هەڵوەشاوەتەوە، بەڵام هەندێ ژن لەلایەن مەلاکانەوە بەگوێرەی ئیسلام ڕاگیراون و لە هاوسەرەکانیان جیانەکراونەتەوە، وەزیری کۆچ و کۆچبەران، ئاندیش ئیگمان، دەڵێ، ئامادەیی بڕینی یارمەتی دارایی بۆ ئەو ڕێکخراوە ئاینیانەیە، کە یاسای جیابوونەوەی سوید رەت دەکەنەوە.

لێکۆڵینەوەکە بە ناوی “تەڵاق بە ناوی خوداوە، ژمارەیەک ئافرەتی تێدابوو کە مەلا پەنابەرەکانی سوید، ڕەتیان دەکردەوە بە گوێرەی یاسای سویدی ژن تەڵاق بدرێت”.

تەلەڤزیۆنەکە چیرۆکی سەفا ( ناوی خوازراو)ی پیشاندا، کە بەتەنیا لەگەڵ منداڵاندا لە عێراقەوە هاتوون، ئەو وتی، کاتێ مێردەکەی دوای کەوت بۆ سوید، دەستی کرد بە خراپ بەکارهێنانی.

هەروەها چیرۆکی فاتمە (ناوی خوازراو)ی پێشکەش کرد، کە دوای هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی عێراقی، کە سوید گەورە بووە، فاتیمەی بردۆتە سوید، بەڵام هاوسەرگیریەکەی بوو بە شتێک وەک زیندان، فاتمە بە (ئێس ڤی تی)ی وت: بە تەواوی بە هەڵە بیرم کردەوە، وامزانی لەوێ گەورە بووە و بیرکردنەوەی بەرانبەر ژن گۆڕاوە.

سەفا و فاتمە بەگوێرەی یاسای سوید تەڵاقیان بەدەست هێنا، بەڵام مەلاکان ڕەتیان کردەوە کە تەڵاقە ئاینییەکان تەواو بکەن، چونکە ئەو دوو پیاوە ڕەتیان کردۆتەوە لە ژنەکانیان جیابنەوە. سەفا لە کۆتایدا توانی لە مانگی نیسانی ڕابردوو دوای ڕەزامەندی پیاوەکە، تەڵاقێکی ئایینی بەدەست بهێنێت.

زۆرکردنی ژنان

ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لێکۆڵینەوەکەیان ئامادەکردووە، لە حاڵەتی هاوشێوەدا قسەیان لەگەڵ 10 ژن کردووە، کە بەگوێرەی قسەی دەستەڵاتدارانی سوید تەڵاق دراون، بەڵام لە هاوسەرگیری ئیسلامیدا ڕاگیراون، چونکە مەلا پەنابەرەکانی سوید، بەگوێرەی شەریعەتی ئیسلام ئەو جیابوونەوانە بە پێچەوانەی شەرعی دەبینن.

لە لێکۆڵینەوەکەدا هاتووە: “بەگوێرەی شەریعەتی ئیسلام، مێردێک مافی جیابوونەوەی بێ مەرج هەیە، بەڵام ئەگەر ژنێک بیەوێت، بەبێ ڕەزامەندی پیاوەکە جیابێتەوە، ئەوا دەتوانێت ناچار بکرێت لە هاوسەرگیریی ئاینیدا بمێنێتەوە، یا دەستبەرداری مارەیی پێشەکی و پاشەکی هاوسەرگیرییەکەی بێت، کە کە لە ئیسلامدا و لە گرێبەستی هاوسەرگیریەکەیدا لەسەری رێککەوتوون”.

پارێزەر مارت ئالک بە ئێس ڤی تی وت: “دەمەوێت بڵێم کە کێشەکە لە هەموو ئەو هاوسەرگیریانەدا هەیە، کە ژنێک بە بێ ڕەزامەندی پیاوێک داوای جیابوونەوە دەکات”

سەبارەت بەلێکۆڵینەوەکەی وەزیری کۆچ و کۆچبەران، ئاندیش ئیگمان گوتی، جێی نیگەرانیە، که ژنان ناچارن بۆ چەندین ساڵ له پەیوەندی هاوسەرگیریدا بمێننەوه، کە دژی ویستی خۆیانە”.

شیرین خانکان، مەلای مزگەوتی مەریەم لە کۆپنهاگنی دانیمارک، وتی: دەتوانرێت بە نووسینی مافی ژن بۆ جیابوونەوە لە گرێبەستی هاوسەرگیریدا کێشەکە چارەسەر بکرێت.

دوێنێ حکومەت پێشنیارێکی بۆ یاسایەکی نوێ پێشکەش کرد و، داوای لە ڕێکخراوە ئاینییەکان کرد، کە بەها دیموکراسیەکانیان لەبەرچاو بگرن بۆ ئەوەی یارمەتی دەوڵەت وەربگرن، ئێس ڤی تی وتی، ئەم پێشنیارە دوای چاوپێکەوتنێک لەگەڵ وەزیری کۆچ و کۆچبەران سەبارەت بە جیابوونەوەی ژنانی موسڵمان کراوە.

حکومەت ڕایگەیاند کە بە چڕی بۆ پێداچونەوە بە داواکاری دیموکراسی بۆ بەخشین بە ڕێکخراوە ئاینییەکان کار دەکات، دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەیەکی ڕۆژنامەوانی ئێس ڤی تی ئاشکرای کرد، کە هەندێ لە پیاوانی ئاینی مەزهەبی شیعە، بە ناوی هاوسەرگیری کاتی (موتعە) ئەنجام دەدەن، کە ئەوەش بە لای سویدەوە کڕینی سێکسە و تاوانە و سزای هەیە.

پێشتر وەزیری یەکسانی جێندەری ئیڤا نۆردمارک وتی: “ئەو رێکخراوە ئاینانەی کە بەها دیموکراتییەکانی سوید پێشێل دەکەن، نابێت هیچ هاوکارییەکی حکومەت وەربگرن”.

___

بەریتانیا: کۆچبەرانی نایاسایی پێش دیپۆرتکردنیان بۆ ڕواندا مانیان لە خواردن گرتووە

nusar1

دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران

KDC

کۆریایی باکور :-دیالۆگی لەگەڵ ئەمەریکا رەتکردەوە داوای ئاشتی لەگەڵ باشور دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW