KDC

بۆ ماوەی زیاتر لە سەدەیەک گوندێکی عێراق لە قوڵایی بیابانی بێ ئاو و بێ کارەبا ژیان دەکەن

ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێگای خۆی بۆ ئەم گوندە نەزانیوە کە لە ژێر زەوییە ناتەواو و کەش و هەوای سەختدا ژیان دەکەن و هیچ کەسێک ڤاکسینەکەی وەرنەگرتووە.

لە قوڵایی بیابانی ڕۆژئاوای عێراق، گوندی ئەلسەهل دەکەوێتە دەووروبەری وادی هۆرانی پارێزگای ئەنبار، زیاتر لە سەدەیەک بەبێ کارەبا و ئاو و بێ دەرامەت، لە جیهان دابڕاون.

ژمارەی دانیشتوانەکەی تەنیا 200 خێزانە و ژیانێکی سەرەتایی سەر بە کشتوکاڵ دەژین و، هیچ شتێکیان نەبینیوە، جگە لە بنکەیەکی سەربازی.

نزیکترین نەخۆشخانە نیو کاتژمێرە لە گوندەکەوە، لەسەر گۆشەیەکی نەوتی عێراق و لەو شوێنە سەختەدا، کە بە گردی بەردین دەورەدراوە، تەنیا قوتابخانەیەکی سەرەتایی لێیە.

عێراق دووەم گەورەترین هەناردەکاری نەوتی ئۆپیکە، کە 90٪ ی داهاتی هەیە، بەڵام گەندەڵی و قەیرانەکانی ژێرخان و خزمەتگوزارییەکانی، وزەیان کەمکردووەتەوە.

ڕابردوویەکی دوور کاتێک لە ڕێگای پێچ و خاشاک بەرەو گوند دەڕوات، خانووە پەرتەوازە سادەکان بە دەرگا ئاسنەکانەوە، لە کاتێکدا پەنجەرەکان لە زۆربەی دیوارەکانیان ون بوون و، دیمەنی وێرانەی بەردەکان کە ڕەنگیان گۆڕیوە، جار بە جار ئوتۆمبێلێکی کۆن و ئامێرە کشتوکاڵییەکان دەردەکەون، کە خواردن و خواردنەوەیان لەسەر بێت.

بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ دنیای دەرەوە، دانیشتوانەکەی مۆبایلە کۆنەکان بەکار دێنن، چونکە ئینتەرنێت و مۆبایلە زیرەکەکان، هێشتا ڕێگای خۆیان لە نێوان خۆڵی بیاباندا نەدۆزیوەتەوە.

ئەبو مەجید، بە دیاریترین بەساڵاچووی تەمەن 70 ساڵە و لە کاتێکدا جلی عەرەبی لەبەردایە، سەری بە کوفی سپی و سوور داپۆشیوە، گوتی: “گوندەکەمان تەمەنی زیاتر لە 100 ساڵە و هەموو ئەو ساڵانە بەبێ کارەبا، بێ ئاو و بنکەی تەندرووستی تێیدا ژیانێکی سادەی سەرەتایی دەژین”.

بۆ دابینکردنی ئاو، هاووڵاتیان پەمپێکی دیزل بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی لە بیرێکدا دەربێنن، پاشان لە گۆمێکدا کۆیدەکەنەوە، کە بە بەردی چیمەنتۆ داپۆشراوە و دەورەدراوە، بەشێکی دەبەنەوە ماڵەکانیان و بەشێکیشی مەڕەکانیان لێی دەخۆنەوە.

ئەبو مەجید، گوتیشی: “لە کشتوکاڵدا پشت بە ئاوی باران دەبەستین”.

لە نێو ماڵەکانی گوندەکەدا، کە زیاتر لە 250 کیلۆمەتر لە بەغداوە دوورە، مەڕی بچووکیان لە نیو پەرژینی کانزایی کۆکردووەتەوە، لە کاتێکدا کە هاووڵاتیان بە دەگمەن لە دەرەوە دەگەڕێن.

نەریت و نەریتە کۆنەپارێزەکان بە توندی لەم بەشەی بیابانی عێراقدا ماون و، ئوم مەجید لە پشت دەرگاکەیەوە لەگەڵ سەردانیکەرانی نێرین قسەی دەکرد، بۆ ئەوەی گلەیی لە نەبوونی خزمەتگوزاری پزیشکی و کارەبا بکەن.

ئەو گوندە پەیوەندی بە تۆڕی کارەباوە نییە، کە دانیشتوانەکەی بە جۆرێک لە خۆشگوزەرانی دەزانن، هەرچەندە عێراقییەکان بە گشتی لە ناوچەکانی دیکەی وڵات، بە ماوەی چەند کاتژمێرێکی درێژ لە ڕۆژێکدا تووشی پچڕان دەبن.

دانیشتوان پشت بە مۆلیدە سادە و کۆنەکان دەبەستن بۆ ئەوەی تەنیا چەند کاتژمێرێک تەلەفیزیۆن بکەنەوە و رووناکی بخەنە نێو ماڵەکانیان.

ئوم مەجید، دەشڵێت: “منداڵەکانمان جارجارێک، یا دوو کاتژمێر لە چاودێری تەندرووستی و تەلەفزیۆن بێبەش دەبن”.

عەین ئەلئەسەد، گرنگترین بارەگای سەربازی عێراق لەگەڵ سەربازانی ئەمەریکای لێیە، چەند کیلۆمەترێک لەو گوندەوە دوورە و جاروبار بە مووشەک هێرشی دەکرێتە سەر.

مەهدی کوڕێکی گەنجە، دەڵێ: “لە بۆنەیەکدا دوو مەڕم بە فیشەک کوژران، کاتێک نزیک بوومەوە لە لەوەڕگەی قاعیدە، بە هۆی راهێنانەکانیان لەسەر چۆنییەتی تەقەکردن”.

گوتیشی: “ئێمە هیچ شتێک نازانین جگە لە کشتوکاڵ بۆ بژێوی ژیان، لە کاتێکدا ئەوانی دیکە کار بۆ دەرهێنانی ئەو بەردانە دەکەن کە لە بیناسازیدا بەکارهاتوون”.

ئەو نەخۆشییە مردنە

مەهدی تەمەن 17 ساڵ، خوێندنی خۆی لە تەنیا قوتابخانەی سەرەتایی گوندەکە خوێندووە و دواتر بجێی هێشتووە،بۆ ئەوەی یارمەتی دایک و باوکی بدات، کە چاودێری ئاژەڵەکانیان بکەن.

ئەو دەڵێت: “ئێمە جگە لە قوتابخانەیەکی سەرەتایی هیچی دیکەمان نییە”، سەری بە کڵاوێکی ڕەش و قاوەیی داپۆشیوە، سەرەڕای 40 پلەی گەرما جلی ئەستووری لەبەر کردووە.

کەهلان ئەلعوبەیدی، بەرپرسێکی ناوچەی بەغدادی، کە گوندی ئەلسەهل-ی تێدایە، وتی: “ئەو گوندە هیچ خزمەتگوزارییەکی بۆ نەکراوە”.

هاوکات ئەلعوبێدی گوتی: “پڕۆژەیەک هەیە بۆ پاراستنی کارەبا و درووستکردنی وێستگەی فلتەرکردنی ئاو بۆ گوندەکە، هاوکات داواشی لە حکوومەت و ڕێکخراوە مرۆییەکان کرد، کە پشتیوانی درووستکردنی بنکەی تەندرووستی بۆ خەڵکی گوندی ئەلسەهل بکەن”.

ئەبو مەجید، گوتیشی: “ئەگەر کەسێک نەخۆش بێت دەمرێت، چونکە گواستنەوەیان بۆ نزیکترین نەخۆشخانە ئاسان نییە، بەتایبەتی لە شەواندا”.

گوتیشی: “پیاوێکی تەمەن مامناوەند لە 2ی ئاب بەهۆی قەیرانی تەندرووستییەوە گیانی لەدەستدا، کە بەرەو نەخۆشخانەی قەزای بەغدادی بەڕێکەوتبوو”. نەبوونی هیچ ڕێگایەکی قیرتاو کە گوندەکە بە دەووروبەرییەوە دەبەستێتەوە، قورستر دەکات، خێزانەکان ناچارن بەر لە وادەی لە دایکبوون ئافرەتی دووگیان ببەن بۆ نەخۆشخانەیەک لە بەغداد، بۆ ئەوەی پێش لە دایکبوونیان چاودێرییەکانیان بپارێزن.

لەگەڵ ئەوەشدا پەتای کۆڤید-19 کە مەترسی لەسەر زۆرێک لە وڵاتانی جیهان درووست کردووە، ڕێگای خۆی بۆ ئەو گوندە نەزانیوە، کە لە ناوچە و کەش و هەوای سەختدا ژیان دەکەن، ئەبو مەجید، گوتی: “کۆرۆنا نەگەیشتووەتە گوندەکەمان و هیچ کەس لە گوندەکەی ئێمە ڤاکسینی وەرنەگرتووە”.

___

هەولێر: نوسەر و ڕۆژنامەنووس پرۆفیسۆر ئازاد عوبێد کۆچی دوایی کرد

nusar1

بەریتانیا کاتی هەڵوەشەندنەوەی پابەندبوون بەدەمامک ڕاگەیاند

KDC

کەریم بنزیمە بەردەوامە لە شکاندنی ژمارەکان

KDC
KDC

FREE
VIEW