سۆران حەسەن …
سوپای بەریتانیا هێزێکی نوێی سەربازی گرنگ ئاشکرادەکات ،کە توانای هەیە لە چوارلاوە ڕووبەرووی هێزی بەرامبەر ببێتەوە
ئەمەو ڕۆژی پێنج شەممە ڕۆژنامەیی( دیل میل) بەریتانیا بڵاوکردەوە ،کە سوپایی بەریتانیا هێزێکی نوێ پێکهاتووە لە 1200 سەربازی هەڵبژێردراوی بەتوانا و پڕچەک بەتەکنۆلۆژیایی سەردەم و ئامادەیی تەواوی بۆ شەڕی ڕووبەروو لە هەر چوار لاوەهەیە
ئەم هێزە بەشێکە لە چوار هێزەی سوپای بەریتانیا ئامادەیکردووە کە دوانیانیان بۆ ئەفریقاو و ئەم هێزەنوێەش بۆ ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا بەرامبەر هێزەکانی روسیا گەر نیازی هێرش کردنەسەر ئۆکرانیان هەبێت
هيزەکەی سوپایی بەریتانیا بەناوی ڕانجەر (رینجر) پێک هاتووە لە چەندهێزکی 400 سەربازی کە پۆشاکی سەربازی تایبەت دەپۆشن ،کەهاوشانە لەگەڵ هێزە کڵاو سەوزەکانی ئەمەریکا
بەریتانیا ئەم هێزە لەلایەن باشترین پسپۆرانی سەرباز کۆمەک دەکرێن و چەندین زمان دەزانن تابۆ ئەوشوێنەی ڕەوانەدەکرێن لە خەڵکی ناوچەکە بگەن
ئەندامانی ئەم هێزەی بەریتانیا لە یەکەی جۆراوجۆری سوپا هەڵبژێردران، لەسەر بنەمای کارامەیی سەربازییان
لە هەمووی گرنگتر، پێشبینی دەکرێت هێزی نوێ شانبەشانی هێزە هاوپەیمانەکان هاوکاربێت لە شەڕ کردندا
سەربازانی هێزەکە جلوبەرگێکی نوێ و کڵاوی جیاواز و نیشانەیەکی نوێیان دەبێت، هێمایی هەڵۆیان هەڵگرتووە، توانای ئەو هێزە نیشانی دەدات کە لە هەموو ژینگەیەکدا کار بکات و چەکی بەهێز و پێشکەوتوویان دەبێت
پێشبینی دەکرێت هێزەکە لە ساڵی ٢٠٢٢ بۆ ئەرک ئامادەبێت .
سەرچاوە:-
Skynewsarbia