هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی، مێژووی تیرۆرکردنی کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق بە بیر دەهێنێتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی یەکەم پێگەی سیاسی و باڵادەستی ئەو وڵاتەیان لە دەستدابووە.
نزیکەی سەدەیەک پێش ئێستا، عێراق بە دەگمەن قۆناغی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی بەخۆیەوە بینیوەوە، هەوڵدان بۆ تیرۆر، یا تیرۆر لەسەر بنەمای سیاسی لە سەرانسەری دەوڵەتی عێراقدا ڕوویانداوە و، هەریەکەیان کاریگەری سیاسیی قووڵیان لەسەر بارودۆخی وڵاتەکە هەبووە.
لەو سێ پاشایەی کە فەرمانڕەوایی عێراقیان دەکرد، 1921-1958، دووانیان قوربانی تیرۆر بوون، پاشا غازی 1939، شا فەیسەڵی دووەم 1958، لەگەڵ میراتگری تەختی فەرمانڕەوایی شازادە عەبدولئیلا، کە لە ساڵی 1958 تیرۆر کرا و، لە ماوەی ساڵانی 1939-1953 دا فەرمانڕەوا و دیفاکتۆی پاشای عێراق بوو.
دووەم پاشای عێراق غازی، ساڵی 1939 لە ڕووداوێکی نادیاری ئوتۆمبێلدا کوژرا، بەڵام زیاتر پێشبینی بابەتی ئەوە بووە، کە ئەوە دەستی بەریتانیای لە پشتەوە بووە، مامی، شازادە عەبدولئیلا و دەیان ئەندامی دیکەی بنەماڵەی شاهانەی عێراق، هەموویان لە بەیانی کودەتا بەناوبانگەکەی ئەفسەر عەبدولکریم قاسم، دێککەوتی 14ی تەمووزی 1958دا، لەو ڕووداوەدا کە بە “کوشتاری کۆشکی ئەلرێهاب” ناسراوە، لە نێوبران.
لە دیدارێکیدا لەگەڵ سکای نیوزی عەرەبی، ساری ئایاش بین، توێژەری مێژووی سیاسیی عێراق، ڕایگەیاند، کە ڕۆڵی ڕووداوەکە لە مێژووی هاوچەرخی عێراقدا، تیرۆرکردنی بە کۆمەڵی ئەندامانی بنەماڵەی شاهانە لە عیراق، هاوکات بە نوری سەعید سەرۆکوەزیرانی پێشوویشەوە وزەیەکی گەورەی بۆ توندترین توندوتیژی سیاسی ئەو وڵاتە کردەوە، کە بەبێ دادگاییکردن و جێبەجێکردنی یاسا، توندوتیژی و لە نێبوردنی جەستەیی ڕەها بووە ئامرازێک لە نێو هێزە سیاسییەکاندا.