KDC

گەڕێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ هەینی ڕوسیا بڵاویکردەوە ،گەرێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ڕێی شاشەیەکی ڤیدیۆی دەستپێدەکاتەوە

بەپێی تۆری هەواڵی ئاڕ تی ڕووسیا سەرۆکی شاندی ڕوسیا بۆ دانوستانەکان ڤلادیمیر مێدینسکی لەکەناڵی تەلەگرامەکەیدا وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوە، کە ئەندامانی شاندی مۆسکۆ و کیێڤ دەردەخات ،کە کۆبوونەوەیەک لە نێوانیاندا ئەنجام دراوە

لەمبارەوە مێدینسکی ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبن لە دانوستانەکان لە چوارچێوەی کۆنفرانسە ڤیدیۆییەکەدا و ،هەروەها جەختی لە هەڵوێستی ڕوسیا لەسەر دورگەی کریمیا و هەرێمی دۆنباس کردەوە ،کە وەک خۆی دەمێنێتەوە

جێی ئاماژە ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەی نێوان ئۆکرانیا و ڕوسیا لە شاری ئەستەنبولی تورکیا بەڕێوەچوو ،کە چەند بەرەوپێشچوونێک لە هەڵوێستی هەردوو لایەن لە ئاژانسەکانی ڕاگەیاند باسکران و ژمارەیەک لەداواکارییە سەرەتاییەکانی مۆسکۆ بۆ ڕێککەوتننامەی ئاشتی و لەوانەشە وازهێنانی ئۆکرانیا لەبیرۆکەی ئەندامێتی ناتۆ بەمەرج گەرنتی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەوبارەوە بە کیڤ بدرێت

لەلایەن خۆیەوە دوابەدوای دانوستانەکان ڕوسیا کەمبوونەوەی چالاکییە سەربازییەکانی لە میحوەری کیێڤ و چێرنیگۆڤ وەک بەشێک لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە ئۆکرانیا ڕاگەیاند ،بەڵام وڵاتانی ڕۆژئاوا وەک پیلان سەیردەکەن ،کە ڕووسیا لە پێناو خۆڕێکخستنەوەی هێزەکانی ، ئامادەکاری بۆ هێرشی نوێ دەکات

سۆران حەسەن

___

بۆ ماوەی زیاتر لە سەدەیەک گوندێکی عێراق لە قوڵایی بیابانی بێ ئاو و بێ کارەبا ژیان دەکەن

KDC

نەتەوەیەکگرتووەکان :شەش ملیۆن منداڵی سوریا پێویستیان بەهاوکاری مرۆی هەیە

nusar1

لەندەن: سیمینارێک لەبارەی چارەسەرکردنی کێشە ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان سازدەکرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW