KDC

نەخشەیەکی ئەندازیاری سەردەمی بابلییەکان دەدۆزرێتەوە

زانایەكی ماتماتیكی ئوسترالی، نەخشەیەكی ئەندازیاری لەسەر خشتێكی قوڕینی كۆنی بابلی دۆزیوەتەوە، كە مێژووەكەی بۆ 3700 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

ئەو خشتە قوڕینە بە ئێس ئای 427 ناسراوە و، نەخشەیەكی لەسەرە تایبەتە بە پێوانەكردنی رووبەرێك زەوی، مێژووی ئەو خشتە قوڕینە بۆ 1600 – 1900 ساڵی پێش زایینی دەگەڕێتەوە، کە لە كۆتاییەكانی سەدەی 19دا و لە عێراق دۆزراوەتەوە، پاشان لە مۆزەخانەی ئیستەنبوڵ داندراوە، بەم دواییانە دكتۆر دانیال مانسفیڵ لە زانكۆی نیو ساوس وێڵزی ئوسترالیا، تێبینی ئەو نەخشەیەی سەر خشتە قوڕینەكەی كردووە.

لە خشتەكەدا هاوكێشەی فیساگۆرسی بەكارهاتووە و ئەو لاكێشانەی، كە تێیدا كێشراوە، لاكانیان یەكسانن و ئەوەش ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی رووپێوەكان لەو سەردەمەدا كۆمەڵە هێڵێكی ستوونیان داهێناوە، كە لەوانەی پێشتر زۆر ووردتر بوون.

بابلییەكان سیستمی شەست ژمارەییان بەكارهێناوە، كە هاوشێوەی سیستمی ئەم سەردەمەیە بۆ ژماردنی كات، ئەوەش وایكردووە كاركردن لەسەر ئەو ژمارانەی لە پێنج گەورەترن، قورستر بێت.

___

ڕەگەزی نەتەوەی کورد

nusar1

بەرپرسی ناوەندی لەندەن بەشداری کۆربەندێکی تایبەت سەبارەت بە ماف و چارەنوسی ئافرەتان دەکات

nusar1

چەند پەرلەمانتارێکی نەرویجی بەڵێنی پشتیوانی کورد دەدەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW