KDC

هەرێمی کوردستان و سریلانکا لەم بوارەدا ئاڵگوڕ دەکەن

كونسوڵى فه‌خرى وڵاتى سریلانكا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ده‌ڵێ:  وڵاتى سریلانكا و هه‌رێمى كوردستان هه‌ماهه‌نگى و ئاڵوگۆڕى كشتوكاڵى ئه‌نجام ده‌ده‌ن و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زیرى كشتوكاڵ و ژماره‌یه‌ك بازرگان، سه‌ردانى وڵاتى سریلانكا ده‌كه‌ن.

دكتۆر ئه‌حمه‌د جه‌لال، کونسوڵی فەخری سریلانکا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە، کە له ‌ماوه‌ى ڕابردوودا باڵیۆزى سریلانكا له‌ عێراق، بە مەبەستی هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی کشتوکاڵی سه‌ردانى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كردووە و، داواى له‌ وه‌زیرى كشتوكاڵ كردووە، کە سه‌ردانى سریلانكا بكات، به‌ڵام به ‌هۆى بوونى په‌تاى كۆرۆنا سه‌ردانه‌كه‌ دواخراوە، ئێستاش پلانیان هه‌یه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ كشتوكاڵییه‌ى نێوان هه‌ردوولا رێكبخه‌ن و، سه‌ردانه‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت.

ئه‌حمه‌د جه‌لال، ئاشکرایشی کرد، کە وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سریلانكا ئاماده‌یى خۆیان ده‌ربڕیوه‌ بۆ سه‌ردانه‌كه‌ و، نووسراوى فه‌رمیى بۆ سه‌ردانه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كراوه‌، له ‌ماوه‌یه‌كى نزیكیشدا رێكکاره‌كان ته‌واو ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت وه‌زیرى كشتوكاڵ و ژماره‌یه‌ك بازرگانى بوارى كشتوكاڵ سه‌ردانه‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ گرینگى ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ى نێوان هه‌ردوولا، كونسوڵى فه‌خرى وڵاتى سریلانكا له‌ هه‌ولێر، روونی کردووەتەوە، ده‌یانه‌وێت هه‌ردوولا سوود له ‌یه‌كدى ببینن و، زۆر جۆرى میوه‌‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان هەیە، کە له‌ وڵاتى سریلانكا نرخه‌كانیان به‌رزه،‌ نموونەیشی‌ بە سێو و هه‌نار و هه‌رمێ و خۆخ و هه‌نجیر هێناوەتەوە، جەختیشی لەوە کردووەتەوە، ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ درووست بكرێ و ڕه‌زامه‌ندى حكوومه‌تى سریلانكا وه‌ربگرن، ئەوا هەرێمی کوردستان ده‌توانێ ئه‌و میوانه‌ ڕه‌وانه‌ی وڵاتی سریلانکا بكات و تێیدا هه‌ردوو لا سودمه‌ند بن.

___

تەندرووستى جیهانى هۆشدارى دەرکەوتنى نەوەى بەهێزترى کۆرۆنا دەدا

KDC

کەڕووی ڕەش گەیشتە سلێمانی

KDC

ئەو خۆراکانەی نابێت لەگەڵ گۆشتدا بخورێن

KDC
KDC

FREE
VIEW