KDC

بەهۆی گۆرانی کەش وهەوا تاساڵی 2100 داهاتی وڵاتانی کەم دەرامەت بۆ دوولە سەر سێ کەم دەکات


سۆران حەسەن …

کەدرێژەی کۆبونەوەکانی لوتکەی کەش و هەوای COP26 لە شاری گلاسگۆی سکۆتلەندا ڕۆژی دووشەممە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە ،کەهۆشداری دا بەوەی کە ئابوری 65 وڵات لە جیهاندا لەسەرویانەوە سودان بەهۆی کاریگەری کەش و هەوا نزیکەی لە سەدا 64 لەکۆی داهاتی گشتی ناوخۆ تاساڵی 2100 لە دەستدەدەن ،ئەگەر بێت پلەی گەرمی زەوی بۆ 2,5 پلەی سەدی بەرزبێتەوە ،بەڵام گەر گەرمی زەوی بۆ 1,5 پلەی سەدی دابەزێنین ئەوا زیانەکان کەم دەبنەوە بۆ 33لەسەدا لە داهاتی
ڕۆژی دووشەممە لەدرێژەی کۆبنەوە و گڤتوگۆکانی کۆب 26 پیەوەستە بە کەش وهەواوە لە شاری گلاسکۆ رێکخراوی کرستیان ئاید ڕایگەیاند کە 65 وڵات زۆرترین زیانی کەش و هەوایان دەبێت ,لەسەروهەمویان سودان کە داهاتی ناخۆیان دادەبەزێت تا ساڵی 2050 بەڕێژەی لەسەدا 20 و تاساڵی 2100 بۆ لەسەدا 64 دادەبەزێت گەر نمرەی پلەی گەرمی زەوی بۆ 2,5 پلەی سەدی بەرزبێتەوە

تەنانەت ئەگەر پلەی گەرمای جیهانی کەم بکەینەوە بۆ 1.5 پلەی سەدی ، کە بەرزترین ئامانجە بەپێی ڕێکەوتننامەی کەشوهەوای پاریس، داهاتی ناوخۆیی بۆ
بەە ڕێژەی 13٪ تا ساڵی 2050 و 33٪ تا کۆتایی سەدە کەم دەبێتەوە.

تا ئێستا پلەی گەرمای ڕووکەشی زەوی بە 1.1 پلەی سەدی بەرزبۆتەوە بە بەراورد بە کۆتاییەکانی سەدەی 19

توێژینەوەکەی رێکخراوی کرستیان ئاید نیشانی دەدات کە زیاتر لە سێیەکی وڵاتانی جیهان پێویستیان بە یارمەتی بەپلە هەیە بۆ بەهێزکردنی باری ئابووریان ،کەبەهۆیەوە شەپۆلی گەرما و وشکەساڵی و لافاو و ڕەشەبا کە بەهۆی گەرمبوونی زەویی زەرەرو و زیانی بەهێز یان دەبێت

مارینا ئەندریڤیچ لە زانکۆی هومبۆلد لە بەرلین کە ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە داڕشتنی ڕاپۆرتەکەدا ڕایگەیاند توانای وڵاتانی باشوری گۆی زەوی بۆ پەرەپێدانی بەردەوام لەبەردەم مەترسییەکی زۆردان

گرنگترین10 وڵاتی کەرووبەروی کاراسات دەبنەوە هەشتیان لە کیشوەری ئەفریقایە دوو ووڵاتشیان لە کیشوەری ئەمەریکای باشوورە

هەموو ئەو 10 وڵات ڕووبەڕووی زەرەرو زیانی داهاتی ناوخۆیی خۆیان دەبنەوە کە زیاتر لە 70 لە سەدە بۆ ساڵی 2100 لەدەستدەدەن لە ژێر ڕەوتی سیاسەتی کەشوهەوای ئێستادایە و زیانەکان بۆ سەدا 40 کەم دەبنەوە، ئەگەر گەرمبوونی زەوی بۆ 1.5 پلەی سەدی سنورداربکرێت

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکدا ئەو وڵاتانەی باسکراون دابەشکراون بۆ دوو کۆمەڵ کەسەرەکیترنیان بۆ زیانی کەش و هەوای بەتایبەت وڵاتانی کەمتر گەشەسەندوو و هەروەها وڵاتانی دوورگەی بچووکەکان

تائێستا وڵاتانی پێشکەوت و دەوڵەمەند بە شێوەیەکی کەم نەبێت بەردەوام نیین لەهاوکاری وڵاتانی کەم دەرامەت کە زیانەکانی بە گۆرانی کەشو هەواوە لێدەکەوێت
وڵاتانی دوورگەی بچووک بە تایبەتی لە مەترسی زیاتردان لە گەردەلوولەکان کە لەوانەیە لە بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان خراپتربێت

سەرچاوە؛-
France24

___

بەلجیکا: ناوەندی رەوەندی کوردستانی بەشداری کۆبوونەوەی ناوەند و کۆمەڵە کوردییەکان دەکات

nusar1

ڕێکەوتنی نهێنی نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان ئاشکرا دەکرێت

KDC

پۆلیسی بەریتانیا: خۆکوژەکە عێراقی بووە

KDC
KDC

FREE
VIEW