لە پارێزگای دیوانییە، بۆمبێكی چێندراو بە كاروانێكی سەربازی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دژی داعش تەقییەوە.
ئەمڕۆ سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراق، رایگەیاند، لە كاتی تێپەڕبوونی كاروانێكی پشتیوانی لۆجستی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە پارێزگای دیوانییەدا، بۆمبێكی چێندراوی پێدا تەقییەوە.
روونیشیكردەوە، تەقینەوەكە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە و، تەنیا زیانێكی كەمی بە یەكێك لە ئوتۆمبێلەكان گەیاندووە، دوای تەقینەوەكەش كاروانە سەربازییەكە شوێنەكەیان جێهێشتووە