KDC

کەشو هەوا و ووزە و ڤاکسین بۆ هەمووان تەنگژەیی بەردەم کۆبوونوەی لوتکەیی G20

سۆران حەسەن …
سەرکردەکانی وڵاتان و گرنگی پیشەسازی بەردەوامن لە دووەم ڕۆژی و کۆتایی کۆبوونەوەی لوتکەیی گروپی G20
گفتوگۆ ەکان بەردەوامن بەتایبەت تەنگژەیی بەردەوام کەشو هەوا و ووزە و دابین کردنی ڤاکسین بۆ هەمووان گرنگرترین هۆکاری تەنگژەکانی بەردەم کۆبوونەوەکان

لە پەروێزی کۆبونەوەکان ئەرکی قورس ئەوەیە کە زاڵ بن بەسەر جیاوازیەکانیان لەسەر چۆنیەتی چارەسەرکردنی بڵاوبوونەوەی گاز کەئەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی گەرمی زەوی ، لەپێش لوتکەیەکی گرنگ لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر گۆڕانی کەش و هەوا کە بڕیارە ئەمرۆ یەکشەممە لە شاری گلاسکۆی سکۆتلەندا دەست پێ بکات و تا ڕۆژی ١٢ی مانگی یانزە بەردەوام دەبێت

یەکەم ڕۆژی لوتکەی ڕۆما بە شێوەیەکی سەرەکی تیشکی خستە سەر تەندروستی و ئابووری، لە کاتێکدا کە کەش و هەوا و ژینگە لە کارنامەی گفتوگۆکانیان لە ڕۆژی یەکشەممەدا یە، لوتکەی ڕۆما یەکەم کۆبوونەوەی ڕووبەڕوو سەرکردەکان لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید-19 لە رۆمای پایتەختی ئیتالیا

هەرچەندە سەرۆکی چین بە ڤیدۆ بەشداری دەکات و هەروەها ڤلادمیر پۆتینیش بە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە و وڵاتە بە ڤیدیۆ ئامادەدەبێت و ئەنگێلە مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بۆ دواجار بەشداری دەکات

شارەزایان و لێکۆڵەراوانی کەش و هەوا و چالاکوانان لەوانەیە بێ ئومێدن لە ئەگەری سەرکەوتوونەبن لە دەرکردنی بڕیار گرنگ سەبارەت بە پیسبوونی ژینگە ، چونکە ڕەشنووسەکانی بەیاننامەی کۆتایی جی 20 پێشکەوتنی کەم نیشان دەدەن لە دروستکردنی پابەندی نوێ بۆ کەمکردنەوەی پیسبوون.

G20 کە بەرازیل، چین، هیندستان، ئەڵمانیا و ئەمریکاش دەگرێتەوە، 80 لە سەدی خەمڵاندنەکانی دەرکردنی کاربۆن دەکەن ،کە زانایان دەڵێن دەبێت بە شێوەیەکی زۆر کەم بکرێتەوە بۆ ئەوەی لە کارەساتێکی کەش و هەوا دووربخرێتەوە

بۆیە کۆبوونەوەکانی ڕۆما وەک خاڵێکی گرنگی دەستپێکردنی لوتکەی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتوەکان دەبینرێت کە نزیکەی 200 وڵات لە گلاسگۆی سکۆتلەندا (بەریتانیا) تێیدا بەشدارن کە زۆربەی سەرکردەکانی G 20 ڕاستەوخۆ لە ڕۆماوە بەرەو سکۆتلەندا دەچن

پێدانی ڤاکسین بابەتێکی دیکەی لوتکەی گرووپیG20 ، پێشبینی دەکرێت لەسەر پلانی پێدانی ڤاکسین بۆ هەمووان بەتایبەت بۆ وڵاتانی کەم دەرامەت بڕیارێکی گرنگ و یەکلاکەرەوە بدەن

هەروەها لە چاوپێکەوتنی سەرکردەکان هەریەک ئەمەریکا ، بەریتانیا ، فەرەنسا و ئەڵمانیا ، لەنوسینگەیی ئیمایل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕاگەیاندنێکی هاوبەشیان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بڵاوکردەوە ڕایانگەیاند :-نیگەرانی گەورە ن مەیەی هەڵوێست وەرگرتنە داوایان لە تاران کرد ،کە هەڵوێستی خۆی بگۆڕێت هەروەها سەرکردەکان داوایان لە سەرۆکی ئێران کرد کە دەرفەتەکە بگرێتە دەست بۆ ئەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ساڵی 2015 لەسەر بەرنامە ناوەکییەکەی بۆ ئەوەی لە هەر ئەگەرێکی مەترسیداردوور بکەوێتەوە ئەمە ممکین نیە گەر ئێران ڕێگایی باش هەڵبژێرێت

جێی ئاماژەیە ئه‌ندامانى گرووپی G20‌‌، بریتین لە ئه‌رجه‌نتين، ئوستراليا، به‌رازيل، كه‌نه‌دا، چين، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانيا، هيندستان، ئه‌ندۆنيزيا، ئيتاڵيا، ژاپۆن، مه‌كسيك، رووسيا، سعووديه‌، باشوورى ئه‌فريقيا، كۆرياى باشوور، توركيا، به‌ريتانيا و ئه‌مه‌ريكان.
هه‌ريه‌ك له‌م دامه‌زراوه‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كانی وه‌ك سندووقى نێوده‌وڵه‌تى، بانكى نێوده‌وڵه‌تى، رێكخراوى بازرگانى جيهانى، ئه‌نجومه‌نى سه‌قامگيرى دارايى، رێكخراوى گه‌شه‌ و هاوكارى ئابوورى، رێكخراوى كارى نێوده‌وڵه‌تى، نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌شدارى ده‌كه‌ن

___

مامۆستا حەیدەر عومەر .. لە پاش ٢٨ ساڵ و ووێبینارێك

KDC

رووسیا: ئێمە ئەفغانستان باش دەناسین، ناتوانن بەپێی یاساکانی رۆژئاوا بژین

KDC

زیانەکانی لافاو لە ئەڵمانیا بە 5 ملیار یۆرۆ مەزەندە دەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW