رۆژی ١٤/١١/٢٠٢١ یادی ٢٣٧ ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانییە
شاری سلێمانی له ساڵی ١٧٨٤ له‌لایه‌ن ئیبراهیم پاشای بابان ه‌وه ئاوه‌دانكراوه‌ته‌وه. ئیبراهیم پاشا شاره‌كه‌ی به‌ناوی باوكی‌یه‌وه(سلێمان)پاشا ناوناوه. سلێمانی جگه‌له‌وه‌ی ده‌بێته پایته‌ختی میرنشینی بابان له‌هه‌مانكاتدا ده‌بێته مه‌ڵبه‌ندێكی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچه‌كه.
به‌شه دیالێكتی سۆرانی له‌ناوچه‌كه‌دا په‌ره ده‌ستێنێ و ده‌بێته زمانی خوێندن و نووسین به جورێك كه به‌شه‌دیالێكتی گۆرانی له‌ناوچه‌كه‌دا به‌ره‌و كه‌مبون و نه‌مان ده‌چێت. پاش ڕووخانی میرنشینی بابان له‌ساڵی ١٨٥١ وه له‌ناوچوونی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، شاری سلێمانی ده‌خرێته‌سه‌ر كۆماری عێراقی ئه‌مڕۆ. له ساڵی ١٩٢٢ تا ١٩٢٤ شاری سلێمانی پایته‌ختی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی مه‌لیك مه‌حمود بووه. شاری سلێمانی جگه‌له‌وه‌ی لانكه‌ی ڕۆشنبیرو تێكۆشه‌رانبووه، مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵگیرسانی شۆڕش‌و ڕاپه‌ڕینش بووه له‌مێژووی كوردستاندا .
پارێزگای سلێمانی له چه‌ند شارۆچكه‌یه‌ك پێك هاتووه گرنگترینیان شارۆچكه‌ی پێنجوینه كه‌وه‌ك ده‌رزوازه‌یه‌كی گه‌وره‌واه‌یه له سه‌ر سنوری ئێران عێراق پاش ئه‌ویش چه‌مچه‌ماڵ به پله‌ی دووه‌م دێت كه ده‌روازه‌ی دووه‌می شاره رووه ناوچه‌كانی خوارووی عێراق .
سلێمانی به هاوینه هه‌واره‌كانی وه‌كو هاوینه هه‌واری ئه‌حمه‌د ئاوا‌و سه‌ر چنارو دوكان‌و سه‌رته‌كی به‌مۆو كونه‌ماسی و ئه‌زمڕو قه‌ره‌داغ و به‌ناوبانگه چه‌ندین هاوینه هه‌واری دڵ رفێی دیكه‌ش .
پارێزگای سلێمانی دوو به‌نداوی گه‌وره‌ی تێدایه وه‌ك به‌نداوی دوكان و ده‌ربه‌ندی خان كه ئه‌وانیش وه‌ك ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری ناوزه‌ند ده‌كرێن و به‌هاران خه‌ڵكێكی زۆر روویان تێده‌كات ناوشاری سلێمانی له ناو شاری سلێمانیدا چه‌ند مه‌زار گایه‌كی به‌ناوبانگی تێدایه‌و وه‌ك مه‌زارگه ی كاك ئه حمه‌دی شێخ و شێخ مه‌حمودی حه‌فید كه له ناو مزگه‌وتی گه‌وره ی شاری سلێمانیدان، شاری سلێمانی به پایته‌ختی رۆشنبیری كوردستان داده‌نرێت له ئێستادا به‌هۆی ئه‌و رۆشنبیرییه فراوان و دێرینه‌ی كه هه‌یه‌تی ، به‌شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانیش ناوی ده‌ركردوه به‌هۆی ئه‌و قوربانییه گه‌ورانه‌ی كه خه‌ڵكی ئه‌م شاره له سه‌رده‌می رژێمدا شێشكه‌شیان كردوه .
سلێمانی گه‌وره‌ترین زانكۆی تێدایه له هه‌رێمی كوردستاندا كه به زانكۆی سلێمانی ناسراوه، گه‌لێك شوێنه‌واری دێرین و مێژویش هه‌ن له‌م پارێزگایه‌دا ، وه‌كو گردی یاسن ته‌په‌و ئه‌شكه‌وتی قس قاپان و ئه‌شكه‌وتی هه‌زار مێرد‌و شانه‌ده‌ری.
شاری سلێمانی له‌پاش راپه‌رینه گه‌وره‌كه‌ی ئاداری ساڵی 1991 یه‌كه‌وه فراوان بوون و پێشكه‌وتنێكی له به‌ر چاوی به‌خۆوه دیوه‌و به ئارامترین پارێزگاش ده‌ژمێردرێت له عێراقدا، به‌و هۆیه‌وه له زۆربه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقه‌وه خه‌لكێی زۆر روویان تێكردووه‌و بووه به په‌ناگای ئه‌و هاولاتیانه‌ی كه له خواروی عێراق و ناوچه‌كانی ناوه‌راسته‌وه رووده‌كه‌نه ئه‌و شاره، ئاستی ئابووری دانیشتوانه‌كه‌شی به شێوه كی كشتی مام ناوه نده شاری سلێمانی رۆژ به رۆژ گه‌شه ده‌كات و له بناری جیای گۆیژه‌دا قه‌شه‌نگ تر‌و جوانتر ده بێت..
مزگەوتەکانی سلێمانی
دیارە مزگەوت وێڕاى ئەوەی کە شوێنێکی ئایینی پیرۆز و شوێنی عیبادەت و خواپەرستی و زانستە، شوێنێکی گرنگی خزمەتگوزارییشە و لە گوندەکاندا بەتایبەتی ئەرکی دیوەخان و میوانخانە و شوێنی کۆبوونەوەی دانیشتوانی ناوچەکە بووە و لە شۆڕشى گەلەکەشماندا مزگەوت هەمیشە لانە و جێگەى حەوانەوەی پێشمەرگە بووە، کوردیش وەک میللەتێکی موسوڵمان بایەخ و گرنگیی داوە بە مزگەوت و هەمیشە لەگەڵ دروستکردنی دێهاتەکان و لە ئاوەدانکردنەوەیان دا مزگەوتیان دروستکردووە. بێجگە لە مزگەوت لە سلێمانی تەکیە و خانەقاش هەبووە.
تەکیە بۆ قادرییەکان کە حاجی شێخ مارقى نۆدێ هێناوێتیە ناوچەى سلێمانییەوە و لە بنچینەدا شێخ قادرى گەیلانی دایمەزراندووە. خانەقاش بۆ نەقشبەندییەکانە کە مەولانا خالید هێناى کە ئەویش لە مەولانا عەبدولڵاى دەهلى وەریگرتبوو.
حاجی شێخ مارف و مەولانا خالید هاوچەرخی یەک بوون و کاتێک کە میستەر ریچ لە ساڵى 1820دا هاتووەتە سلێمانی لە سەردەمی فەرمانڕەوایی مەحمود پاشاى بابان‌دا، باسى ئەم دوو زاتە گەورەیە ئەکات. مامۆستا مەلا محەمەدی قزڵجی لە نامیلکەیەکی بەنرخدا کە لە ساڵى 1938 دەرى کردووە بەناوی (التعریف بمسالجد السلیمانیە و مدارسها الدینیە) باس لە مزگەوتەکانی شارى سلێمانی ئەکات کە تا ئێستا ماون. مزگەوتە بەناوبانگەکانی سلێمانی
حاجی حان ،مزگەوتی شێخەلى ،مزگەوتی بن تەبەقى هەرمنی ، مزگەوتی سەید ئەحمەدی نەقیب ، مزگەوتی عەلى کەمال ، مزگەوتی هەمزاغا ، مزگەوتی شێخ بابا عەلى ، مزگەوتی موفتی ،مزگەوتی تەکیە رووتە ، مزگەوتی گەورە ،مزگەوتی تەکیەی شێخ مارف ،مزگەوتی حاجی کەریم بێ کراس ،مزگەوتی دارۆغا ….چەندین مزگەوتی تریش ماون کەجوانی یان داوە بەشارە حەیاتەکە
یەکێکە لە مەڵبەندە بازرگانییە هەرە کۆنەکانی ناو شارى سلێمانی. ساڵى 1900 شێخ مستەفای نەقیب کە دەکاتە مامی شێخ مەحمودی حەفید دروستی کردووە.
زۆربەى وەستا و کرێکارەکان کە لە دروستکردنی ئەم قەیسەرییەدا ئیشیان کردووە لە سنە و کرماشانەوە هاتن و شارەزایی زۆریان هەبووە لە هونەرى بیناسازیدا.
نەخشەى قەیسەرییەکەش هەر هەمان نەخشەیە کە لە قەیسەرى و بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا بەکارهاتوون.
کاسبکارەکانی ئەم قەیسەرییە جۆرا وجۆر بوون وەک خەیاتی و دەلاکی و وشکەفرۆش. بەڵام لەدوای ساڵى چلەکانەوە شەقڵێکی تر‌ى بەخۆوە گرت و زیاتر بوو بە بازاڕى عەتارەکان.
سەرچاوەی کەل و پەلەکانیش لە بەغدا و سوریا و ئێرانەوە دابینکراون و بازرگانەکانی ئەو سەردەمە خۆیان سەفەرى ئەو وڵاتەیان کردووە و تازەترین کاڵایان بۆ دوکاندارەکانی ئەو قەیسەرییە هێناوە.
لافاوە بەناوبانگەکەى شارى سلێمانی لە ساڵى 1957 دا زیانێکی گەورەى بەم قەیسەرییە گەیاندووە. ئەو سەردەمە لاوان و مامۆستایان و پیاوە ناودارەکانی کورد کۆمەکی ماددیان پێشکەش بە زیانلێکەوتووان کردووە. ساڵى 1988یش لە رووداوێکی تردا قەیسەرییەکە سوتا و خەڵکەکەى تووشى زیانێکی قورس بوون.
دەیان پیاوی ناسراو و کاسبکار و بازرگان لە موسوڵمان و گاور و جولەکە لەم قەیسەرییەدا کاسبییان کردووە.
تۆفیق قەزاز و حاجی شێخ عەلى و حاجی مەلا سەعیدی مامە خەلانی و حاجی عەزیزی شەرعی و شەلەمۆ عەزیز حەکیم و موشێى عەتار و سیمانە و سەلیم بەگی کوتاڵفرۆش هەندێک لە کاسبکارە ناسراوەکانی سەرەتاکانی سەدەى رابردووی ناو قەیسەرى نەقیب بوون.
چایخانە کۆنەکانی شار
مێژووی پەیدابوونی (چا) لە کوردستاندجا زۆرکۆن نیە. پێشتر قاوە هەبووە، هەر بۆیە شوێنێکی وەک قاوەخانەی سەرچیمەن پەیدا بووە. یەکەم جار (چا) لە ساڵى 1895 دا هێنرایە سلێمانی. بازرگانێک کە ناوی محەمەد ئەمین مەحمود بوو، وە لە نێوان سلێمانی و ئێران‌دا کارى بازرگانی دەکرد لەو ساڵەدا چای وشکی هێنایە سلێمانی. سەرەتا ماڵە دەوڵەمەندەکان (بەتایبەت ماڵى عیزەت بەگی وەسمان پاشا) لەو چایەیان کڕى‌و لە دیوەخانەکانیاندا بە لێنراوی پێشکەشى میوانەکانیان دەکرد. وردە وردە دیاردەکە بڵاوبۆوەو گەیشتە ئەو رادەیەی کە ئێستا چا لە سلێمانی و کوردستاندا زۆربەى کات دەخورێتەوە، بەتایبەت دوای ژەمە سەرەکییەکانی خواردن. هەروەها شوێنی تایبەتى ئامادەکردن و پێشکەشکردنی چا کە بە چایخانەکان ناسراون بەشێکی دانەبڕاوی کەلتوور و مێژووی شارى سلێمانىیە.
چایخانە کۆن و بەناوبانگەکان:
- لە دەوروبەری سەرا:
چایخانەی حاجی عەول
چایخانەی حەمە رەق
چایخانەی ئەوقاف
چایخانەی مینە شەل
چایخانەی عەلى غەمگین
چایخانەی وەستا ساڵحی بستە - لە شەقامی مەولەوی:
چایخانەی سەرچنار (ئەحمەدی سەعە بانەیی)
چایخانەی حەمەی بەکر (لە بیناکەی تۆفیق قەزازدا)
چایخانەی ئاشتی (لە دوکانەکەی ساڵحی رەشەدا) - لە سابونکەران:
چایخانەی حەمەتۆلە
چایخانەی سەعە کۆڵً - لە کانی ئاسکان (کانێسکان):
چایخانەی ساڵحی ئەحەی خولە
هەروەها لاى حامیەی کۆنەوە (پارکی ئازادی ئێستا) چەند چایخانەیەک هەبوو سەربازەکان لێى دائەنیشتن - لاى بەر بەلەدێکە
لاى بەر بەلەدێکە (ناو بازاڕ):
چایخانەی کاک حەمەومین
چایخانەی رەشەی هەتیو
چایخانەی مام دەروێش
چایخانەی حاجی قادر
چایخانەی سەعە تەها کۆیی
چایخانەی عەبە کۆپرلى
چایخانەی عەلى حەمە ئەمین
- لە مەیدانی ماست فرۆشەکان:
چایخانەی حاجی ساڵحی حەمە بەنگکێش
چایخانەی کاکە سوور
چایخانەی عەبە خورشە
چایخانەی عەلى خەلیفە
چایخانەی قادر پێنجوینی
چایخانەی مەلا بەکر - لاى حەوزە وشکەکەوە:
چایخانەی هۆمەر
چایخانەى کاک ساڵح‌و براکانی
چایخانەی سەعە کوێر
چایخانەی مام یوسف (بە زۆری حافزەکانی ئەچوونە ئەو چایخانەیە) - لە سەرشەقام:
چایخانەی سمە شەل
چایخانەی رەشۆل
چایخانەی کاک رەزا
چایخانەی کاک حەمە قادر
چایخانەی فەرەجی حەمە مراد
چایخانەی موشی لە گەڕەکی جولەکان
دیوەخانەکانی شارى سلێمانی
دیوەخان بەو شوێنە دەوترێ کە خەڵکی دەوڵەمەند‌و دەستڕۆیشتوو دروستی دەکات بۆ چەند مەبەستێکی کۆمەڵایەتی. لەوانە داڵدەدان و خزمەتکردنی خەڵکی هەژار و غەریب و لێقەوماو. هەروەها بۆ بەستنی کۆڕ و کۆبوونەوەی ئەدەبی و کۆمەڵایەتی و سیاسی.
شارى سلێمانیش وەک هەموو شارەکانی تر‌ى خۆرهەڵات و جیهانی ئیسلام، هەر لەگەڵ دروستکردنیدا چەند دیوەخانێکی دوا بەدوای یەکتری و لە قۆناغی جیاجیادا تیا دروستکراوە.
دیوەخانە بەناوبانگەکانی شارى سلێمانی:
- دیوەخانی شێخ سەعیدی حەفید
- دیوەخانی شێخ مستەفاى نەقیب
- دیوەخانی حاجی برایم ئاغای خوبیلەى کاکەیی
- دیوەخانی حاجی عەبدولڵای شاڵى
- دیوەخانی حاجی برایم ئاغا
- دیوەخانی حەمەی ئەوڕەحماناغا
- دیوەخانی میرزا تۆفیق قەزاز
- دیوەخانی سەید ئەحمەدی بابا رەسوڵ
- دیوەخانی عیزەت بەگی وەسمان پاشاى جاف
ژماره‌ی دانیشتوانی شاری سلێمانی له‌سه‌ره‌تاوه…
میسته‌ر ریچ كه ساڵی 1820 هاتۆته سلێمانی واتا26 ساڵ پاش دروستكردنی شاره‌كه ,ژماره‌ی دانیشتوانی به ده هه‌زار كه‌س خه‌مڵاندوه دوای ئه‌وه ئه‌ڵێت: سلێمانی (2000)ماڵی ئیسلام.(130) ماڵه جوله‌كه (9) ماڵی دیانی كلدانی (5) ماڵی ئه‌رمه‌نی تیا بوه, كۆی ماڵه‌كان ئه‌كاته (2144).ئه‌گه‌ر هه‌رماڵێك به پێنج كه‌س دابنێین ئه‌كاته (10720) كه‌س.
– به‌گوێره‌ی ساڵنامه‌ی عوسمانی ساڵی 1907 ژماره‌ی دانیشتوان (8702) موسڵمان و (360 نا موسڵمان كه ئه‌كاته (8963) كه‌س.
– سه‌رچاوه‌كانی تر له ساڵی1913 دا ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌موو ناوچه‌ی سلێمانییان به (51600) كه‌س داناوه كه (48600) یان موسڵمان و (900) یان دیان و (2100)یان جووله‌كه‌ن. ژماره‌ی دانیشتوانی شاری سلێمانیان به (26000) كه‌س داناوه ، له وانه (24825) كه‌س موسڵمان و (1000) كه‌س جووله‌كه و (175)دیان.
– له‌سه‌رده‌می ئینگلیزدا به گوێره‌ی ڕۆژنامه پێشكه‌وتن ساڵی 1920 ژماره‌ی ناوچه‌كه به (62722)كه‌س دائه‌نێ. دانیشتوانی شاری سلێمانی به ده هه‌زار كه‌س داناوه
ساڵی 1925-1926 سلێمانی خۆی بریتی بووه له 13-14 هه‌زار كه‌س. دوای ئه‌وه له كاتی حوكمه‌تی عێراقدا و له ساڵی 1927 وه سه‌ر ژمێری ده‌ستی پێكرد:1927- 1937 – 1947- 1957- 1965 – 1976-1988
– ژماره‌ی دانیشتوانی شاری سلێمانی له ساڵی 1947 دا به گوێره‌ی تۆماری ڕه‌سمی (23475) كه‌س بووه.
– ساڵی 1957 بریتی بووه له (48812) كه‌س.
– ساڵی 1998 شاری سلێمانی به‌گوێره‌ی ساڵنامه‌ی ئه‌و ساڵه به‌م جۆره بووه:
ژماره‌ی دانیشتوانی شاری سلێمانی خۆی (548747) كه‌س
ژماره‌ی دانیشتوانی سنووری پارێزگای سلێمانی (1127226) كه‌س
ژماره‌ی خێزان له ناو شاردا (110360)
ژماره‌ی خێزان له سنوری پارێزگای سلێمانی (217220)
ژماره‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی (58)
ئاماری ساڵی 2009 ژماره‌ی دانیشتوانی شاری سلێمانی 650000 كه‌سه