KDC

سەرۆکی بەرازیل تۆمەتبارە بە گیان لە دەستدانی دەیان هەزار هاووڵاتی وڵاتەکەی

ئەندامێكی ئەنجوومەنی پیرانی بەرازیل، سەبارەت بە چۆنێتی مامەڵەكردنی حكوومەتی وڵاتەكەی لەگەڵ قەیرانی كۆرۆنا سەرپەرشتی لێكۆڵینەوەیەك دەكات، کە تێیدا بەرپرسیارێتی گیان لەدەستدانی دەیان هەزار تووشبووی پەتاكە خراوەتە ئەستۆی سەرۆكی بەرازیل.

سیناتۆر رینان كالیروس، لە لێكۆڵینەوەكەدا كە لە 1200 لاپەڕە پێكهاتووە، ئەوەی خستووەتەڕوو، هەڵەكانی حكوومەتەكەی جایێر بۆلسۆنارۆ سەرۆكی بەرازیل، بوونەتە هۆی مردنی ژماریەكی زۆری تووشبووانی كۆرۆنا و هەلی زوو بە دەستهێنانی ڤاكسینی لە دەست داوە، كە بەو هۆیەشەوە نزیكەی 95 هەزار تووشبووی پەتاكە مردوون.

بەڵام سەرۆكی بەرازیل ئەو تۆمەتانەی لێكۆڵینەوەكە ڕەتدەكاتەوە و ڕایگەیاند، ئامانجی سیاسیی لە پشتە و گوتیشی: “لێكۆڵینەوەكە گاڵتەیە و بەرانبەریشی هیچ نیگەران نیم”.

بڕیارە هەفتەی دابێت ئەنجوومەنی پیرانی بەرازیل دەنگ لەسەر ڕەشنووسی لێكۆڵینەوەكە بدات، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت ڕەت بكرێتەوە، یا گۆڕانكاری تێدا بكرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە مانگی 3ی پارساڵ، سەرۆکی بەرازیل لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، رایگەیاندبوو، نەیارە سیاسییەكان و راگەیاندنەكان تۆمەتبارن بە بابەتی كۆرۆنا، کە زیاتر لە خۆی گەورەیان كردووە و، كۆرۆنا هیچ نییە، تەنیا وەك ئەنفلەوەنزایەكی بچووكە.

___

وێبنارێکی تایبەت لەسەر کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو

nusar1

ناوەندی بەرلین و گرووپی میتانی فێستیڤاڵێک ساز دەکەن

nusar1

‎سوید پەنابەرێک بە زیندانی و دیپۆرتکردنەوەی سزا دەدات

nusar1
KDC

FREE
VIEW