KDC

گرووپێکی تورک هەڕەشەی سووتاندنی هاووڵاتییە کوردەکان دەکەن

گرووپێکی تەنەتەوەپەرستی تورک، له‌ ئەنتالیا بازگه‌ دادەنێن‌ و دوای لێدانی هاووڵاتییه‌ كورده‌كان، هه‌ڕه‌شه‌ی سووتاندنیشیان لێ ده‌کەن،

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، له‌ ناوچه‌ی كه‌په‌زی سه‌ربه‌ ئانتالیای‌ توركیا، گرووپێكی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورک، له‌سه‌ر رێگا و جاده‌كان خاڵی پشكنینیان داناوه‌ و،
داوای ناسنامه‌ له‌ خه‌ڵكی ده‌كەن و، به ‌دوای هاووڵاتییه‌ كورده‌كاندا ده‌گه‌ڕێن.

رۆژی دووشه‌ممه‌ هاووڵاتییه‌كی كورد، به ‌ناوی ئه‌رهان سه‌ڤیمی 45 ساڵیان ده‌ستگیر كردووه‌ و، دوای لێدانێكی زۆر و بێڕێزی كردنێكی زۆر، پێیانگوتووه‌ تۆ كوردی، ئێوه‌ی كورد پیسن و پێویسته‌ لێره‌ نه‌مێنن، ئه‌گینا هه‌مووتان ده‌سووتێنین.

جێگەی باسە، مانگی ته‌مووزیی ئەمساڵ، له‌ ناوچه‌ی مه‌رامی سه‌ر به‌ قۆنیا هێرش کرایە سه‌ر خانه‌واده‌یه‌كی كورد و لە ئاکامدا 7 ئه‌ندامی ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ كوژران


___

بەهۆی تەقەکردنەوە ژنە کۆچبەرێک لە سنوری نێوان یۆنان و تورکیا دەکوژرێت

nusar1

کەنەدا: کۆڕێکی جەماوەری بۆ ئەندامانی پەرلەمان و نوێنەری کۆنفدراسیۆن بەڕێوەچوو

nusar1

هەولێر : نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ڕێوڕەسمی ناساندنی پەرتوکێکی کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW