بە دەم چنینەوەی گوڵاڵە سورەوە
گەیشتمە سەر لوتکەی چیا
کۆشم پڕ بوو
لەو گوڵە سورو چاوڕەشانەی
بۆ کوێیان هێنام
کۆشم پڕ بوو
لەو گوڵە ڕەنگ عەیارانەی
خوێنی تکاویان
ژیانی لە ناو قەدەرێکا نوسیمەوە
لەوساتەدا
چاوەکانم تارمای خەوێکی قوڵ
دایپۆشی بوون
ڕەشە بایەك..!
هاتوو کراسەکەی هەڵدامەوە
هەرچی گوڵ بوو
گل بوونەوە بەرەو بناری چیا
چوون
هەر گوڵێ بۆنی عەتری دەستو پەنجەمی
گرتبوو
تەنها گوڵێ
لە سەرو پرچم ئاڵابوو
بە هێواشی لێمکردەوە
ڕوانیم ناوی ئەوی
تیا نوسرابوو
ئەوسا زانییم
گوڵاڵە سورەکان موڵکی من نیین
تەنها گوڵێ چارە نوسی نادیارە
ئەویش دوا گوڵاڵە سورەی بەهارە
14/4/2018
پەری