KDC

بەم شێوە بزانە کێشەی دڵت هەیە، یا نا

رۆژنامە سەنی بەریتانی، ئاماژەی بەوەداوە، کە پشكنینێكی بڵاو و ئاسان لە رێگەی پەنجەكانی دەستەوە هەیە و، ئاشكرای دەكا، كەسەکە كێشەی گەورەی لە دڵدا هەیە، یا نا، پشكنینەكە لە دوو جووڵەی ئاسانی پەنجەیەکی دەستە و ئەنجامەكەی دەردەكەوێت، دوای ئەوە لە تەندرووستی دڵی دڵنیا دەبێتەوە، یان پێویست بە پزیشك و پشكنینی زیاتر دەكا.

یەكەم هەنگاو دەستی بە تەواوی بكاتەوە، بە شێوەیەك ناو لەپی دەستی بكەوێتە بەرانبەر رووخساری، دووەم هەنگاو سووڕاندنی پەنجەی گەورەیە بۆ ناوەوەی لەپی دەست و، سەیری دوورترین ماوە بكا، كە پەنجە گەورەی دەیگاتێ، ئەوە خاڵی پیشاندەرە، ئەگەر هات و سەری پەنجە گەورە گەیشتە نێوەڕاستی ناو لەپی دەست، ئەوە مانای ئەوەیە تەندرووستی دڵی ئاساییە و جێی نیگەرانی نییە.

بەڵام ئەگەر سەری پەنجەی گەورە گەیشتە كۆتایی ناو لەپی دەست، مانای بوونی مەترسییە لەسەر دڵی کەسەکە، ئەگەر كەسێك توانی پەنجە گەورەی تا ئاستێكی دوور لە نێوەڕاستی ناو لەپی بجووڵێنێت، ئەوە مانای بوونی خاوبوونەوەیە لە ماسولكەی دڵ، شارەزایان لەو بارەوە دەڵێن، ئەو خاوبوونەوە ئاماژە بۆ بوونی چەند كێشەیەك دەكا، لەوانە خوێنبەری ئەبهەر، كە گەورەترین خوێنبەرە لە لەش و لە دڵەوە بۆ گەدە دەچێت

___

ئەو خۆراکانەی پرۆسەی پیربوونی مرۆڤ دوادەخەن

KDC

یۆڤانتۆس بە مەرج دەستبەرداری رۆناڵدۆ دەبێت

KDC

سووریا: کورد بۆی هەیە بە زمانی خۆی بخوێنێت

KDC
KDC

FREE
VIEW