KDC

سەرۆکی یانەی Kurdish FC سوپاسی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

سەرۆکی یانەی kurdish fc سوپاسی بەختیار وەیس دەکات

سەرۆکی یانەی kurdish fc سوپاسی ئەو هاوکارییە مادی و مەعنەویانەی بەختیار وەیس دەکات، کە بۆ یانەکەیانی ئەنجام داون، هاوکات بووەتەهۆی ئەوەی ئەوان لەژێر چەتری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی چالاکییە وەرزشییەکانیان ئەنجام بدەن.

موفید جەوهەر، سەرۆکی یانەی kurdish fc لە بەریتانیا، بە ماڵپەڕی فەرمیی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی راگەیاند، کە بەختیار وەیس، ئەندامی دەستەی کارگێڕی و ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە هاوکارییە مادی و مەعنەوەییەکانی بۆ یانەکەیان، هۆکار بووە بۆ ئەوەی بێنە ژێر چەتری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و چالاکییە وەرزشییەکانیان لە بەریتانیا ئەنجام بدەن.

جێی وەبیرهێنانەوەیە، رۆژی چوارشەمەی رابردوو، رێککەوتی ۲۷ی۷ی۲۰۲۲، تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی رەوندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، بە ئامادەبوونی موزەفەر ئەحمەد ئەندامی ناوەندی رەوەندی کوردستانی، پئشوازی لە موفید جەوهەر، سەرۆکی یانەی kurdish fc کرد.

شایانی باسە، یانەی kurdish fc لە بەریتانیا، لە پلەی یەکی ncfl یاری دەکات و، یانەیەکی دیار و خاوەن چەندین خەڵات و نازناوی ناوخۆی ئەو وڵاتەیە، هاوکات فێرگەی پێگەیاندنی یاریزانانی کوردیان هەیە و، لە سەرەتای دامەزراندنی ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا، بەختیار وەیس رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە هاوکاری و هەماهەنگی وەرزش و وەرزشوانانی کورد لەو وڵاتە

___

ئەکتەرێکی ئەمەریکی بەڕێوەبەری فۆتۆگرافی فیلمەکەی دەکوژێت و دەرهێنەرەکەیشی بریندار دەکات

KDC

ئۆکرانیا: 500هاوڵاتی لە ناوچەی پیشەسازی شاری ماریۆپۆلی گەمارۆدراو ڕزگارکراون

nusar1

بەریتانیا: بڕیاری ناردنی کۆچبەران بۆ ڕەواندا دوادەکەوێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW