KDC

منداڵێکی تەمەن12 ساڵ پشت هێرشی سایبەرەوە بووە

دەستەڵاتدارانی سوید بۆیان دەرکەوت کە منداڵێکی تەمەن 12 ساڵ لە پشت هێرشی سایبەرەوە بووە، کە لە سەرەتای ئەمساڵدا بۆ سەر ماڵپەڕی گۆتلاند روویدا.

منداڵەکە لە کاتی لێپرسینەوەی پۆلیسدا، گوتی کە باوکی فریو دەدات بۆ کڕینی سۆفتوێر، کە لە هێرشی سایبەردا بەکاردێت.

کوڕەکە لە یەکێک لە چاتەکاندا بۆ هاوڕێکەی نووسی، کە 30 خولەکی خایاند بۆ تێپەڕاندنی ڕێوشوێنی ئەمنی سایتەکە.

لە 27ی کانوونی دووەمەوە تا 21ی ئازار هێرش کرایە سەر ماڵپەڕی گۆتلاند gotland.se و خزمەتگوزارییەکانی تێکشکێنرا و، باجدەران نزیکەی 1.6 ملیۆن کرۆنی بۆ شارەزایان و ئامرازە تەکنیکییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هێرشانە خەرجکرد.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا بووە هۆی ئەوەی، کە ڕای گشتی نەتوانن بگەنە شوێنەکە، هەروەها بووە هۆی دزەکردنی زانیارییە کۆمەڵایەتیە گرینگەکان.

پارێزەری منداڵەکە دووپاتیکردەوە، کە بریکاردارەکەی پەیوەندیدا لەگەڵ کەسێک لە دەرەوە هەبووە بۆ ئەنجامدانی هێرشە سایبەرەکان.

ئەو منداڵە لە لێپێچینەوەکانی پۆلیسدا وتی کە ئەوە زۆر منداڵانەیە، ئەو کەسەی تریش ئەوی هێنایە سەر هێرشەکان

پۆلیسی سوید پۆلیسی وڵاتەکەی ئەوی دیکەیان لەو گومانانە ئاگادار کردەوە.

پارێزەری گشتی ماتس فیلبێری، کە لێکۆڵینەوەکانی بۆ ئەو هێرشانە بەڕێوەبرد، وتی:”ئەوان زانیاریان گۆڕیوە، بەڵام ئێمە هیچی ترمان نەدەزانی

___

ئەمەریکا هاوکاری دیکەی جیاوازی ئۆکرانیا دەکات

nusar1

ماکرۆن: دەبێت بارودۆخی شنگال ئاسایی بکرێتەوە

KDC

ئیتلاعات هەڕەشەی کاری نابەجێ لە خانمە دەستگیرکراوێکی کورد دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW