KDC

داهاتووی رۆنالدۆ لەگەڵ یۆفانتۆس


پاڤێل نێدڤێد، جێگری سەرۆکی یانەی یوڤێنتوس دووپاتیدەکاتەوە کە دەتوانن گرەو لەسەر رۆناڵدۆ بکەن.

جێگری سەرۆکی یانە ئیتاڵییەکە گوتی ” بیرۆکەکە هەمان بیرۆکەی جارانە، رۆناڵدۆ یاریزانی ئێمەیە و گرێبەستەکەی ساڵێکی ماوە، زۆر دڵخۆشین بە بوونی ئەو، ئەو یاریزانێکی زۆر بە نرخە و گرەوی لەسەر دەکەین “.

قسەکانی نێدڤێد لەکاتێکدایە پێشتر رایگەیاندبوو، رۆناڵدۆ وەرزی نوێ لەگەڵ یانەکە دەمێنێتەوە، بەتایبەتیش دوای ئەوەی دەنگۆی زۆر لەبارەی ئەگەری رۆیشتنی رۆناڵدۆ بڵاوکرایەوە.

لەبارەی ئەگەری گواستنەوەی مانوێل لۆکاتێلی، ئەستێرەی یانەی ساسۆلۆ، نێدڤێد گوتی ” قسەمان لەگەڵ ساسۆلۆ کردووە و دەستەوارەیەکی گونجاومان لەگەڵ بارودۆخی ئێستا پێشکێشکردووە، کە دەکرێت ئەو بارودۆخەی بەهۆی کۆرۆناوە هاتووەتە پێش لەبەرچاو بگیرێت “.

پاڤێل لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت ” دڵنیاین کە دەستەوارەیەکی باش و دروستمان پێشکێشکردووە و دڵنیاین سرووشتی گفتوگۆکردن وایە کە هەندێک شت پێویستە روونبکرێتەوە، بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێت، بەڵام دەمانەوێت ئەم پرسە یەکلابکەینەوە “.

مانوێل لۆکاتێلی، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپادا لەگەڵ هەڵبژاردە ئیتاڵیا پێشکێشیکرد بووەتە ئامانجی یانە گەورەکان، یانەی یوڤێنتوسیش نزیکترین یانەیە لە گواستنەوەی

___

کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم بەرهەمە نێوخۆییەکان هەناردە دەکات

KDC

ئەوروپا داوای ڤاکسینە پەرەپێدراو ی دژ بە ئۆمیکرۆن لە کۆمپانیایی فایزەر دەکات

KDC

ئەم ڤاکسینە باشترینە

KDC
KDC

FREE
VIEW