KDC

لەبەر ئەم هۆکارە خانمە چالاکوانێکی کورد ئازاد دەکرێت

دوای مانگرتنی دوو ڕۆژەی دایکی کەژاڵ نەسری لە پێش دەرگای ئیتڵاعاتی سنە، ئەو چالاکوانە فەرهەنگییە بە بارمتە ئازاد کرا.

بە گوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر 3ی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 10ی ئەم مانگە، کەژاڵ نەسری چالاکوانی فەرهەنگی و مەدەنی خەڵکی گوندی تەنگیسەر، دوای یەک مانگ ڕفاندنی زۆرەملێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بە دەستبەندی ئەلیکترۆنی و بە دانانی بارمتەی 100 میلیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

کەژاڵ نەسری بەو مەرجە ئازاد کراوە، کە حەقی هاتووچۆی نییە و دەبێ ڕۆژانە بۆ ماوەی 2 کاتژمێر، خۆی بە ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە بناسێنێت، تەنانەت ئیزنی نییە سەردانی گوندی نیشتەجێبوونی، واتە تەنگیسەر بکات.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەژاڵ نەسری لەبەر ئەوەی دایکی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە پێش بینای ئیتڵاعاتی سنە مانی گرتووە، ئازاد کراوە.

کەژاڵ نەسری چالاکوانی مەدەنی و فەرهەنگی، دانیشتووی گوندی تەنگیسەری سنە، ڕۆژی یەکشەممە 12ی دێسەمبەری 2021، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە و بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی، دەستگیرکراوە و بە زۆرەملێ و بە شێوەیەک ڕفێندراوە، کە هەتا سێ هەفتە بنەماڵەکەی بە هیچ شێوەیەک ئاگاداری شوێنی ڕاگیران و باری تەندروستی ناوبراو نەبوون.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی نەسری، لەوبارەوە ڕاگەیاند، کەژاڵ نەسری لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی، کە دەستبەسەر بووە، لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و، هەبوونی پارێزەر و ڕاوێژی یاسایی، بێبەش بووە.

شایانی باسە بەهاری ئەمساڵ، کەژاڵ نەسری بانگی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە کرابوو و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لێپێچینەوەی لەگەڵ کرابوو

___

سوید:شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری سیمینارێک دەکەن

nusar1

دیوە تاریک و شاراوەکەی سەرەتای ڕۆژنامەگەریی کوردی

KDC

یەکێتی ئەوروپا :گفتوگۆکانی دۆسیەی ئەتۆمی پێویستیان بەڕیاری سیاسیە

nusar1
KDC

FREE
VIEW