KDC

ئەڵمانیا پلەی یەکەمی لەئاستی یەکێتی ئەوروپا بۆ داواکاری پەنابەران هەیە

سۆران حەسەن ..
ڕاپۆرتە ئەورپیەکان باس لە دوبارە هەڵکشانی مافی پەنابەری لە ئەڵمانیا دەکەن بەتایبەت لە نۆمانگی سەرەتایی ساڵ ،ئەمەش پاش ئەوەی پارساڵ بەهۆی پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕووی لە دابەزین کردبوو،کەبەپێی دواین ئامار کەلە 25.12.2021 بڵاوکراوەتەوە ،ئەڵمانیا یەکەم وڵاتی ئەورپایە لە داواکاری پەنابەری بۆ ساڵی2021
بەپێی ڕۆژنامەی گرووپی فونکە بۆ ڕاگەیاندن لە ئەڵمانیا ئاماژە بەڕاپۆرتی ئاژانسی ئاماری یەکێتی ئەوروپا بۆ داواکاری پەنابەران یۆرۆستات(Eurostat ) ئەڵمانیا ژمارەی داواکاری پەنابەران لە نۆمانگی سەرەتایی ساڵی 2021 تێکرا 100240 دواکاری پەنابەری بووە،کە سێ هەندەی پارساڵی 2020,ئەمەو ڕێژەی داواکاری پەنابەری لەئاستی یەکێتی ئەورپا لەمانگی یەک بۆ مانگی نۆ بە ڕێژەی 28.4لەسەدابووە، کەپارساڵ بەڕێژەی24.8لەسەدابووە،بەم ڕێژەیەش ئەڵمانیا پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی یەکێتی ئەوروپاهەیە
فەڕەنسا پلەی دووەم دێت، کەژمارەی دواکاری پەنابەری 73255 بەڕێژەی 20لەسەدا بووە
دواتر ئیسپانیا بەپلەی سێیەم دێت ،کە ژمارەی دواکاری پەنابەری39755 ،بەڕێژەی 11لەسەدا بووە
ئیتالیا بەپلەی چوارەم دێت ،کەژمارەی داواکاری پەنابەری 28645،بەڕێژەی هەشت لەسەدا بووە
هەرلەم ڕاپۆتەدا وڵاتی وەک هەنگاریاتەنیا 30داواکاری پەنابەری هەبووە،کەیەکێکە لەوڵاتانی ئەورپای ڕۆژهەڵات بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیرانی ڤیکتۆر ئەوربان پێشەنگی وڵاتانی ئەوروپا یەدژ بەسیاسەتی پەنابەریەتی لە یەکێتی ئەوروپا بووە

بەپێی هەمان سەرچاوە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کە ژمارەیان 27 وڵاتە ،تێکرای کۆچبەران لە نۆ مانگی سەرەتای ساڵی 2021 نزیکەی 360 هەزار دواکاری پەنابەری بووە ،کەبەرێژەی لە سەدا 15 زیاتر بووە لە پارساڵ 2020 کەبەهۆی پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەدا 31 لەسەرجەم وڵاتانی یەکێتی ئەورپا کەمی کردبوو و ئەڵمانیاش بەڕێژەی کەسەدا 28کەمی کردبوو .
بەپێی هەمان ئامار دواکاری پەنابەران بەپەلەی یەکەم هی وڵاتانی ئەفغانستان و سوریان ،کە سێ یەکی دواکاریەکانن دواتر پەنابەرانی وڵاتانی پاکستانی و ئێراقی دێن

هۆکاری ڕێژەی زۆر داواکار پەنابەران بەهۆی لێشاوی پەنابەران لەکاتی دەست بەسراگرتنی بزوتنەوەی تالیبان بەسەرە ئەفخانستان و کێشەی سیاسی بیلاروسیا لەگەڵ یەکێتی ئەورپا ئەمەش شەپۆلێکی گەورەی تری کۆچبەران بوو بۆ ناو سنوری یەکێتی ئەوروپا
هەرچەندە لێشاوی فراوانی کۆچبەران لەم ساڵدا هەبووە ،بەڵام داتاکان ناگەن ئاستی ساڵی 2019کە دواکاری پەنابەری لە یەکێتی ئەورپا 612هەزار داوکاری بوو

هەروەها داتاکانی یۆرۆستات ئاشکرایان کرد کە داواکارەکان لە ئەڵمانیا دەرفەتی زۆر زیاتریان هەیە بۆ پەسەندکردنی داواکارییەکانی پەنابەران لە نۆ مانگی یەکەم تا ئەیلول زیاتر لە نیوەی داواکارییەکان پەسەنکراوە ،کە 16200داواکاری بووە،لە کۆی 29,970 دواکاری وەرگیراو ،
بەڵام لە فەرەنسا تەنیا سێیەکی ئەو دواکاریانە پەسندکراوە کە ژمارەیان 9425داواکاری ،لەکۆی 33325داواکاری وەرگیراو .

سەرچاوە:-
DWarabic

___

هەولێر : نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کرد

nusar1

بەلجیکا: ناوەندی برۆکسل وەزرشوانێکی خاوەن مەدالیایان وەک بەرپرسی بەشی وەرزشی ناوەندەکە دەستنیشانکرد

nusar1

بەهۆی سزاکانەوە نیوەی یەدەگی دراو زێڕی ڕوسیا بلۆککراوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW