KDC

ئەندامێکی باڵای حیزبی بەعس کۆچی دوایی کرد

سکرتێری سەرکردایەتی قوتری حیزبی بەعسی هەڵوەشاوە، عەبدولباقی عەبدولکەریم لسەعدون، ئەمڕۆ سێشەممە، دوای تێکچوونی باری تەندروستی و رەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانەیەکی بەغدا، کۆچی دوایی کرد.

دەستەڵاتدارانی ئاسایشی عێراق، نێوەڕاستی ساڵی 2015 عەبدولباقی سەعدونیان فەرماندەی حزبی بەعسی عێراقیان دەستگیرکرد.

لە سەرەتای ساڵی 2016دا دادگای باڵای تاوانەکانی بەغدا، سزای لە سێدارەدانی بۆ سەعدون و ژمارەیەک لە یاریدەدەرەکانی دەرکرد، بەڵام بەهۆی خراپی باری تەندروستییەوە سزاکە ڕاگیرا.

سەعدون لە سەردەمی ڕژێم و سەرکردایەتی تاقمە چەکدارەکان، لە دوای ڕووخانی ڕژێم، بە تاوانی جەنگ و بە تاوانی جینوساید دژی گەلانی عێراق تاوانبار کرا.

عەبدولباقی سەعدون لەدایکبووی ساڵی 1947ە و، بەرپرسی ڕێکخراوەکانی حیزبی بەعس بووە لە باشوور و پارێزگای دیالە، هاوکات ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نیشتمانی عێراقیش بووە، یەکێ بووە لە داواکراوترینەکانی ئەمەریکا و لە 40 هەمین کەسی لیستەکەدا بووە.

___

کۆمیتەی هاوکاری حیزبە کوردستانیەکان لە نۆرویج پەیامێک بڵاودەکەنەوە

KDC

پۆڵەندا رەتی دەکاتەوە سنوور بە رووی پەنابەرانەوە بکانەوە

KDC

بەڤیدیۆ: پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ڕێکخەران وبەشداربووانی کۆنفرانس لۆزان

nusar1
KDC

FREE
VIEW