KDC

چیرۆکی دادگا


ئافرەتێ بە بێ بەرگ بە ڕوتی خۆیکرد
بە ناو دادگادا…
پاسەوانەکان هاوریان کردو. دوای کەوتن نەهێڵن. بڕواتە ژورێ..
هۆ دادە چیە خۆ ئێرە حەمام نیە!!!!
بۆ کوێ دەچی بوەستە
بەڵام ئافرەتەکە گوێی بەوان نەدا
بە خێرای دەڕۆی بۆ ناو دادگا
هەرچی لەوێدابو چاوەکانیان دەگرت
ژنەکان دەیان قیژاند بەسەریا
بۆ وادەکەی. حەیات بردین…!!
ئافرەتەکەش زۆر ئاسای بێ شپرزەی
دەی وت قوڕ بەسەرتان بۆ حەیاتان ماوە
بۆ ئێوە روتنین
بەس من دیارم
تا سەرکەوتو. پاڵی نا بە پاسەوانی
بەر دەرکای دادوەر
سەیرە لێرەدا ئافرەتێ دادوەرە
دەبێ هەڵويستی چۆنبێ
کە ئەم ئافرەتە دەبینێ
بۆیە ئەوکەسانەی لەسەر کورسیەکان دانیشبون زۆری. پیاوبو
هەستان. بڕۆن…!!

دادوه روتی کەس نەجوڵێ دانیشن
ئەویش مرۆڤێکە بەس بەرگی لە بەردانیە
لە یاسادا بەرگ نابێتە ڕێگر لە مرۆڤێ
بون و نەبونی بۆ کەسێ کە داوایەکی هەبێ لە بارو دۆخێکی نا هەمواردا
هەموی بێ دەنگ دانیشتن
گوێیان گرت
ئافرەتەکە وتی دادوەر منیش ئافرەتێکی
پۆشتەبوم
تا دوو کاتژمێر پێش ئێستا
دادوەر.. بەڵێ
ئافرەتەکە.. من ماوەی چەند ساڵێکە
زانکۆم تەواو کردە دانەمەزراوم
چونکە واستەم نیەو. سەر بە هیچ لایەنێکی حیزبی نیم
خێزانەکەشم هەژارن من کچی گەورەی
ماڵم
دوێنێ بەهۆی دراوسێیەکمانەوە کە حاڵی. دەزانیین
ناردمی بۆ لای بەر پرسێ. لە کارێکدا دامەزرێنێ
سەرت نەیەشێنم چوم
لە پێشا زۆر گرنگی پێنەدام کزۆڵە لای دەرگاکە دانیشتم چەند کەسێکی
لێبو. ئەوانی بەڕێکرد
منی بانگ کردە پێشەوە
زۆری پرسیار لێکردم منیش وەڵامم دایەوە
منیش وەک دەمبینی کچێکی. جوانم
بەڵام راستە هەژارم بەڵام لە ڕەوشتا. دەوڵەمندم
هاتە لامەوە وتی بەسەر چاو هەر ئەمڕۆ
تۆ دامەزرای
بەڵام کچی جوان دەبێ کارەکەت جوان بکەی وتم بەسەر چاو
وتی منیش ڕازی کەی
وتم چۆن قوربان
وتی دوای تێدەگەی ئافەرم
بێنە دەستت ڕێکەوین منیش دەستم نەدایە
دەستی کردە ملم و خەریک بو دەستم
بۆ بێنێ. زلەیەکم لێدا
ئەویش کراسەکی ڕاکێشام دڕاو
هاواریکرد بۆ کارمەندەکەی
وتی ئەمە نێراوە تۆمەت بۆ من دروستکا
بۆیە. بەرگی شەرەفی خۆم دڕاند
بەروتی رامکرد
تا شەقام و شارو کوچەو کۆڵانی. شار بزانن
ئەم شارە شەرەفی تیانەماوە. هەموتان
بێ بەرگن زمان بڕاو وەک گیرفانتان. چۆن بڕاوە
زانیم من نیم کە بێ بەرگم ئەم وڵاتە
گشتی بێ بەرگە
بۆیە دادوەر عەباکەی خۆی دا بەسەر کچەکەیاو لە شانی خۆی کردەوە
دادگای جێ هێشت ولەسەر ميزەکەی
نوسی
ئێرە وڵاتی. یاساو داد پەروەری نیە
من دەستم لە کار کێشایەوە
تا منیش بەرگم لە بەر دانەکەنراوە

پەری عەبدە
8/8/2021

___

گوانیۆ بوو بەیەکەم شۆفێری چینی لە مێژووی فۆرملا وەن

KDC

تەکنەلۆجیایەکی نوێ بۆ گواستنەوە و بەتاڵکردنی بار بێ دەستێوەردانی مرۆڤ

nusar1

یابان خەیاڵی کردە راستی و پاسکیلی فڕیوی درووستکرد

KDC
KDC

FREE
VIEW