KDC

تورکیا نەخۆشخانەیەکی شنگال بۆردومان دەکات

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، نه‌خۆشخانه‌ی گوندێكی سەر بە قه‌زای شنگالیان بۆردومانكرد و بەپێی زانیارییەكانیش كوژرا و بریندارهەیە .

کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا، بۆردومانی نه‌خۆشخانه‌ی گوندی سكێنی قه‌زای شنگالیان كرد، زانیارییە سەرتاییەكانیش باس لەوە دەكەن کوژراو و بریندار هەیە.

هەر بە گوێرەی زانیارییەكان، هاووڵاتیانی ئەو ناوچەیە ویستوویانە بچەنە شوێنی رووداوەكە و بەهانای بریندارەكانەوە بچن، بەڵام فڕۆكەكانی توركیا، هەموو ئەو هاووڵاتیانەش بۆردوومان دەكا، كە  بیانەوێت به‌هانای برینداره‌كانی نێو نه‌خۆشخانه‌كه‌وه‌ بچن.

هەرچەندە بەفەرمی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی بۆردومانه‌كەی توركیا رانەگەیەندراوە، بەڵام شایه‌تحاڵه‌كان دەڵێن: سێ جار نێو شنگال بۆردومان كراوه و‌، ترس و دڵەڕاوكێش لای دانیشتوانی ناوچەكەی درووستبووە.

___

بەرهەڵستکاری روسی ئەلکس نافلانی زیندانیکراو خەڵاتی ساخرۆفی پەرلەمانی ئەورپای وەرگرت

KDC

یاریەکانی ئەمڕۆ

nusar1

لیژنەی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW