کە 71 ٪ ی دانیشتوانی لوبنان هەڕەشەی بە دەست نەگەیشتنی ئاوی خواردنەوەیان لێدەکرێت و، مەزەندەش دەکرێت کە زۆربەی کاری بیرەکانی ئاو و پەمپەکانیان لە ماوەی چوار بۆ شەش هەفتەدا بوەستێنێت و، هەڕەشە بەرزبوونەوەی زۆر لە نرخەکان دەکات.
ئاژانسێکی سەر بە UN هۆشداری داوە، کە 71 ٪ ی دانیشتوانی لوبنان هەڕەشەی دەستگەیشتنیان بە ئاوی خواردنەوەی سەلامەت لێدەکرێت و، مەزەندەش دەکرێت زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکانی پەمپ لێدان، لە ماوەی چوار بۆ شەش هەفتەدا بوەستێنێت و هەڕەشەی بەرزبوونەوەی رۆکێتی لە نرخەکان دەکات .
نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری ئەوەیداوە، کە زیاتر لە چوار ملیۆن کەس لە لوبنان کە 1 ملیۆنیان پەنابەرن، مەترسی لە دەستدانی شوێنی ئاوی خواردنەوە و سەلامەتیان لەسەرە، هاوکات مەترسی نەبوونی پارە و سووتەمەنی و پێداویستی دیکەی بە دەستھێنانی ئاویاشیان لەسەرە.
یونیسێف لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: “مەزەندە دەکەین کە زۆربەی پەمپدانی ئاو لە ماوەی چوار بۆ شەش هەفتەدا بە شێوەیەکی لەسەرخۆ لەسەرانسەری وڵاتدا رابوەستێت”.
وڵاتی لوبنان تووشی داڕوخانێکی ئابووری دەبێت، کە زیاتر لە نیوەی دانیشتووانەکەی بەرەو هەژاری بردووە و، دراوەکەیشی لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵدا، زیاتر لە سەدا 90 ی بەهای خۆی لەدەستداوە.
یونیسێف راشیگەیاندووە، ئەگەر سیستمی دابینکردنی ئاوی گشتی بڕووخێت، ئەوا لە ماوەی مانگێکدا بۆ بە دەستگەیشتنی ئاو لەلایەن دابینکەرانی تایبەتەوە، نرخەکەی بە رێژەی 200٪ زیاد دەکات.
بە پێی راگەیاندراوێکی یوئێن بێت، بۆ دابینکردنی ئاو، ئەو وڵاتە پێویستی بە 40 ملیۆن دۆلار هەیە لە ساڵێکدا بۆ ئەوەی کەمترین ئاستی سووتەمەنی و کلۆر و بەشەکانی یەدەگ و پاراستنی پێویستە بۆ هێشتنەوەی سیستمی ئاوی زیندوو، تا بە کاری بهێنێت.
لە بەیاننامەیەکدا، نوێنەری یونیسێف لە لوبنان، یوکی مۆکۆ، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە تاوەکو کاری بەپەلە ئەنجام نەدرێت، ئەوا نەخۆشخانە و قوتابخانە و دامەزراوە گشتییەکان ناتوانن کاربکەن.
جێی باسە لەم دواییانەدا خۆپیشاندانی جەماوەری لە شارەکانی لوبنان وەک دەربڕینی ناڕەزایی بەرانبەر خراپی ژیانیان دەستی پێکرد.